نیشانەکانی کەمی ڤیتامین b
نیشانەکانی کەمی ڤیتامین b
زۆربەی کێشەی خەڵکی بەهۆی کەمی ڤیتامین B1 لە جەستەدا ڕوو دەدات !
ئەم ڤیتامینە لە كۆمەڵەی ڤیتامین B یە و بۆ لەش بۆ رێكخستنی خانەكان زۆر گرنگە، كاری گرنگی ئەم ڤیتامینە گۆڕینی خۆراكە بۆ وزە، كەمبوونی چەندان كێشە لە جەستە دروست دەكات، مێشك و دەماریش بە تەندروستی دەهێڵێتەوە، بۆیە كەمی گرفت لەم دوو ئەندامە گرنگەی جەستە دروست دەكات.پێگەی " wellnessbin " نیشانەكانی كەمی ڤیتامین B1ی لە جەستە خستووەتە ڕوو، كە بریتین لەمانەی خوارەوە:
یەكەم: بێهێزی، یەكێك لە رۆڵە گرنگەكانی ئەم ڤیتامینە گۆڕێنی خۆراكە بۆ وزە، كەمبوونەوەی ئەم ڤیتامینە هەستی ماندوویەتی دروست دەكات، تەنانەت ئەگەر بڕێكی زۆر خۆراكیشت خوارد بێ، وەكو وایە هیچت لە لەشدا نەبێت، ئەگەر ئەم ڤیتامینە لە لەشدا كەم بوو، چونكە لەش وزەی تەواوی نییە بۆ ئەنجامدانی كارەكان.
دووەم: زیانی دەمارەكان، وەك پێشتر باسكرا كە ڤیتامین B1 دەمارەكان لە زیان دەپارێزێت، بۆیە یەكێك لە نیشانەكانی كەمبوونەوەی ئەم ڤیتامینە زیان گەیاندنە بە دەمارەكانی لەش. وەكو هەستی پیاچوونی شتێكی تیژ بەبنی پێیەكاندا یان سڕبوون لە كۆتایی پەلەكان وەكو دەست و قاچەكان ، باڵ ، پێ.
سێیەم: زیان لەسەر چاو دروست دەكات، چاوەكان بە ژمارەیەكی زۆر لە دەماری ورد دەورە دراون و كەمی ئەم ڤیتامینە كار لە دەمارەكان دەكات و لە ئەنجامدا خەوزڕان و هیلاكی چاوەكان دروست دەبێت و دروستبوونی ئاوی چاو و سوور بوونەوە لە ئەنجامی كەمی ئەو ڤیتامینەوە دروست دەبێت.
چوارەم: هەستەوەری، یەكێكی تر لە نیشانەكانی كەمی ڤیتامین B1 هەستەوەریییە، چونكە كەمی ئەم ڤیتامینە كار لە مێشك دەكات و بەم شێوەیەش هەستەوەری دروست دەبێت، وەكو خەمۆكی و دڵەراوكێ و بیرچوونەوەو زۆر نیشانەی تر كە پێوەندی بە مێشكەوە هەیە.
پێنجەم: بەرگری لەش لاواز دەكات، شارەزایان دووپات لەوە دەكەنەوە، كەمی ئەم ڤیتامینە بەرگری لەش لاواز دەكات، ئەم ڤیتامینە گرنگە بۆ ناوپۆشی ریخۆڵەكان، و كاریگەری هەیە لەسەر بەرگری لەش و هەوكردن دروست دەكات لە بەشە جیاوازەكانی لەشدا.
سەرچاوەکانی ڤیتامین B1
ڤیتامین B1 بە شێوەیەکی سروشتی لە گۆشت، ماسی و دانەوێڵەکاندا هەیە، هەروەها بۆ نان و شیری وشکی منداڵانیش زیادکراوە. ئەو خۆراکانەی بەم ڤیتامینە دەوڵەمەندن بریتیین لە:ماسی
فاسۆلیا و نیسک
بەزالیای سەوز
سەوزە و بیبەری تون قەڕنابیت
برنج و نان
پەتاتە
جەرەزات وەك تۆوی گوڵەبەڕۆژە
عەلی بابا و بستە
شیر و ماست و هێلکە
هەندێک لە میوەکان وەک پرتەقاڵ.
سودەکانی ڤیتامین b,جۆرەکانی ڤیتامین b,ڤیتامین b12,سودی ڤیتامین b,کە می ڤیتامین b,ڤیتامین b1,ڤیتامین b6,ڤیتامین b5,ڤیتامین b چیە,ڤیتامینb1,ڤیتامین بی ٦,ڤیتامینb,ڤیتامین b3
مواضيع مماثلة
» نیشانەکانی کەمی ڤیتامین d
» نیشانەکانی کەمی ڤیتامین E
» کەمی ڤیتامین B12
» ئایا کەمی ڤیتامین D دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ؟
» سودەکانی ڤیتامین b12
» نیشانەکانی کەمی ڤیتامین E
» کەمی ڤیتامین B12
» ئایا کەمی ڤیتامین D دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ؟
» سودەکانی ڤیتامین b12
صلاحيات هذا المنتدى:
تستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى