backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

سودەکانی هەنگوین

اذهب الى الأسفل

سودەکانی هەنگوین Empty سودەکانی هەنگوین

مُساهمة من طرف admin الأربعاء يونيو 19, 2024 2:41 pm

ھەنگوین دیاری خوایە ھەم خواردنە ھەم شیفایە بۆ لاشەی ئێمە

باوەڕناکەم ھیچ خواردنێک ھێندەی ھەنگوین خۆش بێت لەو دونیایە
(خوای گەورە فەرموویەیەتی شیفایە بۆ نەخۆشی ھەموو کەسێک)

سوودەکانی هەنگوین

-سەرچاوەی وزە بۆ گەورە و منداڵ، خواردنێکە کە بەهایەکی بەرزی ھەیە وەک خۆراک بۆ منداڵ و گەورە بەکاردێ

- دژە بەکتریا و ھەموو جۆرە میکرۆبێکە
هەنگوین هاوشێوەی ئەنتیبایۆتیکە، بەو پێیەی توانای کوشتنی زۆرێک لە میکرۆب و ڤایرۆس و کەڕووی هەیە، هەروەها کارلێک لەگەڵ خانەکانی لەشدا دەکات بۆ بەھێز کردنی بەرگری لەش و دەردانی ماددە دژە بەکتریاکان کە هەوکردن و ژەهراویبوون کەمدەکاتەوە.

-کەمکردنەوەی ئاستی چەوری لە لەشدا

- خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس وەک: هەرس نەکردن، هەوکردنی ڕیخۆڵە، چارەسەری قەبزی، تێکچوونی هەرس، بەو پێیەی ترشی زیادە لە گەدەدا لەناو دەبات کە زۆرجار دەبێتە هۆی دروستبوونی برینی گەدە، هەروەها چارەسەری برینی گەدە و دوانزەگرێ دەکات.

- پاراستنی ددان و پاراستنی پووک
هەنگوین ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە پاراستنی ددانەکان و ڕێگریکردن لە خراپبوونیان و گەشەکردنی دروستیان، هەروەها ڕۆڵی هەیە لە بەهێزکردن و پاراستنی پووک.

- خۆپاراستن لە شێرپەنجە
هەنگوین کۆمەلێ ڤیتامین و دژە ئۆکسانی تێدایە، لەڕاستیدا یەکێک لە دژە ئۆکسێنەرە ناوازەکان کە پێی دەوترێت (Pinocembrin) تەنها لە هەنگویندا هەیە، وە ئەوەش زانراوە کە دژە ئۆکسێنەرەکان ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە لە ڕێگریکردن لە شێرپەنجە و ڕێگریکردن لە زیادبوونی خانە شێرپەنجەییەکان، بەتایبەتی لە حاڵەتەکانی… شێرپەنجەی سورێنچک و دەم و ڕیخۆڵە و گەدە.
چارەسەری کۆکە

- بەرزکردنەوە و زیادکردنی هیمۆگلۆبینی خوێن

- هەڵبژاردەیەکی باش بۆ وەرزشوانان، هەنگوین سەرچاوەی وزەیە بۆ لەش و ئاستی شەکر (گلوکۆز) لە خوێندا بەرز دەکاتەوە.

-چارەسەرکردنی برین و سوتان، هەنگوین ئەو ئەنزیمەی تێدایە کە بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی هایدرۆجین پیرۆکساید، ئەمەش وای لێدەکات سوودی هەبێت لە چارەسەرکردنی برین و نەهێشتنی ئازار و تەعقیمکردنیان و ڕێگریکردن لە گەشەکردنی میکرۆب و بەکتریا لەڕێگەی دروستکردنی ژینگەیەکی ترش و بەمەش ڕێگری لە هەوکردن دەکات.
-بۆ پێست و پێست و چاو باشە بۆ چارەسەری ئەکزیما و سەدەف و زیپکە بەکاردێت، بەو پێیەی تایبەتمەندی دژە بەکتریا لەخۆدەگرێت.
هەنگوین یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی وشکبوونەوەی پێست و درزەکانی پێ.

- کاریگەری لەسەر کۆئەندامی دەمار هەیە
هەنگوین مادەیەکی هێورکەرەوەیە بۆ لەش، بۆیە خواردنی پێش خەوتن یارمەتیدەرە بۆ هێورکردنەوەی کۆئەندامی دەمار و زاڵبوون بەسەر هەندێک تێکچوونی خەو وەک خەوزڕان.

پێکهاتەکانی هەنگوین


کەوچکێکی چێشت لێی نزیکەی ٦٤ کالۆریمان بۆ دابین دەکات، هەنگوینیش بە شێوەیەکی سەرەکی پێکدێت لە:
76% شەکری سروشتی (زۆربەی فرۆکتۆز و گلوکۆز)، هەروەها بەهۆی بەرزی ئاستی فرۆکتۆز (فرۆکتۆز)، هەنگوین شیرینترە
18% ئاو، و تا ڕێژەی ئاو لە هەنگویندا کەمتر بێت، کوالیتی باشترە.
6% پێکهاتەکانی بریتین لە کانزا و ڤیتامین و پرۆتین.
ڤیتامین B6، تیامین، نیاسین، ڕیبۆفلاڤین، ترشی پانتۆتینیک و هەندێک ترشی ئەمینی.
کانزاکان: کالیسیۆم، مس، ئاسن، مەگنیسیۆم، مەنگەنیز، فسفۆر، پۆتاسیۆم، سۆدیۆم و زینک.
ماددە دژە بەکتریاکان.
دژە ئۆکسێنەرەکان: وەک ڕیبۆفلاڤینۆیدەکان.
جگە لەوەش بە بێ چەوری و کۆلیسترۆڵ دادەنرێت.

**** باشترین کات بۆ خواردن بەیانیان لەکاتی لەخەو ھەلسان ١ کەوچک زەلاتە لەناو ١ گلاس ئاوی شلەتێن لەگەڵ (کەمێک ڕەشکە سەرەکەوچێک چایە) پێکەوە لەگەل ١ تا ٣ گلاس ئاو یان ھەرکاتێک دەخۆی ئاسایە

*** ئەوانەی شەکرەیان ھەیە دەتوانن ڕۆژانە ١ کەوچک زەلاتە بەیانیان بخۆن ھەنگوینی ئەسلی بەلام با نان نەخوات ئەو ڕۆژە.

مێش هەنگوین لە خەودا,بینینی هەنگوین لە خەودا,مێش هەنگوین لە خەو,مێش هەنگوین,کتێبی شیر و هەنگوین,سودی هەنگوین,مێشە هەنگوین,شیر و هەنگوین,هەنگوینی شاخ,هەنگوین و ڕەشکە,هەنگوین و زەیتی زەیتون
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى