کەتان بکە ژەمی سەرەکی
کەتان بکە ژەمی سەرەکی
لەمرۆ بەدواوە تۆوی کەتان بکە ژەمی سەرەکی بەیانیان ئاوی تۆوی کەتان بخۆرەوە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــپەرداخێک تۆوی کەتان بخەیتە نێو ئاوەوە چەندین سودی ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ ئەمەش دژە ئۆکسانێکی زۆر دەداتە لەش و بەسوودە بۆ دابەزاندنی کێش.
لەنێو پێکھاتە خۆراکییە بەسوودەکاندا بۆ تەندروستی مرۆڤ تۆوی کەتان بەدی دەکەین. کەماوەیەکی زۆرە ئەم جۆرە پێکھاتەیە دەخورێتەوە بەوپێیەی چەندین سوددی ھەیە بۆ لەشی مرۆڤ، ھاوکات بەوپێیەی تۆوەکەی ھەرزانە.
دەکرێ سود لەتۆوی کەتان وەربگیرێت بۆ چارەسەری گرفتەکانی لەش.
تۆوی کەتان سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی مادە و ترشە چەوری ئۆمیگا ٣ یە کەمادەی ئەلفا لینۆلینیک ئەسیدی تێدایە کەزۆر گرنگە بۆ رێجیم و باڵانسی شێوازی ژیانز
ئەو ترشەی لەنێو پێکھاتەی تۆوەکەیدا ھەیە بەسوودە بۆ پاراستنی تەندروستی لەش.
ئەم تۆوە ڤیتامین بی تێدایە کەپێویستە بۆ چارەسەری گرفتەکانی پێست.
ئەو ئۆمیگا ٣یەی لەنێو ئاوی تۆوی کەتاندا ھەیە بەرپرسە لەپاراستنی تەندروستی لەش و کەمکردنەوەی ھەوکردنی گەدە و سستمی ھەرس بەشێوەیەکی گشتی.
تۆوی کەتان بەوپێیەی ریشاڵی زۆری تێدایە بەسوودە بۆ باشترکردنی تەندروستی ریخۆڵەکان.
بوونی رێژەیەکی زۆری دژە ئۆکسانەکان بەسوودە بۆ مێشک چونکە مادە ژەھریەکان لەناودەبەن.
ئەم دژە ئۆکسانانە بەسوودیشن بۆ باشترکردنی ھەرس و ھاوکاری لەبەرھەمھێنانی پرۆبایۆتیک. دژە ئۆکسانەکان ھاوکاریمان دەکەن لەرووبەرووبونەوەی بەکتریا و ڤایرۆسەکان.
تۆوی کەتان باشترینە بۆ دابەزاندنی کێش ، بونی ترشە چەورییەکانیش تێیدا بەسوودە بۆ دەرکردنی چەوری زیادەی لەش. بەخواردنی تۆوی کەتان دەبێتە ھۆی کەمبونەوەی رێژەی کالۆری زیادەی نێو ژەمەکان.
ئەگەر تۆوی کەتان بەرێژەیەکی باش بخورێت دەبینین بەسوودە بۆ پاراستن لەمەترسیەکانی توشبون بەشێرپەنجەەی مەمک، کۆلۆن، پرۆستات.
ھاوکارە لەپاراستنی ھاوسەنگی ئۆرگانەکان، رێگرە لەلەبڵاوبونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان.
باشترین کات بۆ خواردنەوەی ئەم گیراوەیە بەیانیانە کەدەبێ پێشتر لەشەودا بیخۆیت.
ھەوڵ بدە بەیانیان بەساردی بیخۆیت.
لەقاپێکی سەر داپۆشراودا، ٢ کەوچک تۆوی کەتان و ٢ کوپ ئاوی کوڵاو تێکەڵ بکە .
شەو تا بەیانی دایپۆشە و بۆ رۆژی دوایی بیپاڵێوە.
بەو جۆرە بەر لەنانی بەیانی ١ کوپی لێ بخۆرەوە.
تۆی کەتان بۆ پێست,قوماشی کەتان,سودی تۆی کەتان,ماسکی تۆوی کەتان بۆ پێست,کەتانە و کەتانە,مانای ناوی کەتان,سودەکانی کەتان,سودی کەتان,سودەکانی تۆوی کەتان,تۆوی کەتان بۆ پێست
مواضيع مماثلة
» 10 خۆراکی سەرەکی بۆ مانگی ڕەمەزان
» تۆوی کەتان
» سودەکانی خواردنی تۆی کەتان
» چۆنیەتی بەکارهێنانی تۆوی کەتان
» تۆوی کەتان
» سودەکانی خواردنی تۆی کەتان
» چۆنیەتی بەکارهێنانی تۆوی کەتان
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى