نیشانەکانی بەرزی شەکری خوێن
نیشانەکانی بەرزی شەکری خوێن
چەند نیشانەیەک بۆ ئەوەی بزانیت ڕێژەی شەکری خوێنت زۆرە
سەرەڕای ئەوەی بە چەندین نیشانە دەزانرێت کە شەکری خوێن زۆرە یاخود نا، ئەگەر بێتو بەرزبوونەوەی شەکری خوێن بەردەوام بێت و پشتگوێ بخرێت، تەنانەت ئەگەر رێژەکەی بەهێز نەبێت ، دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەی تەندروستی کە کاریگەری لەسەر چاو و گورچیلە و دەمار و دڵ دەبێت.لە هەواڵێکی ماڵپەری "healthline" چەند نیشانەیەکەی خستووەتەڕوو کە زۆری رێژەی شەکری خوێن لە جەستەدا دیاری دەکات و بریتین لە:1. زۆر میزکردن: بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن دەبێتە هۆی ئەوەی گورچیلەکان زیاتر کاربکەن بۆ فلتەرکردن و هەڵمژینی شەکری زیادە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر میزکردن.
2. زیادبوونی تینوێتی: لەئەنجامی زۆر میزکردندا جەستەت ئاوی زیاتر لەدەست دەدات، ئەمەش وادەکات زیاتر هەست بە تینوێتی بکەیت.
3. ماندوێتی: بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە ماندوێتی و لاوازی بکەیت.
4. کاڵبوونەوەی یاخود کەمبوونەوەی بینین: زیادبوونی شەکر لە خوێندا دەبێتە هۆی ئاوسانی عەدەسەی چاوت و دەبێتە هۆی کاڵبوونەوەی بینین.
5. سەرئێشە: بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا دەبێتە هۆی سەرئێشە و کێشەی تەرکیزکردن.
6. برسییەتی: تەنانەت دوای خواردنیش بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەبێتە هۆی ئەوەی بەردەوام هەست بە برسێتی بکەیت.
7. وشکبوونەوەی دەم و پێست: بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش و دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی دەم و پێست.
8. دابەزاندنی کێش بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو: لە هەندێک حاڵەتدا سەرەڕای خواردنی زیاتر، بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشت بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو.
ڕێژەی شەکری خوێن,دابەزینی شەکری خوێن,بەرزی شەکری خوێن,دابەزاندنی شەکری خوێن,نيشانه كانى خه ستى خوين,فەزڵی قورئان خوێندن,دروستكردنی شەكری كوڵاو,خێرای و هەڵچوون,بینینی شەکر
مواضيع مماثلة
» چەوری ناو خوێن
» 5 پێنج خۆراكی سیحری بۆ لهناوبردنی چهووری خوێن
» نیشانەکانی وشکبوونەوەی لەش
» نیشانەکانی کەم خوێنی
» نیشانەکانی برینی گەدە
» 5 پێنج خۆراكی سیحری بۆ لهناوبردنی چهووری خوێن
» نیشانەکانی وشکبوونەوەی لەش
» نیشانەکانی کەم خوێنی
» نیشانەکانی برینی گەدە
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى