سودەکانی زیکر
صفحة 1 من اصل 1
سودەکانی زیکر
سوودەکانی زیکرکردن و ناوھێنانی خوای گەورە
مرۆڤی موسڵمان پابەندە بە ئەنجامدانی ھەندێک کار و کردەوە بۆ ئەوەی لە ئاینەکەی خۆی شارەزا بێت و نزیک بێتەوە لە خوای گەورە و یەکێک لەو کارانەی کە پێویستە مرۆڤی موسڵمان ئەنجامی بدات بریتیە لە زیکرکردن و ناوی ھێنانی خوای گەورە (اللە) چونکەسوودێکی زۆری ھەیە بۆ مرۆڤی موسڵمان و پێغەمبەرمان (درودی خوای لەسەر بێت) ھانی موسڵمانەکانی دەدا بۆ ئەوەی ھەموو کات خەریکی خواپەرستی بن و زیکری خوای گەورە بکەن و لە فەرموودەیەک دەفەرموێت (ألا أخبرُكم بخيرِ أعمالِكم، وأزكاها عند مليكِكم، وأرفعِها في درجاتِكم، وخيرٌ لكم من إنفاقِ الذهبِ والفِضةِ، وخيرٌ لكم من أن تلقوْا عدوَّكم فتضربوا أعناقَهم، ويضربوا أعناقَكم، قالوا: بلى يا رسولَ اللهِ، قال: ذِكرُ اللهِ) واتا پێغەمبەرمان (درودی خوای لەسەر بیت) ئەم فەرموودەیە تەئکید لەوە دەکاتەوە کە زیکرکردن و ناو ھێنانی خوای گەورە خێری زیاتر و گەورەترە لە ھەموو کارەکانی دیکەی مرۆڤ .ھەروەھا لە فەرموودەیەکی قودسی خودای گەورە دەفەرموێت (أنا عند ظنِّ عبدي، وأنا معه حين يذكرُني، فإن ذكرني في نفسِه، ذكرتُه في نفسي، وإن ذكرني في ملأ، ذكرتُه في ملأ خيرٍ منه) واتا بەندەی من چۆن گومان پێببات من بەو شێوەیەم و من لەگەڵ ئەوم کاتێک ناوم دەھێنێت، ئەگەر لەناو دڵی خۆی باسی منی کرد منیش لە لای خۆمەوە باسی دەکەم و ئەگەر لەناو خەڵکی باسم بکات و زیکرم بکات منیش لە نێو چینێکی خێرتر باسی دەکەم.
سوودەکانی زیکرکردن و ناوھێنانی خوای گەورە
ئیبن القیم دەڵێت : «ناوھێنانی خوای گەورە چەند سوودێکی یەکجار زۆری ھەیە و لەم بابەش باسی ھەندێک لە سوودەکان دەکەین».• دەرکردنی شەیتان لەناو ناخی مرۆڤ
• بەدەستھێنانی رەزامەندی خوای گەورە .
• نەمای خەم و پەژارەیی لە ناو دڵ .
• بەھێزکردنی دڵ و جەستە.
• روخساری مرۆڤ بە ناو ھێنانی خوای گەورە جوانتر دەبێت.
• رزقی مرۆڤ زیاد دەبێت .
• ھزری مرۆڤ بەھێزتر دەبێت و دەگەشێتەوە.
• یارمەتی زاکیرەی مرۆڤ دەدات بۆ تۆبە کردن و گەڕانەوە بۆ لای خوای گەورە.
• دڵی مرۆڤ دەژینێتەوە.
• دوور کەوتنەوە لە گوناە و نەھێشتنی .
• رزگاربوون لە عەزابی خوای گەورە.
• دوورکەوتنەوە لە خراپەکاری و غەیبەت کردن و نەمیمی .
• مرۆڤ دەپارێزێت لە رۆژی دوایی .
• بەدەستھێنانی بەختەوەری ناوخۆیی و بەرەکەت دەخاتە نێو تەمەن.
• بەدەستھێنانی رووناکی دەروونی لە دونیا و ئاخیرەت.
• بەدەستھێنانی سوپاسگوزاری خوای گەورە.
• نەمای دڵ رەقی .
• خوای گەورە لەبەردەم فریشتەکان شانازی بەو بەندانە دەکات کە زیکری دەکەن.
• بەدەستھێنانی پێوانەی دروست کردنی کۆشک لە بەھەشت، چونکە زیکرکردن ھۆکارە بۆ ئەوەی مرۆڤ لە بەھەشت کۆشکێکی شایستە بەدەست بھێنی و ھەر کاتێک مرۆڤەکە وازی لە زیکرکردن ھێنا ئەوا فریشتەکان واز لە دروست کردنی کۆشکە دەھێنن.
باشترین زیکر,زیکری ئێواران,زیکری بەیانیان,زیکرەکان,زیکری خەوتن,زیکری پێش خەوتن,زیکری بەیانیان pdf,زیکر لە خەودا,زیکرەکانی پێش خەوتن,شرکت زیکر,گەورەترین زیکر,وێنەی زیکر,فە
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى