سودەکانی شۆڤان
سودەکانی شۆڤان
شۆفان
جۆرە دانەوێلەیەکە ھەر وەک گەنم بەڵام چەندین سودی گرنگی خۆراکی زۆر باشی ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و چارەسەرکرنی نەخوشی بە تایبەت بۆ یاری لەشجوانی .١- خواردنی شۆڤان وزەیەکی زۆر باش ئەدات بە یاریزان بە ھۆی ئەوەی ڕێژەیەکی باشی کاربۆھایدرەیتی تێدایە .
٢- بەرگری لەش زیاد دەکات چونکە زینکی تێدایە لە گەڵ فۆلێک ئەسید و ڤیتامین B12 .
٣- ڕێگری دەکات لە قەڵەوبون ئەوەش بە ڕێگری کردن لە ھەڵمژینی کۆڵیسترۆل لە ڕیخۆڵەداو نەچونی بۆ سوڕی خوێن و کۆبونەوەی لە لەشدا چونکە ڕێژەیەکی باشی ڤایبەری تێدایە .
بۆچی گرنگە شۆڤان بخورێت :
کۆربۆھایدرات ھۆکاری بەرزبونەوەی شەکری خوێن و دەردانی ھۆڕمۆنی ئەنسۆلینە ئەنسۆلینی زیاتر واتا کەڵەکەبونی چەوری زیاتر لە بەرئەوەی ڕێژەی شەکر لە شۆڤاندا نزمە نابێتە ھۆی بەرزبونەوەی شەکری خوێن و دەردانی ھۆڕمۆنی ئەنسۆلین لەبەر ئەوە خواردنی شۆڤان ئەتپارێزێت لە زیادبونی ڕێژەی چەوری لە لەشدا .
سودەکانی شۆڤان
١- کێشی لەش دادەبەزێنێت٢- بە سودە بۆ تەندروستێ دڵ
٣- کولسترۆلی خوێن ڕێکدەخات
٤- چارەسەری نەخۆشی گورچیلەیە
٥- بە سودە بۆ نەخۆشی شەکرە
٦- کرداری ھەرسکردن زیاتر دەکات
٧- ھاندانی لەش بۆ خەوێکی ئارام
٨- ئێسک بەھێز دەکات
٩- ماندوو بونی لەش چارەسەر دەکات
١٠- چارەسەرە بۆ گرفتەکانی مێشک و کۆئەندۆمی دەمار
١١- چارەسەری کۆکەیە
١٢- ئارەزووی جنسی زیاد دەکات
١٣ سودێکی زۆر بە پێست دەگەیەنێت
شێوازی ئامادەکردنی
باشترین کات بەیانیانە بخورێت چونکە وزەیەکی زۆرت دەداتێ ماسولکەکان بەھێز دەکات و برسێتیت ناھێڵێت چونک بە ھێواشی ھەزم دەبێت .شۆڤان + کوپێک شیر + کوپێک ئاو + مۆزێک + بکرێتە ناو عەسارەیەک و تیکەڵ بکرێت و دواتر بخورێت
ڕێگەیەکی تر شۆڤان تێکەڵ کردنی لە گەڵ شیر و خستنە سەر ئاگر تا خەست دەبێتەوە دواتر بخورێت .
ئامادەکردنی شۆڤان,سودەکانی شۆفان,کێکی شۆفان,شۆڤان بۆ قەڵەوی,زیانەکانی شۆفان,شۆربای شۆفان,نانی شۆڤان,شۆڤان چیە,سودی شۆفان,نانی شۆفان,چۆنیەتی خواردنی شۆفان,خواردنی شۆفان
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى