backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

ڕووەکی جەهەنەمی - Bougainvillea spp

اذهب الى الأسفل

ڕووەکی جەهەنەمی - Bougainvillea spp Empty ڕووەکی جەهەنەمی - Bougainvillea spp

مُساهمة من طرف admin الأحد يوليو 21, 2024 9:50 pm

ناوە زانستییەکەی :- Bougainvillea spp.
ناوی خێزانەکەی:- Nyctaginaceae
جەهەنەمی جوانترین جۆرە ڕووەکی خۆهەڵواسە بەلای خاوەن باخچەکانی ناو ماڵانەوە ، بە تایبەتی لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و خواروودا ، چونکە ئەم ڕووەکانە هەمیشە سەوزن ، هەروەها لەبەرئەوەی گەڵای تەوەرەیی و ( قەنابی ) جوانیان پێوەیە بە درێژایی ساڵ، ڕەنگی ئەم گەڵایانەش بە پێی جۆر و چەشنی ڕووەکەکان دەگۆڕدرێت ، ئەم گەڵایانە لای زۆر کەس بەگوڵ دادەنرێن ، کەچی دەبینین گوڵی ڕاستەقینەی ڕووەکی جەهەنەمی بچکۆلانە و بێ دیمەنن و لە ڕازاندنەوەشدا بێ بایەخن ، کەچی ( قەنابەکان – گەڵا گۆڕاوەکان) جوانییەکی تایبەتی بەم خۆ هەڵواسانە دەبەخشن.

سیفەتەکانی

هەموو جۆرە جەهەنەمییەکان هەمیشە سەوزن ، ( ٥ – ١٠ ) مەتر بەرز دەبن و بەهۆی ئەو دڕکانەوە خۆیان چەسپ دەکەن کە بەسەر لقەکانەوە هەن ، ئەم ڕووەکانە بەرگەی بڕینەوە و شێوەبەندیی دەگرن.

ڕێگەکانی زۆربوون

بەهۆی قەڵەم لە بەهاران دا ، هەروەها بە نواندنیش .

گەڵاکانی

شێوە هێلکەیین ، لەدەست لێدان دا وەکو پێستە وایە ، ڕەنگیان سەوزێکی تاریکە.

ژینگەی گونجاو

هەموو جۆرە ڕووەکە جەهەنەمییەکان لە خاکی نیشتەنی پڕ لە ماددەی ئۆرگانی دا گەشە دەکەن ، بە تایبەتی ئەگەر شوێنەکەیان بەر ڕۆژ بێت ، چونکە بەرگەی پلەی گەرمیی بەرزی گەرمی دەگرن و بەڵام هەر زوو بە ساردی کاریان تێ دەکات ، بۆیە دەبینین لەو ساڵانەدا کە ناوچەکە تووشی شەپۆلی ساردی دەبێت و پلەکانی گەرمیی دەگەنە ژێر پلەی سفرەوە هەموو لقەکانیان دەمرن ، بەڵام لە بەهاردا دووبارە لقی تازە و بەهێز دەر دەکەنەوە ، لەبەر ئەوە چاکترین ناوچە بۆ چاندنی جەهەنەمی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوورە ، بە تایبەتی ناوچەی ( بەسرە ) ، چونکە لەوێدا پلەکانی گەرمی و ڕاددەی شێی ناو هەوا بەرزن.

گرنگی جەهەنەمی بۆ ڕێکخستنی باخچەکان

لەبەر زوو گەشەکردنی ئەم ڕووەکە و دەرکردنی گەڵای گۆڕاو ( قەناب) لە ساڵی یەکەمییەوە و مانەوەی ئەم جۆرە گەڵایانە بە درێژایی ساڵەکە و هەروەها لەبەر دەرکردنی لقی تازە و نوێ ، ڕووەکی جەهەنەمی بۆ ئەوە دەشێت کە وەک پەرژینە گەڵایەکی گوڵدار بخرێتە سەر پەرژینە ئاسنەکان و تانۆکەکانی باخچەی ماڵان و باخچە گشتییەکان ، هەروەها ڕووەکەکە خۆ بە کەپر و کەوانە و جۆرەکانی تردا هەڵدەواسێت ، سەرەڕای ئەمانەش دەتوانین لەناو سندووق و بەرمیلە تەختەی گەورەدا پەروەردەی بکەین و بۆ ڕازاندنەوەی ژوور و ساڵۆن و هۆڵەکان بەکاری بهێنین، هەروەها بۆمان هەیە وەک نموونەیەکی تاک یا لەشێوەی کۆمەڵە ( ٣ – ٥ ) ڕووەک دا لە گۆڕەپان و مەیدانەکان دا بیان نوێنین ، چونکە ئەمانە شوێنی بەرچاون و جەهەنەمیش ڕووەکێکی سەرنج ڕاکێشە گەلێک جۆر و چەشنی جەهەنەمیش هەن ، کە گرنگترینیان ئەمانەن:-

١- Bougainvillea glabra :-
خۆ هەڵواسێکی خێرا گەشە کردەیە و بە زۆری وەک پەرژینی ڕازاندنەوە بەکاردێت ، بەوە جودا دەکرێتەوە کە بە درێژایی ساڵ ( قەنابی ) سووری کراوەی پەمەیی پێوە دێت ، لقەکانیشی دڕکاوین ، ¬هەروەها ئەم جۆرەیان بەرگەی دابەزینی پلەکانی گەرمی دەگرێت چونکە زووش گەشە دەکات ، بۆیە دەتوانین لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دا بیڕوێنین . سەرەڕای ئەمەش بۆمان هەیە لەناو مەرکانەی گەورە و بەرمیل و سندووقە تەختەدا بیڕوێنین ، چونکە لە ساڵی یەکەمەوە ( قەنابی ) ڕەنگ سووری کراوەیان پێوە دێت.

٢- Bougainvillea spectabillis :-
ئەم جۆرەیان جوداوازی لەگەڵ جۆری یەکەم دا هەیە ، بەوەی کە گەڵاکانی گەورەتر و درێژترن و ( قەنابە ) کانیشی گەورەتر و ڕەنگ ئەرخەوانین ، هەروەها گەشەکردنی بەهێزە و دڕەکەکانیشی پتەون ، ( قەنابی ) ئەم ڕووەکە لە سەرەتای ئەیلولەوە دەردەچن و بە درێژایی زستان دەمێننەوە واتە لە ماوەی دەرچوونی ( قەنابی ) نەک بە درێژایی ساڵ.


٣- Bougainvillea spectabills . V. Mrs Butte:-
قەنابەکانی ڕەنگ سووری هەنارین و بە درێژایی ساڵ بەسەر لقە لاوەکییەکان دا دەمێننەوە ، گەڵاکانیشی گەورە و تا ڕاددەیەک خڕن ، ئەوەی شایەنی باسە ئەوەیە کە هەموو چەشنەکانی (V. Mrs Butte) زەحمەتە بەقەڵەم هەروا بە ئاسایی زۆر بکرێن ، بەڵام دەتوانین بۆ ئەم زۆرکردنە هۆڕمۆنی () بەکاربهێنین ، واش دەرکەوتووە کە باشترین خەستی بۆ ئەم زۆرکردنە بریتییە لە (٢٠٠٠) بەش لە ملیۆنێک ، زۆر بەئاسایش ئەم چەشنە بە نواندنی هەوایی و نواندن (ترقید) ی زەوییەوە زۆر دەکرێت. 
٤- Bougainvillea alba:-
زۆر لە چەشنی ( مسز بیت V. Mrs Butte) دەکات ، بەڵام (قەنابەکانی) ئەمەیان سپین ، دەتوانین ئەم جۆرەیان بەسەر جۆرە ( قەناب )ە سوورە تاریک و کاڵەکان دا موتوربە بکەین ، کە ئەو کاتە ڕووەکەکە بەم دوو ڕەنگە جیاوازەوە زۆر جوان دێتە بەرچاو.

ئاگری جەهەنەم,گوڵی جەهەنەمی,گوڵە جەهەنەمی,دەرگای جەهەنەم,بە جەهەنەم,دار جەهەنەمی,ھەنجیر,تەروادە,ڕەسمی گوڵ,وێنەی گوڵ,بینینی گوڵ لە خەودا,ناوی گوڵ,دیاری گوڵ لە خەودا,داڕشتن
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى