سودەکانی جگەر
سودەکانی جگەر
سودەکانی جگەر
1_جگەر بڕێكی زۆر ڤیتامین B12 لە پێكهاتەیدا هەیە و چارەسەر بۆ كەمخوێنی و جەستە دەپارێزێت لەوەی توشی كەمخوێنی ببێت چونكە یارمەتی دروستكردنی خڕۆكە سورەكانی خوێن دەدات .2-یارمەتی بەهێز بونی ماسولكەكانی جەستە دەدات و چاوەكان بەهێز دەكات .
3-بەرگری جەستە بەهێز دەكات و ئێسكەكان پتەو دەكات .
4-دەوڵەمەندە بە كانزای ئاسن و زینك و سیلیۆم و ڤیتامین ئەی و بی و ترشی فۆلیك و هەموو ئەم پێكهاتانەش بۆ جەستە پێویستن و لەیەك كاتدا جەستە تەواوی ئەم پێكهاتانەی دەست دەكەوێت .
زیانەكانی زیادە ڕەویكردن لە خواردنی جگەر
1-جگەر بڕێكی زۆر چەوری لە پێكهاتەیدا هەیە ئەمەش دەبێت هۆی بەرزكردنەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵی ناو خوێن و ئەمە وایكردوە خواردنێكی گونجاو نەبێت بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە و ڕێژەی كۆلیسترۆڵی ناو خوێنیان بەرزە .2-زیادە ڕەویكردن لە خواردنی جگەردا دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی ترشی یۆریك لەناو جەستەدا و بەوەش پێكان توشی هەڵئاوسان دەبن .
3-زۆر خواردنی جگەر دەبێتە هۆی زۆر بونی ڕێژەی ڤیتامین ئەی لە ناو جەستەدا و ئەمەش زیانی بۆ تەندروستی دەبێت و جگە لەوەش ڕێژەی شەكری ناو خوێن و پەستانی خوێن بەرز دەبێتەوە .
چەند نهێنیەك كە پێویستت دەبێت لەكاتی كڕینی جگەردا
1-بەهۆی ئەوەی زۆر زوو خراپ دەبێت پێویستە زۆر ئاگاداربیت لەكاتی كڕینیدا و جگەرێك بكڕیت كە تازە بێت و بۆنی نەكردبێت و دوای ئەوەی هێناتە ماڵەوە لەماوەی یەك بۆ دوو ڕۆژدا بخورێت و لەو ماوەیەشدا لەناو سەلاجە هەڵبگیرێت .2-جگەری مانگا بەشێوەیەكی سروشتی ڕەنگەكەی سورێكی ئاڵە و جگەری مەڕقاوەییەكی تۆخە بەهیچ شێوەیەك ئەو جگەرە مەكڕە كە ڕەنگەكەی تێكچوە یان ڕوەكەی زبر بوە یان بۆنی ناخۆشە .
خواردنی 100 گرام جگەر ڕێژەی %10 پێویستیەكانی جەستە بۆ ماوەی یەك ڕۆژ دابین دەكات .
چەوری جگەر,ڤایرۆسی جگەر,نیشانەکانی نەخۆشی جگەر,نیشانەکانی چەوری جگەر,چارەسەری چەوری جگەر,نیشانەکانی ڤایرۆسی جگەر,ڤایرۆسی جگەر جۆری b,هۆکارەکانی چەوری جگەر,شێرپەنجەی جگەر
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى