backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

چۆنیەتی شۆردنی مردوو

اذهب الى الأسفل

چۆنیەتی شۆردنی مردوو Empty چۆنیەتی شۆردنی مردوو

مُساهمة من طرف admin السبت سبتمبر 21, 2024 10:41 pm

١- یەکێک لە شەڕطەکان ئەوەیە لەکاتی باروودۆخی شۆردنی مردووەکە نیەت هێنانیەتی پێش هەموو شت لەبەرەوەی عیبادەتە ، واجبە لەوکاتەی لەبیرتە بسم اللە بکەی بەڵام لەکاتی لەبیرچوون نەخێر .

٢- مردووەکە بڵند دەکرێت تا نزیکی دانیشتنــن ، بەڵام ئافرەتێکی حاملە نەبێ ، سکی دادەگیرێ بە نەرمی ، پێداکردنی ئەوێکی زۆر لەبەر ئەو پیسیەی کە لێیەوە دەردەچێ پیسیەکەی لێ دەردەهێنرێ ئەمە جگە لە ئافرەتی حاملە وای لێ ناکرێ بۆ ئەوەی حەملەکەی دانەنێ ، وە حەڕامە لەسەر کەسێ کە شۆرینەکە دەکات دەست لە عەوڕەت بدات ، بەڵام دەبێ شتێ لە دەست بکات وەک دەستەوانە و شتێ لەم جۆرە یان پەڕۆ مستحبە دەست لێدان لە باقی جەستەی کەسەکە ئەمەش بۆ احتڕامە لە مردووەکە .

٣- پاش ڕۆشتنی پیسی لە کەسی مردوو ، دەست نوێژی پێ هەڵدەگیرێ ، سەرەتا مردوو شۆرەکە دەستی دەشوات پاشان دەم و لوتی خاوێنی دەکاتەوە بە پەنجەکانی یان بە پەڕۆیەک بۆ ئەوەی جوان خاوێن ببێتەوە لە شێوازی لولکردن ، ئاو لەم شوێنانە ناکات نەوەک شتی پیس لێیەوە دەرچێ ، پاشان هەموو ئەو ئەندامانە دەشۆرێ کە شوێنی دەست نوێژن لەبەر حدیثی ام عطیة البخاری (١٦٧) 

٤- پاش دەست نوێژ ، دەشۆردرێ بە ئاوی سدر لەبەر قەولی رسول اللە ﷺ( اغسلوە بماء وسدر) سەر و ڕیشی دەشۆرێ بە رغوەی سدر بە جوانی بۆ ئەوەی شتێ لە پیسی یان پێوە نوساو هەر شتێک لەم جۆرانەی پێوە نەمێنێ پاشان لەگەڵ ئاو جوان جوان دەشۆردرێ .

٥- دووبارەکردنەوەی شوشتن سێ جار ، ئەگەر پێویستی پێ هەبوو زیاتر بشۆرێ زیاد دەکرێ بۆ پێنج جار ، یان حەوت ، حەسەب حاجەت ، کەم و کورتی ناکرێ لە شۆردنی گەر دەرچوونی پیسیان پێوە نەبینی یان خاوێنیان پێوە بینی ، ئەگەر شتێکی لێوە دەرچوو دەبێ بە شۆردنی دووبارە کرێتەوە تا حەوت جار ، ئەگەر شتێکی لێوە دەرچوو پاش حەوت جارەکە شۆردنی دووبارە ناکرێتەوە .

٦- لە شۆردنی بە لای ڕاست دەست پێ دەکرێت .

٧- لەگەڵ هەر جارە و شوشتنێک مردوو شۆر دەست لە سکی دەدات بۆ ئەوەی پیسی لێ دەرچێ تا نامینێ . 

٨- لە شوشتنی کۆتا جار کافور بەکار دەهێنرێ لەبەر قەولی رسول اللە ﷺ (واجعَلْنَ في الآخِرةِ كافورًا، أو شَيئًا مِن كافورٍ) بۆ ئەوەی بۆنێکی خۆش دەرکات یان بۆ پاراستن لە زوو تیاچوون .

٩- یەکێک لە سونەتەکان ڕەنگ کردنی قژی ئافرەت و ڕیشی پیاو و کورت کردنەوەی سمێڵی پیاو کورت کردنەوەی مووی بن باڵ لەکاتی پێویست . 

١٠- ووشکردنەوە ، پاش شۆردنی لەبەرەوەی صحابە پاش شۆردنی پێغەمبەرﷺ جەستەی موبارەکیان ووشکردەوە ، بۆ ئەوەی کفنەکە تەڕ و بێکەڵکیش نەبێ ، بۆن لە مردووەکە بدرێ بۆ ئەوەی بۆنی خۆش بێ .

تێبینی// ئاساییە مردوو شۆر ئاوی گەرم بەکار بێنێ و مادام پێویستی کردووە بۆ ئەوەی پیسی پێ لابدات یان پێویست بکات ددانەکانی خاوێن کرێتەوە گەر شتی پیسی لەبەین بێت ئەگەر شتێک لەم جۆرە پێویستی نەکرد کەڕاهیەتی هەیە ئەنجام دانی . 

ـــــــــــــــــــــــ
اخرجە ٲحمد ( ١٢٤٩ ٫ ٢٦٣٠٦ ٫ ٢٣٥٧)
ابو داود (٣١٤٢ ٫ ٣١٤٣)
البخاری (١٢٦٥ ٫ ١٢٥٣ ٫ ١٦٧ ٫ ١٢٥٣)
مسلم ( ٩٣٩ ٫ ١٢٠٦ ٫ ٩٣٩ )
المغني (٢/٢٨٨)

گریان بۆ مردوو لە خەودا,زیندوو بونەوەی مردوو لە خەودا,مردنی مردوو لە خەودا,باوەشی مردوو لە خەودا,شت وەرگرتن لە مردوو لە خەودا,نوێژی مردوو,ماچی مردوو لە خەودا,بینینی مردوو
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى