سوودەکانی خواردنی فستهق
سوودەکانی خواردنی فستهق
سوودەکانی خواردنی فستهق
فستق یەکێکە لە خواردنە بەتامەکان و خەڵک بە جۆرەھا شێوە دەیخوات و فستق سوودێکی یەکجار زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە لەوانەش:• فستق رێژەیەکی کەم کالۆری لە خۆ دەگرێت لەبەرامبەردا رێژەیەکی زۆری پرۆتینی سوودبەخشی تێدایە.
• فستق سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ ڤیتامین بی ٦ و ئەم ڤیتامینەش سوودێکی زۆری بۆ لەشی مرۆڤ ھەیە و ھۆکارە بۆ دروست بوونی ھیمۆگلۆبین کە ئۆکسجین دەگوازێتەوە بۆ بەشەکانی دیکەی لەش و رێژەی شەکر لە خوێن رێکدەخات.
• فستق رێژەیەکی زۆری مادەی دژە ئۆکسید لە خۆ دەگرێت و یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی خانەکانی لەش لەاو لەنچوون و کاریگەری ھەیە بۆ تەندروستی چاو چونکە رێژەیەک لە مادەکانی لوتین و زیازانسین لە خۆ دەگرێت و ھەروەھا فستق رێگری دەکات لە تووشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ.
• گەر بە شێوەیەکی ھاوسەنگ فستق بخۆیت ئەوا یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ دابەزاندنی کێش چونکە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان و پرۆتین کە یارمەتیدەرن بۆ ھەست کردنی مرۆڤ بە تێری و کەمتر خواردن.
• فستق یارمەتیدەرە بۆ گەشەکردنی بەکتریای تەندروست و سوود بەخش لە نێو گەدە و لەرێگەی کۆئەندامی ھەرسەوە دەگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی دیکەی لەش و خواردنی فستق سوودێکی زۆر بە گەدەی مرۆڤ دەگەینێت.
• فستق یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی کۆلیسترۆلی سوود بەخش و هەروەها یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کۆلیسترۆلی زیان بەخش.
• فستق یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی پاڵەپەستۆی بەرزی خوێن و سوودێکی زۆری بۆ خوێنبەرەکان ھەیە.
• فستق یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی شەکر لە خوێن چونکە مادەی ریشال و چەوری تەندورست و دژە ئۆکسید لە خۆ دەگرێت .
• فستق مادەکانی مەگنسیۆم و کارۆتینان و فیۆلین لەخۆ دەگرێت کە ئەمانەش یارمەتیدەرن بۆ کۆنترۆل کردنی رێژەی شەکر لە خوێن.
https://zanyarigshty.blogspot.com/2024/04/benefits-of-pistachio.html
سودەکانی فستەق,دار فستەق,داری فستەق,سودی فستەق,فستەق لە خەودا,فستق يمني,تاقیکردنەوەی خوا,فستق العبيد,قەفاس,زیانەکانی فاست فود,فستق لە خەودا,فستەق لەخەودا,فستيكا,فستقة,فست
مواضيع مماثلة
» سوودەکانی مۆز
» خواردنی تیژو سودەکانی
» سودەکانی خواردنی تۆی کەتان
» سودی خواردنی نیسک
» سودی خواردنی ڪەستانە
» خواردنی تیژو سودەکانی
» سودەکانی خواردنی تۆی کەتان
» سودی خواردنی نیسک
» سودی خواردنی ڪەستانە
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى