backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

ڕووەکی برۆکۆلی(Broccoli)

اذهب الى الأسفل

ڕووەکی برۆکۆلی(Broccoli) Empty ڕووەکی برۆکۆلی(Broccoli)

مُساهمة من طرف admin الجمعة يوليو 19, 2024 8:57 pm

ڕووەکی برۆکۆلی(Broccoli) کە لەتیرەی کەلەرمییەکان و قەرنابیتییەکانە،یەکێکە لە ڕووەکە خۆراکییە زۆر گرنگەکان بۆ تەندروستی مرۆڤ . ماوەی ٢٥ ساڵێکە لەسەرتاسەری جیهان دا بڵاوبووەتەوە، شێوەکەی سەوزێکی تۆخ و درێژو باریکە و
تاڕادەیەک لە قەرنابیت دەچێت بەڵام بەشێوەیەکی کراوەتر . لەو کاتەوە تا ئێستا چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی و پزیشکیی لە زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهان دا لەبارەی سوودی ئەم ڕووەکەوە ئەنجام دراوە و گەلێک پێکهاتەی گرنگی تیا دۆزراوەتەوە، کە گرنگترینیان ماددە دژەشێرپەنجەکانن .

برۆکۆلی لەکاتی کڕینی دا دەبێت چڵەکانی سەوزبن و زەرد نەبووبن ، بەکاڵی وەک زەڵاتە و بە کوڵاویش دەخورێت، ئەویش بە کوڵاندنی بۆ ماوەیەکی کەم تا ماددە سوودبەخشەکانی لەدەست نەدات (کە ئاوەکە کوڵا بەماوەی ٨-١٢ خولەک قوڵپ بدات).
برۆکۆلی پڕیەتی لە ماددەکانی دژە ئۆکسید ، کە خانەکان ئەپارێزێت لە ڕزین و شێرپەنجە، کۆمەڵیکی زۆریش کانزا و ڤیتامینە سەرەکییەکانی تێدایە.

کوپێک برۆکۆلی کوڵاو، ٤٠کالۆری تیایە،واتە هەر ١٠٠گرام برۆکۆلی ٢٥کالۆری وزەی تێدایە.
دووهێندەی پێویستی مرۆڤ لە ڤیتامین سی(C) و وە یەک لەسەر سێی پێویستی لەش لە ڤیتامین (A) و ترشی فۆلیک بە لەش ئەبەخشێت.
کالیسیۆم و ئاسن و پرۆتینی تیایە.
زۆر دەوڵەمەندە بەمادەی (بایۆفلافۆنی دات)کە دژی شێرپەنجەیە.
ڕێژەیەکی بەرزی ڕیشاڵی تیایە.

برۆکۆلی دەرمانی دژە شێرپەنجە

زۆردەوڵەمەندە بە ماددەکانی دژە ئۆکسید، ئەو مادانەی خانەکان ئەپارێزن لە گۆڕان و داخوران.ئەوکەسانەی برۆکۆلی دەخۆن ، ئەیانپارێزێت و ئەگەری تووش بوون بە شێرپەنجە زۆر کەم ئەکاتەوە ،بەتایبەتی شێرپەنجەی قۆلۆن ،مەمک،ملی رەحم،سی،پرۆستات،ڕیخۆڵە،قورگ و میزەڵان.بە تایبەت ماددەیەکی تیایە بەناوی سۆلفۆرافان کە ژمارە و قەبارە و زیادبوونی خانە شیرپەنجەییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کە دەکاتەوە.
لێکۆلەرانی زانکۆی لۆس ئەنجلس لە ئەمریکا بۆیان دەرکەوت کە ئەو ماددەیە سیستەمی بەرگری لەش زۆر پتەو دەکات و پرۆتینێک دەبزوێنێت کە ئەویش ئەنزیمی ئەنتی ئۆکسید چالاک دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لەش لەبەرامبەر پیری دا بەرگری بکات و سەرئەنجام سیما و نیشانەکانی پیری دوا دەخات.
تەنانەت پێدەچێت خواردنی برۆکۆلی گەشەکردنی هەندێک جۆری نەخۆشی شێرپەنجەش ڕاگرێت.زانایانی زانکۆی ئۆهایۆ لە کۆلۆمبیا،ماددەی ئیزۆتیڤ سیانیتی ناو ڕووەکی برۆکۆلییان دژی چەند جۆرێکی خانەی شیرپەنجەیی میزەڵدان بەکارهێنا و بەوپەڕی سەرسووڕمانەوە بینیان گەشەکردنی خانە شیرپەنجەییەکان خاوبووەوە.
ڕێژەی ماددەی ئیزۆتیڤ سیانیت لە برۆکۆلی فەریک دا زۆر بەرزترە وەک لەوەی لە برۆکۆلی گەییو دا هەیە.فیبەرو بیتاکاتۆن ، ڕێگری دەکەن لەگەلێک نەخۆشی وەک: ئەلزایمەر،نەخۆشییەکانی دڵ، هەوکردنی جومگەکان (ئارتریت).کالیسیۆمی ناو برۆکۆلی هێندەی ئەو کالیسیۆمەیە کەلەناو شیردایە و بۆئەو کەسانە زۆربەسوودە کە دووچاری ئێسکەنەرمە ئەبن.

دەرمانی دژی برینداربوونی گەدە

لێکۆلەرانی زانکۆی (جان هاپکینز) و سەنتەری نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لە فەڕەنسا، ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە:پلی فنل سۆلفۆرفان،بەکتریا شێرپەنجەییەکانی ناو گەدەلەناو دەبات و توانای لەش زۆر بەهێز دەکات بەرامبەر بڵاوبونەوەو هاتوچۆی بەکتریای درووستکەری برینی گەدە و ئازاری گەدەش کەم دەکاتەوە.
جگە لەوەش خواردنی برۆکۆلی کاریگەری گەورەی هەیە بۆ لەناوبردنی بەکتریاکانی برینی گەدە، و لەبەرئەوەی ئەو بەکتریایە لەبەرامبەر ئەنتی بایۆتیک دا بەرگری ئەکات،بۆیە خواردنی برۆکۆلی ئەتوانێت تا ڕێژەی زیاتر لە %٨٠ بەکتریاکانی هۆکاری شێرپەنجە و برینی گەدە لەناوبەرێت.

برۆکۆلی و نەخۆشی شەکرە

برۆکۆلی یەکیکە لەوڕووەکانەی بڕێکی زۆر ماددەی (کرۆم)ی تێدایە،بۆ ئەوانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە ، بەتایبەت جۆری دووەم (واتە کە هێشتا ئەنسۆلین بەکارناهێنن) ، ماددەی کرۆم بۆ ڕێکخستنی شەکری خوێن زۆر کاریگەرە و لەوانەیە بەخواردنی برۆکۆلی ئیتر پێویست بەبەکارهێنانی دەرمانی کەمکردنەوەی شەکری خوین و تەنانەت بەکارهێنانی دەرزی ئەنسۆلینیش نەبێت.
تەنانەت ئەوانەشی کە شەکری خوێنیان کەمتر لە ئاساییە ماددەی کرۆم ئەتوانێت زیادی بکات و بیگەیەنێتە ئاستی سرووشتی خۆی.گەر نەخۆشییەکە تازە درووست بووبێت بەخواردنی بڕیکی پێویستی کرۆم لەوانیە نەخۆشییەکە نەمێنێت و نەبێت بە نەخۆشییەکی درێژخایەن (مزمن).
پێئەچێت ماددەی کرۆم جۆرو چالاکی هۆڕمۆنی ئەنسۆلین زیاد بکات و سەرئەنجام بڕێکی کەمتری ئەنسۆلین پێویست ئەبێت بۆ سوتاندنی شەکری ناوخوێن.
سەبارەت بە نهێنی کاریگەری کرۆم، بەپێی لێکۆڵینەوە نوێیەکان ماددەی کرۆم کە لەلایەنی بایۆلۆژییەوە چالاکە خۆی بە ئەنسۆلینەوە ئەبەستێت و توانای ئەنجامدانی ئەرکی سەرەکی ئەنسۆلین (ئۆکسیدکردنی گلوکۆز و گۆڕینی بە یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن )سەد ئەوەندەی توانای خۆی زیاد دەکات.

سودەکانی برۆکلی,سوودەکانی برۆکلی,شۆربای برۆکلی,برۆکلی لە خەودا,هۆتێل ئەوروپا,سودی برۆکلی,دروستکردنی برۆکلی,ئامادەکردنی برۆکلی,زیانەکانی برۆکلی,ڕیشاڵی سیەکان,ڕیشاڵی خۆراکی
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى