چۆنیەتی نوێژی قەصر و جەمع
صفحة 1 من اصل 1
چۆنیەتی نوێژی قەصر و جەمع
چۆنیەتی نوێژی قەصر و جەمع
بسم الله الرحمن الرحیم١- دروستە نوێژ قەصر و جەمع بکرێت ئەگەر کەسێک سەفەری کرد بۆشوێنێک کە چوون بۆ ئەو شوێنە لەناو عورفی خەڵکدا پێی بوترێت سەفەر ؛
٢- ماوەی کورت کردنەوە و کۆ کردنەوەی نوێژ لەسەفەردا چەند رایەکی جیاوازی زانایانی لەبەراوە هاتووە ؛
هەندێک لەزانایان فەرمویانە موسافیر چەند لەسەفەر بێت بۆی دروستە نوێژەکانی قەصر و جەمع بکات هەتا ئەوکاتەکەی دەگەرێتەوە شارەکەی ؛
ئەنەس فەرمویەتی : خرجنا مع رسول الله صلى الله عليه وسلم من المدينة إلى مكة فكان يصلي ركعتين ركعتين حتى رجع إلى المدينة . متفق عليه .
واتە : لەگەڵ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەشاری مەدینەوە چووین بۆ مەککە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم نوێژەکانی دوو رکەعەت دوو رکەعەت دەکرد هەتا گەرایەوە مەدینە .
٣- ئەو نوێژانەی کورت دەکرێنەوە بریتین لەنوێژە چوار رکەعەتیەکان . نوێژی نیوەرۆ و عەسر و عیشا
بەڵام نوێژی بەیانی و مەغریب هەر وەکو خۆیان دەبن و کورت ناکرێنەوە .
٤- لەکاتی جەمع کردندا
نویژی نیوەرۆ لەگەڵ نوێژعەسر جەمع دەکرێت
نوێژی مەغریب لەگەل نوێژ عیشا جەمع دەکرێت ؛
وە هەرگیز نوێژی عەسر لەگەل مەغریب جەمع ناکرێت ؛
نوێژی بەیانیش لەکاتی خۆیدا دەکرێت و هیچ لە نوێژەکان لە گەڵیدا جەمع ناکرێت .
٥- دوو جۆر جەمع هەیە
جەمع تەقدیم و جەمع تەئخیر
جەمعی تەقدیم واتە پێش خستن و کۆکردنەوەی ئەو نوێژەی کە هێشتا کاتی نەهاتووە لەگەڵ نوێژی پێشتری
بۆ نمونە نوێژی عەسر بهێنرێتە لای نوێژی نیوەرۆ و لەدوای بانگی نیوەرۆ کە نوێژی نیوەرۆ دەکەی پاشان نوێژی عەسر بکەی
وە جەمعی تەئخیر واتە دواخستنی ئەو نوێژەی کە کاتی هاتوە بۆ ئەنجام دانی و ببرێتە لای نوێژی دواتری
بۆ نمونە لەدوای بانگی نیوەرۆ نوێژی نیوەرۆ نەکرێت و ببرێتە لای نوێژی عەسر .
٦- -ئەو کەسەی نیەتی سەفەر کردنی هەیە و هێشتا لەشارەکەی دەرنەچووە بۆی دروستە لەدوای نوێژی نیوەرۆ نوێژی عەسریش بکات بەڵام ٤ رکەعەت بە ٤ رکەعەت
دروست نیە کورتیان بکاتەوە و نابێت دوو رکەعەت دوو رکەعەت نوێژی نیوەرۆ و عەسر بکات چونکە هێشتا هەر لەناو شاری خۆیەتی و نەچۆتە شارێکی تر
کەواتە لەم حالەتەدا تەنها جەمع کردن دروستە و کورت کردنەوە دروست نیە .
٧- تەرتیب لەکاتی جەمع کردنی نوێژەکاندا واجبە و دەبێت سەرەتا ئەو نوێژە بکرێت کە کاتی لەپێش ئەوەی تریانە
بۆ نمونە لەکاتی جەمع کردنی نوێژی نیوەرۆ لەگەل عەسر یان مەغریب لەگەڵ عیشا ئەوە سەرەتا نوێژی نیوەرۆ دەکەی ئینجا عەسر یان سەرەتا مەغریب دەکەی ئینجا عیشا
جا ئەو جەمعە چ جەمعی تەقدیم بێت یان تەئخیر بێت هیچ فەرقی نیە
زانایان فەرمویانە تەرتیب بەم شێوەیە واجبە و نابێت سەرەتا نوێژی عەسر بکەی ئینجا نیوەرۆ یان عیشا بکەی ئینجا مەغریب بەم شێوەیە نابێت و دروست نیە بەڵکو دەبێت بە پێچەوانەوە بێت .
٨- نیەت هێنان بۆ گشت عیبادەتێک ئەوەیە لە دڵتدا مەبەستت لەوعیبادەتە تەنها خوای گەورەبێت و بەزمان هیچ ناڵێیت
چونکە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم نیەتی بەزمان نەهێناوە بۆیە تەنها بەدڵ نیەتت هەبێت کە ئەم عیبادەتە تەنها لەپێناو خوای گەورە ئەنجام دەدەی ئەوە نیەتە و پێویست بەهیچ ناکات بەزمان دەرببری .
دروستە مادام تۆ بەسەفەر چوی بۆ شوێنێک کە ئەم
شوێنە کاتیەو تەنها بۆ سەفەر چوی دروستە نوێژی
قەسر و جەمع بکەی ... والله أعلم .
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم .
نوێژی جمع,چۆنیەتی نوێژی قصر و جمع,چۆنیەتی کردنی نوێژی قصر و جمع,نوێژی قەسر و جەمع,نوێژی جمع تاخیر,نوێژی جەمع,خوێنی بێ نوێژی لە خەودا,دوعای نوێژی استخارە بە کوردی,دوعای نو
مواضيع مماثلة
» نوێژی تەسبیح
» 4 ڕکات دوای نوێژی عیشا
» ئایە نوێژی لەدواوە بڪەم؟
» چۆنیەتی بەکارهێنانی تۆوی کەتان
» تۆوی کەتان بۆ قژ و چۆنیەتی بەکارهێنانی
» 4 ڕکات دوای نوێژی عیشا
» ئایە نوێژی لەدواوە بڪەم؟
» چۆنیەتی بەکارهێنانی تۆوی کەتان
» تۆوی کەتان بۆ قژ و چۆنیەتی بەکارهێنانی
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى