backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

ڕووەکی واشنتۆنیا - Washingtonia spp

اذهب الى الأسفل

ڕووەکی واشنتۆنیا - Washingtonia spp Empty ڕووەکی واشنتۆنیا - Washingtonia spp

مُساهمة من طرف admin الجمعة أغسطس 02, 2024 10:40 pm

ناوی زانستی:- Washingtonia spp.  
ناوی ئینگلیزی:- California fan palm ، Mexican fan palm
ناوی عەرەبی:- واشنگونیا
خێزان:- النخیلیە Palmaceae وە پێشتر (Arecaceae)ەبووە

تایبەتمەندێتی ڕووەکەکە

درەختێکی هەمیشە سەوزە ، درەختی واشنتۆنیا بۆ٢٥-٣٠ مەتر بەرزدەبێتەوە. خورمای جوانی (واشنتۆنیا) بەو درەختە گرنگانە دادەنرێت کە بەکاردێت بۆ ڕێکخستنی باخچەکان ، لەبەرئەوەی جوانییەک دەبخشێت بەو شوێنانە ، وە خورمای جوانی سەر بەخێزانی خورماییەکانە کە کە تا ئیستا زیاتر لە ١٥٠٠ جۆریان لێ دۆزراوەتەوە ، بە شێوەیەکی بەرچاو لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بەربڵاوە ، لەگەڵ ئەوەش دا لە کوردستان دا لەم ساڵانەی دواییدا گرنگییەکی زۆری پێدراوە و لێرە و لەوێ دەڕوێنرێت و بەخێو دەکرێت .هەروەها ئەم درەختە لە شەقامەکانی هەریەک لە ولایەتەکانی کالیفۆرنیا و تەکساسی ئەمەریکا بڵاوە و خزمەت دەکرێت.ئەوەی گرنگە باس بکرێت ئەوەیە کە ئەم ڕووەکە ناوەکەی لە ناوی یەکێک لە سەرۆکەکانی ئەمەریکاوە هاتووە کە ئەویش (جۆرج واشنتۆن) ە ، هەروەها واشنتۆنیا درەختێکە دەتوانێت بۆ ماوەی٨٠ - ٢٥٠ ساڵ بژی ئەگەر کەش و هەواکەی گونجاو بێت ،

نیشتیمانی سەرەکی

ئەم جۆرە خورما جوانییەش باشووری ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە . لەگەڵ باشووری خۆرئاوای بیابانی ئەریزۆنا و باشووری نیفادا .هەروەها ڕا و بۆچوونێکی تر هەیە کە دەڵێت ناوی ئەم درەختە لە ناوی دۆزەرەوەیەکی ئەمەریکییەوە هاتووە بەناوی ( هێنری واشنتۆن) کە زانیاری و دۆزینەوەی هەبووە لەسەر زەوییەکان و بەرزونزمییەکانی ولایەتی کالیفۆرنیا.

شێوەی درەختەکە

تاجێکی گەورەی هەیە و قەدەکەی بە بنکی گەڵاکان داپۆشراوە کە لەکاتی لێکردنەوەی گەڵا وشک هەڵهاتووەکان بەجێ دەمێنێت. وە دوای چوونە تەمەنی درەختەکەوە ئەو بنکی گەڵایانەش لێ دەبنەوە و قەدەکەش ساف دەبێت لەو شوێنەدا، قەدەکەی شێوەیەکی لوولەیی هەیە و دوای بەرزبوونەوەی ٦٠ -٩٠ سم لە زەوییەوە ئەستوور دەبێت .
گەڵاکانی:- پەروانەیین ، و گەورەن و هەمیشە سەوزن. وە پەل پەل بوون بە سێ یەکی قەبارەی گەڵاکە واتە سێ بەشی گەڵاکە بەش بەش بوون و وە دەزوولەی سپییان پێوەیە ، وە ملی گەڵاکان (بنکی گەڵاکان) قاوەین و قەراغەکانی دڕکی گەورەی قاوەیی لەسەرە. هەروەها نزیکی (٩٠)سم درێژە.

گوڵەکانی

 هێشوویە و درێژبووە وەیە و نزیکی (٣.٥) مەتر درێژە ، ڕەنگی سپیەکی پرتەقاڵی باوە و لە هاوین دا دەردەکەوێت. وە دوو ڕەگەزە واتە نێرە و مێیەشی لەسەرە ، لەگەڵ ئەوەی بۆنداریشە.

ڕەگەکەی

بەرەکەی: ڕەنگی ڕەشە و خڕە وەک شێوەی دەنکە قەزوان وایە ، کە بەشێوەیەکی هێشوویی وەک هێشووی ترێ دروست دەبن و لە ناو هەریەک لەو دەنکە بەرانەدا یەک دەنک تۆو هەیە ، کە پاش وشککردنەوەی بەرەکە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ ڕوواندن. وە تۆوەکەی ڕەنگی قاوەییە .
ئاستی گەشەکردنی:- واشنتۆنیا گەشەی سستە و پلەی گەرمی زۆر بەرز و زۆر نزم کاریگەری هەیە لەسەری.

بەکارهێنانی واشنتۆنیا

ئەم درەختە لە سەر شەقام و پارکەکان دا دەڕوینرێت و جوانی دەبەخشێت بەو شوێنانە ، هەروەها کە کاتێک بچووکە دەتوانرێت لەناو ئینجانەدا بڕوینرێت.
هەروەها زۆر گونجاوە و هەم جوانیشە بۆ ڕوواندنی لە بلوارەکان (الجزر الوسگیە)ی ناوەڕاستی شەقامەکان لەبەرئەوەی درەختێکە لق و پۆپی لێ نابێتەوە وە ڕێک و ستوونی سەردەکەوێت بەمەش بەرچاو ناگرێت و ئاستەنگ بۆ شۆفێران و پیادەکان دروست ناکات . وە هەروەها پاشماوەی ڕووەکی وەک گەڵا و گۆڵی نییە یاخود کەمە وە بەرگەی ئەو گەرمییەی کە لەسەر شەقامەکان هەیە دەگرێت.
کەش و هەوای گونجاو :-بەشێوەیەکی گشتی خورمای جوانی بەرگەی کەش و هەوای ناوچەکە دەگرێت .

پلەی گەرمی

درەختی واشنتۆنیا بەرگەی باشی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات تا پلەی ٤٥ – ٤٨ پلەی سەدی و زیاتریش ، بەڵام بەرگەی بەستن و پلەکانی گەرمی ژێر سفر ناکات. وە بەشێوەیەکی باش بەرگەی وشکی کەش دەگرێت.

خۆڵ و خاک

 بەرگەی سوێری زۆری خۆڵ دەگرێت، هەروەها دەبێت خۆڵەکەی ئاوەڕۆی باش بێت و ئاوی تیا نەوستێت ، وە لە زۆر جۆری خاک دا گەشە دەکات دەڕوێت بەڵام باشترە کە خاکەکەی تێکەڵە بێت لە هەریەکە لە قوڕ و قوم و لم .

شێ

 ئەگەر خاکەکە وشک بێت واسنتۆنیا گەشەی تیا دەکات بەڵام ئەگەر شێی گونجاوی بۆ دابین بکەیت ئەوا زۆر بەباشی و خێرایی گەشە دەکات.
ڕەشەبا:- بەرگەی ڕەشەبا و بای بەهێز دەگرێت.
ڕووناکی:- پێویستە کە ڕووناکی خۆر بە ڕێژەی %١٠٠ لێی بدات واتە لە شوێنێکی خۆراوی دا بڕوێنرێت.
زیادکردنی:-ئاسانترین ڕێگا بە تۆو زیاد دەکرێت ، بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت تۆوەکەی بخرێتە ناو ئاوەوە بۆ ماوەیەک تاوەکو پاش چاندنیان بە ئاسانی چەکەرە بکەن. هەروەها (١) کیلۆ نزیکەی (١٥٠٠) دەنکە تۆوی درەختی واشنتۆنیا دەکێشێت.

جۆرج واشنتۆن,دار واشنتۆن,داری واشنتۆن,جۆرج واشنتۆن pdf,پەیمانگای واشنتۆن,پیشەسازی چیە,پیشەسازی چییە,وەزیری بازرگانی و پیشەسازی,پیشەسازی هەولێر,پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى