ڕووەکی تۆڵەکە
ڕووەکی تۆڵەکە
تۆڵەکە
ئەم گیایە بەهارییە و زیاتر لە مێرگ و بێشەڵان بۆخۆی دەڕوێت (خۆڕسکە)پێشی دەوترێت:ٚ تۆلەکە، تۆلکە، تۆرکە، تۆڕک،،پەپکە چەورە، پەنیرە، نانە حاجی لەگ لەگ.
تەڕە تۆڵەکە بە شتی هەرزان دەوترێت، بۆیە لە بازاڕدا دەوترێت تۆڵەکەی ناگاتێ، واتە زۆر هەرزانە.
گەڵا و گوڵەکەی بۆ دەرمانە، بۆ شۆرینی برین و نەخۆشی پێست و تەداوی بەکاردێت.
گەڵاکەی بە کاڵی و کوڵاوی یان سورەکراوی دەخورێت وسەرچاوەیەکی باشە بۆ ڤیتامین (C) و ئاسن و کالسیۆم.
بۆ ئەوەی باشترین سودی لێوەربگریت دەبێت وردی بکەیت و بیکەیتە ئاوی گەرم و پاش نیو کاتژمێر بیپاڵێویت و ئاوەکەی بخۆیتەوە.
سودەکانی تۆڵەکە
خوادنی بەشێوەی کوڵاندن میزڵدان لە ژەهراوی بوون دەپارێزێت و کۆکە چارەسەر دەکات، گەدە لە بریندار بوون دەپارێزێت.چای تۆڵەکە بۆ کوشتنی کرمی شریتی بەکارهێنراوە.
دەکوڵێنرێت و بۆ ڕەوانی دەخورێت.
بۆ ئازاری قوڕگ و ناودەم غەرغەرەی پێدەکرێت
بۆ هەوکردنی گورچیلە
بۆ کەمخوێنی زۆر بەسوودە
بۆ گرفتەکانی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان
بۆ بەهێزکردنی موی قژ و چارەسەرکردنی قژ ڕوتانەوە زۆر بەسوودە.
بۆ دابەزاندنی کێش.
سودی تۆڵەکە,سودەکانی ئاوی تۆڵەکە,سوودەکانی تۆڵەکە,تۆڵەکە بە ئینگلیزی,تۆڵکە,دروستكردنی شەكری كوڵاو,تۆڵە,تۆڵەكە,تۆڵەکە,خانەی ڕووەکی,وێنەی خانەی ڕووەکی,خواردنی ڕووەکی,ڕووەکی
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى