backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

سودەکانی مەگنسیۆم

اذهب الى الأسفل

سودەکانی مەگنسیۆم Empty سودەکانی مەگنسیۆم

مُساهمة من طرف admin الجمعة سبتمبر 20, 2024 10:19 pm

سودەکانی مەگنیسیۆم

مەگنیسیۆم لە رەگەزە خۆراکییە گرنگەکانە و لە خۆراکی ئێستادا بەڕێژەی پێویست نییە. بۆیە وا باشە سەرنجتان لەسەر ئەم رەگەزە گرنگە و سەرچاوەکانی بێت. 

مەگنیسیۆم بۆ رێکخستنی گوشاری خوێن، پتەویی ئێسک و لێدانی دڵ زۆر گرنگە و جەستەی کەسێکی پێگەیشتوو رۆژانە نزیکەی 400 میللیگرامى پێویستە. 

مەگنیسیۆم رۆڵی لە کارکردنی 300 ئەنزیمی جەستەدا هەیە و گرنگە بۆ پرۆسەی زیندەپاڵی خۆراک، دروستکردنی ترشە چەورییەکان، ترشە ئەمینییەکان و پرۆتین. 

رۆڵێکی کاراشی هەیە لە گواستنەوەی هەستەدەمار و جووڵە دەمارییەکاندا. 

دەرکەوتووە ئەو خانمانەی بڕی پێویستی مەگنسیۆم لە خۆراکەوە وەردەگرن، کەمتر تووشی ئازار و گرفتەکانی دیکەی کاتی سووڕی مانگانە دەبن. 
مەگنیسیۆم یەکێکە لەو حەوت وردە رەگەزە خۆراکییەی کە بە بنەڕەتی دادەنرێن، واتە جەستە ناتوانێ پێداویستی خۆی لەنێو خۆیدا بەم ماددەیە پڕبکاتەوە و دەبێ لە خۆراکەوە وەربگیرێ. 

ئەو کەسەی مەگنیسیۆمی پێویست لە جەستەیدا نییە، تووشی چەند گرفتێک دەبێ، لەوانە: نەمانی ئارەزووی خواردن، ئێڵنج و رشانەوە، هەستکردن بە ماندووێتى، سڕبوونی جەستە، ئازاری ماسولکە و تەنانەت گەشکەلێهاتن و تێکچوونی ریتمی لێدانەکانی دڵ. 

لەنێو جەستەی مرۆڤێکی پێگەیشتوودا 25 گرام مەگنیسیۆم هەیە کە نیوە زیاترى لە ئێسکەپەیکەردا کۆبووەتەوە. ئەوەی دیکەی دەکەوێتە نێو پێکهاتەی ماسولکەکان، شانە نەرمەکانی دیکە و شلەکانی جەستە. 
 
ئەمانە هەندێک خۆراکی دەوڵەمەندن بە مەگنیسیۆم: 

1- مۆز
هەر بە پۆتاسیۆم و ڤیتامین (C) دەوڵەمەند نییە، بەڵکو دەرکەوتووە بڕێکی باشی مەگنسیۆمی تێدایە. جگە لەمانە، مۆز هانی دەردانی رەگەزی کیمیایی سیرۆتۆنین لە جەستەدا دەدات کە میزاجی مرۆڤ باش دەکات. 
 
2- ماسی
سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی مەگنیسیۆمە، بەتایبەت ماسیی زەریاکان، واتە ماسییە گەورەکان. 
 
3- پرتەقاڵ
پرتەقاڵ بەشێوەی شەربەتی فرێش بیخۆی یان راستەوخۆ میوەکە بخۆی، بڕێکی باشی مەگنسیۆمت دەداتێ، تەنانەت بە گەرمکردنیش مەگنسیۆمەکەی لەناوناچێت، ئەوەش هەواڵێکی خۆشە بۆ ئەوانەی دەیانەوێ بیکەنە پێکهاتەی هەویرەمەنییەکانەوە. 
 
4- چەرەس: 
چەرەسە جیاوازەکان سەرچاوەیەکی نایابی مەگنیسیۆمن، جگە لە مەگنیسیۆم بە چەندین ماددەی زۆر گرنگ و دەگمەنی وەک زینک دەوڵەمەندن. بۆیە رۆژانە چەرەس بخۆ، بەڵام زێدەڕۆییان تێدا مەکە، چونکە بڕێکی زۆر وزە دەدەن و ئەگەر زۆریان لێبخۆی دەبنە هۆی قەڵەوبوون. 
 
5- نیسک
سەد گرام لە نیسک 75 میللی گرام مەگنیسیۆمی تێدایە، ئەوەش بڕێکی باشە. بۆیە شۆربای نیسک لەسەر سفرەکەت، نیشانەیەکی ژیرانەی هەڵبژاردنی ژەمەکەتە. 
 
6- چەڵتووک: 
کاتێک برنج هەندێک لە توێکڵەکەی پێوە دەمێنێ، لە هەر 100 گرامێکیدا 157 میللی گرام مەگنسیۆمی تێدا دەبێت، بەڵام کاتێک تەواو سپی دەکرێتەوە، رێژەکەی دادەبەزێت بۆ کەمتر لە نیوەی ئەو بڕە. 
 
7- گۆشتی باڵندە و پەلەوەر: 
گۆشتی باڵندەکان بەگشتی سەرچاوەیەکی باشی مەگنیسیۆمن، بەڵام قاز و مراوی و قەل بەتایبەتی دەوڵەمەندن بە مەگنیسیۆم. 
 
8- ئاردی بۆر: 
ئاردی بۆر زۆر دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم، جگە لەوە سەرچاوەیەکی باشی ئاسن، مس، فۆسفۆڕە و چەندین جۆر ڤیتامینیشی تێدایە. 
 
9- ڕاشی عەلی بابا: 
هاڕاوەی بە هەویرکراوی عەلی بابا ئێجگار دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم، بەجۆرێک تەنیا 100 گرام لەو هەویرە 120 میللی گرام مەگنیسیۆمی تێدایە. 
 
10 - کەلەرم
گەڵاکانی بڕێکی باش مەگنیسیۆمیان تێدایە.

زیانەکانی کەمی مەگنیسیۆم

مەگنیسیۆم پیداویستییەکی جەستەیی زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بە ڕیکوپێکی کارەکانی بەڕیوەببات، زۆربەی کەسەکان ڕێژەی پێوەیست لەم کانزایە وەرناگرن لە خۆراکی ڕۆژانەیان و دەبێتەهۆی دەرکەوتنی چەندین کاریگەریی نەرێنیی لە جەستەدا.

ماڵپەڕی "Your Signs Explained" لەبابەتێکی زانستیدا ئاماژەی بە چەندین نیشانەی کەمی مەگنیسیۆم کردووە، کە لە جەستەدا دەردەکەون کاتێک ڕێژەی پێوسیتمان لەم کانزایە دەست نەکەوێت لە خۆراکدا، لەوانە:

- ئارەزووکردنی خواردنی کاوکاو "Chocolate" (ڕێژەیەکی زۆری مەگنیسیۆم تێدایە).

- هەوکردن و بوونی ژانێکی نائاسایی لە ماسولکەکاندا.

- دڵەڕاوكێی بەردەوام.

-بەرزبوونەوەی فشاری خوێن

-دروستبوونی گرفت لە هەرسکردنی خۆراکدا.

-گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ سورێنچك و سوتانەوەی سورێنچك 

-تێکچونی سیستمی خەوی مێشک.

-ناڕیکوپێکی لە ترپەی دڵدا.

-فڕینی چاو یان لێدان و ترپەی پێستی دەوری چاو 

-تەشەنوجات و کۆڵنج کردن

-هەست کردن بە ماندوێتی و کەمبونەوەی جوڵەو لەدەستدانی وزەی لەش 

ئەم حاڵەتە لەو کەسانەدا باوە کە بە ڕێژەیەکی زۆر شەکر ، خوێ، کهول و کافاین دەخۆن، ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە مەگنیسیۆم بریتیین لە: سەوزەوات، چەرەسات، فاسۆلیا و کاکاوی ڕەش (Dark Chocolate).

کەمی مەگنسیۆم,نیشانەکانی کەمی مەگنسیۆم,توخمی مەگنسیۆم,ڕۆمانی گەمژە,مانگەكانی ساڵ,خواردنی مەگنسیۆم,قەشقەر,گەنم,ھاوسەرگیری,مەنع,مەگنسیوم,مۆسیقای غەمگین,غەمگین,عەدنان جاسم
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى