backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

چاندنی بیبەر - سودەکانی بیبەر

اذهب الى الأسفل

چاندنی بیبەر - سودەکانی بیبەر Empty چاندنی بیبەر - سودەکانی بیبەر

مُساهمة من طرف admin الإثنين يوليو 08, 2024 2:40 pm

بیبەری سەوز سەر بە خێزانی باینجانییەکان و چەندین جۆرە بیبەر هەیە ، بەڵام لە ڕووی تامەوە تەنیا دوو جۆر هەیە ، بیبەری شیرین و بیبەری تیژ ، بیبەری شیرین چەند ڕەنگی هەیە وەکو سەوز و زەرد و سوور و پرتەقاڵی و قەبارەکەشی نزیکەی هەندی ناولەپی دەست دەبێت.
بیبەری تیژیش چەندین جۆر و ڕەنگ و شێوەی هەیە ، جۆرە باوەکانی بیبەری تیژ بریتین لە ئەنهیمی و هالبینۆ و سیرانۆ و چەندەها جۆری دیکە.
بیبەر بە خاوی و برژاوی و تێکەڵکردنی لەگەڵ چێشت دەخورێت . گەڵای بیبەر بە گوێرەی جۆرەکانی دەگۆڕێت و لە کاتی پێگەیشتنی چەندین بۆیەی وەکو کزاتۆفیل و لێکۆپیرسیسین و کارتین لە خۆ دەگرێت . ڕەگی بڕکی بیبەر لە مەتر زیاتر بە زەوی دا دەچێت و درێژیشی لە دەرەوە دەگاتە ٣٠ تاکو ١٢٠ سم .

شێوەی چاندن

پێش چاندنی بیبەر دەبێت خاکێکی باش بۆ چاندنی هەڵبژێرین ، باشترە خاکەکە لمی و قوڕای بێت ، چونکە تۆوەکان ناخنکینێت و لە نیماتۆدا و نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان دوور دەبێت ، دەبێت ڕێژەی ترشی pH ی خاکەکە لە نێوان (٥.٥ بۆ ٧.٥) بێت ، بیبەر هەستەوەری لە خاکی سوێردا هەیە ، ئەگەر ڕێژەکەی لە (١.٥) ملی لیمۆز زیاتر بێت ئەوە بەرهەمەکەی کەمتر دەبێت بۆ چاندنی بیبەریش یەکەمجار زەوییەکە باش بکێڵە ، لە کاتی کێڵانی زەوییەکەدا نابێت نە زۆر وشک و نە زۆر تەڕبێت و تیشکی خۆر لێی بدات ، چونکە بیبەر لە شوێنێک تەواو سێبەر بێت باش گەشە ناکات ، پاشان پەیین لەگەڵ خاکەکە تێکەڵ بکە و لە بەرد بژاری بکە . 
ئەگەر ویستت بە تۆو بیبەر بچێنی ، دەبێت یەکەمجار جۆرەکەی دیاری بکەی و ئینجا بیچێنی ، چونکە هەر جۆرە بیبەرێک کاتی دیاریکراوی دەوێت بۆ گەشەکردن . بیبەری تیژ کاتێکی درێژتری دەوێت نزیکەی ١٢ هەفتە تاکو پێدەگات ، هەرچی بیبەری شیرینە بە (٨) هەفتە پێدەگات . 
سەرەتای بەهار باشترین کاتە بۆ چاندنی بیبەر ، بەڵام بیبەر لە وەرزەکانی دیکەش دەچێندرێت ، بەمەرجێک شەختە و سەرما و سۆڵە نەمابێت ، چونکە بیبەر لە خاکی سارد گەشە ناکات ، پێش چاندنی تۆوی بیبەر وا باشتر بۆ ماوەی (٢٨) کاتژێر لە ئاو بکەی ، چونکە ئەوە بەرگی تۆوەکە دەشکێنێت و زووتر سەر دەردێنێت ، ئەگەر بە شەتڵیش بیبەرت چاند وا باشترە نێوانی شەتڵەکان لە (٣٠ - ٤٥) سم بێت ، چونکە بڕکی بیبەر ڕووبەرێکی باشی دەوێت بۆ گەشەکردن و گەورە بوون . کە شەتڵەکان گەورە بوون دەبێت بە قڕکەری کرم و مێروولە بیڕیشینی ، بۆ ئەوەی لە نەخۆشی بیپارێزی . بیبەر زۆر پێویستی بە ئاوە و دەبێت بە بەردەوامی ئاوی بدەی ، بۆ ئەوەی لە بەرهەمگرتن نەوەستێت و تەمەنی درێژتر بێت .
پێکهاتە خۆراکییەکانی بیبەر
بیبەر بە هەردوو جۆری شیرین و تیژی چەندین پێکهاتەی خۆراکی تێدایە ، کە بۆ جەستەی مرۆڤ زۆر گرنگن ، وەکو ڤیتامینەکانی B ، C و مەگنیسیۆم ، پیتاکارۆتین ، ئاسن و پۆتاسیۆم .

سوودەکانی بیبەر

بیبەر بە هەردوو جۆرەکەی چەندین سوودی بۆ جەستەمان هەیە ، لەوانە لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە دەمانپارێزێت ، چونکە پێکهاتەیەکی تێدایە بە (Capsaicin) ناسراوە ، کە خانە شێرپەنجەییەکان لەناو دەبات ، نەخاسمە شێرپەنجەی پرۆستات . ئەو پێکهاتەی سەرەوە یارمەتی سووتانی کالۆری و چەوری بەرز دەدست بە ڕێژەی %٣٠ ، واتە بیبەر خواردن بە تایبەتی بیبەری تیژ بۆ دابەزاندنی کێش زۆر باشە ، چونکە هەستی تێربوونی بەردەوامت پێ دەبەخشێت . خواردنی بیبەر هاوسەنگی شەکر لە نێو خوێن دەپارێزێت و لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە دوورت دەخاتەوە ، چارەسەری سووتانەوەی گەدە دەدات ، ئازارەکانی نەخۆشی ڕۆماتیزم کەم دەکاتەوە ، ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خراپ لە خوێن کەم دەکاتەوە ، سووڕی خوێن چالاک دەکات.


خواردنی بیبەر لە خەودا,جەستن بیبەر,خۆش کردنی بیبەر,سودی بیبەر,سوودەکانی بیبەر,بیبەر لە خەودا,بیبەری شیرین,خۆشکردنی بیبەر,سودەكانی بیبەر,داری بیبەر,بیبەری نێر و مێ,قەرنابی
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى