هەندێ لەسودی جاترەو چۆنیەتی بەکارهێنانی
هەندێ لەسودی جاترەو چۆنیەتی بەکارهێنانی
هەندێ لەسودی جاترەو چۆنیەتی بەکارهێنانی
جاترە بەوە جیا دەکرێتەوە کە بۆن و بەرامێکی تایبەت بە خۆی هەیە و بەهۆیەوە جیا دەکرێتەوە لە سەوزەکانی تر ، وە بەشێوەی جیاواز لە بازاڕەکان دا هەیە ئەویش یان بە شێوەی نوێ و سەوز ، یاخود بە شێوەی وشککراوە ، بەڵام بە تازەیی و سەوزی بخورێت سوودی زیاترە و تامیشی خۆشترە ، بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر ناتواندرێت لە دوای لێکردنەوەی سوودی لێ ببیندرێت ،چونکە تا ماوەی یەک هەفتە بە تازەیی دەمێنێتەوە ، وە دەتوانین لە وەرزی هاوین دا بە زۆری بەرچاومان بکەوێت و بەکاری بهێنین.جاترە بڕێکی زۆر لە ڤیتامینەکان و کانزاکانی تێدایە کە سوودبەخشن بۆ لەشی مرۆڤ ، وە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی کالسیۆم ، پۆتاسیۆم ، سیلینیۆم ، مەنگەنیز ، ئاسنە ، وە لەو ڤیتامینانەش کە لەناو جاترەدا هەیە : ڤیتامین A بەشێوەی بێتا کارۆتین ، ڤیتامین B ، ڤیتامین K.
لەو سوودە گرنگانەش کە جاترە هەیەتی بریتییە لە:
- توانای جاترە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش
- دژی تووشبوون بە ڕەقبوونی خوێن بەرەکانە
- وە دەمارەکانی دڵ بەهێز دەکات
- هەروەها تایبەتمەندێتیەکی چارەسەرکردنی هەیە و هەوکردنەکانی قورگ و بۆری هەوایی چارەسەر دەکات
- هەروەها لە چارەسەری حاڵەتەکانی سووتاویش دا بەکاردێت
- هەروەها جاترە بەوەش جیا دەکرێتەوە کە توانای هێورکردنەوە و کەمکردنەوەی ئازاری هەیە.
لە بەکارهێنانە زۆر باوەکانی جاترە
دەخرێتە خۆراکەکانەوە و هەروەها لە کاتی ئامادەکردنی خوارن و لێناندا بەکاردەهێندرێت ، بەشێوەیەک دەتوانیت شۆربای جاترە ئامادە بکەیت بە بەکارهێنانی گەڵای تازەی ڕووەکەکە ، هەروەها دتوانیت زەعتەر بخەیتە هەر یەکێک لە مەئەکەرۆنە و هێلکە و مریشک و گۆشت .هەروەها دەتوانیت لەڕێگەی کوڵاندنی چڵ و گەڵای جاترە و پاشان خواردنەوەی ئاوەکەی وەک چای جاترە سوودی لێ ببینیت ، هەروەها دەتوانیت نیو کەوچکی چێشت لە جاترە بخەیتە پەردازێک ئاوی کوڵا و لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین و پاشان بخورێتەوە.
هەروەها چای جاترە سوودی هەیە بۆ کەمکردنەوەی کێشەکانی ئاوسان و هەروەها کرداری هەرس کردنیش ئاسان دەکات ، هەروەها واباشترە کە لەکاتی سەرما و پشمین و هەڵامەت دا بخورێتەوە ، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە زیادکردنی تەندروستی ئێسکەکان لە مرۆڤ دا ، لەبەرئەوەی دەوڵەمەندە بە مەنگەنیز و کالسیۆم و ڤیتامین K.
هەروەها دەتوانیت بە ئاوی جاترە خۆت بشۆیت ، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە چارەسەری خەمۆکی و بێتاقەتی دا ، وە ڕۆنی جاترەش بۆ گەشەی قژ بەسوودە ، ڕێگری دەکات لە وەرینی قژ ، وە پێستی سەریش چالاک و تەندروست دەکات .
درووستکردنی زەڵاتەی جاترەی سەوز
پێکهاتەکان:- چەپکێک لە جاترەی سەوز و جنراو بەشێوەیەکی گەورە.
- تەماتەی جنراو (٢) دانە
- ئاوی لیمۆ ١ دانە
- ١٠٠ گرام لە زەیتونی ڕەش و جنینی زەیتونەکە
- ١٠٠گرام لە پەنیری سپی
- کەوچکێک دۆشاوی هەنار
- ٤ کەوچک لە زەیتی زەیتوون
- خوێ
ڕێگای دروستکردنی
- هەر یەکە لە جاترە سەوزەکە و نیوەی تەماتە جنراوەکە و نیوەی زەیتوونە ڕەشە جنراوەکەش تێکەڵ دەکەین لەگەڵ خوێ و دۆشاوی هەنار (ڕوبە هەنار ) لەگەڵ پەنیرەکە دا لە قاپێک دا.سودەکانی جاترە,سودی جاترە,سودەکانی جاترە بۆ گەدە,سوودەکانی جاترە,زیانەکانی جاترە,سودەكانی جاترە,سودەکانی ئاوی جاترە,سودەکانی چای جاترە,بەکارهێنانی جاترە,چای جاترە,جاترە ب
مواضيع مماثلة
» چۆنیەتی بەکارهێنانی تۆوی کەتان
» تۆوی کەتان بۆ قژ و چۆنیەتی بەکارهێنانی
» لە كوردستان دا كار لەسەر هەندێ مەبەست دەكرێت لەلایەن طاغوتانەوە
» تۆوی کەتان بۆ قژ و چۆنیەتی بەکارهێنانی
» لە كوردستان دا كار لەسەر هەندێ مەبەست دەكرێت لەلایەن طاغوتانەوە
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى