backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

تاکو قیامەت کۆمەڵێک لە ئوممەتم لەسەر حەقن و ئەجەنگن

اذهب الى الأسفل

تاکو قیامەت کۆمەڵێک لە ئوممەتم لەسەر حەقن و ئەجەنگن Empty تاکو قیامەت کۆمەڵێک لە ئوممەتم لەسەر حەقن و ئەجەنگن

مُساهمة من طرف admin الخميس سبتمبر 12, 2024 10:35 pm

قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:

لَا تَزَالُ طَائِفَةٌ مِنْ أُمَّتِي يُقَاتِلُونَ عَلَى الْحَقِّ ظَاهِرِينَ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ.

(صحيح مسلم : ١٥٦)

ئەم فەرموودەیە کراوە بە بەڵگەی هەرە بەهێز کە ئەوەی بجەنگێ لە دژی کافران ئەوا ئەهلی حەقە، کەواتە ئەوانەی ئەمڕۆ جیهاد ئەکەن ئەهلی حەقن مەجال نیە بۆ ئەوەی قسە بکرێ لەسەر #عەقیدەیان، قسە بکەیت لەسەر عەقیدەیان ڕێک ئەم فەرموودەیە ئەهێننەوە، ئەمانە ئەهلی حەقن بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە، وەرن پێمان بڵێن کێ هەیە جگە لەمانە بجەنگێ لەدژی کافران ؟ وەرە ئەو گروپەمان پێ بڵێ کە رسول الله صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی تا قیامەت کۆمەڵێک هەن لەسەر حەقن ئەجەنگن ؟ کێ هەیە جگە لەوان ؟ کەواتە ئەوان ئەهلی حەقن!

کەسانی وایان تیایە گومڕایی گروپەکەی بۆ دەرکەوتووە بەڵام لەبەر ئەم فەرموودەیە ناتوانێ هیچ بکات وائەزانێ هەروەک چۆن موژدە پێدراوانی بەهەشت بەهەشتین کەس بۆی نیە بڵێ ئێوە لە بەهەشت نین ئاواش ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر حەق بوونی گروپەکەی مادام جیهاد ئەکات کەس بۆی نیە بڵێ هەڵەن 

ئێمەش هەر بە فەرموودە وەڵامی ئەم تێگەیشتنەیان ئەدەینەوە

قال حذيفة بن اليمان رضي الله عنه:

كَانَ النَّاسُ يَسْأَلُونَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنِ الْخَيْرِ، وَكُنْتُ أَسْأَلُهُ عَنِ الشَّرِّ مَخَافَةَ أَنْ يُدْرِكَنِي، فَقُلْتُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّا كُنَّا فِي جَاهِلِيَّةٍ وَشَرٍّ، فَجَاءَنَا اللَّهُ بِهَذَا الْخَيْرِ، فَهَلْ بَعْدَ هَذَا الْخَيْرِ مِنْ شَرٍّ ؟ قَالَ : " نَعَمْ ". قُلْتُ : وَهَلْ بَعْدَ ذَلِكَ الشَّرِّ مِنْ خَيْرٍ ؟ قَالَ : " نَعَمْ، وَفِيهِ دَخَنٌ ". قُلْتُ : وَمَا دَخَنُهُ ؟ قَالَ : " قَوْمٌ يَهْدُونَ بِغَيْرِ هَدْيِي، تَعْرِفُ مِنْهُمْ وَتُنْكِرُ ". قُلْتُ : فَهَلْ بَعْدَ ذَلِكَ الْخَيْرِ مِنْ شَرٍّ ؟ قَالَ : " نَعَمْ، دُعَاةٌ إِلَى أَبْوَابِ جَهَنَّمَ، مَنْ أَجَابَهُمْ إِلَيْهَا قَذَفُوهُ فِيهَا ". قُلْتُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ، صِفْهُمْ لَنَا. فَقَالَ : " هُمْ مِنْ جِلْدَتِنَا ، وَيَتَكَلَّمُونَ بِأَلْسِنَتِنَا ". قُلْتُ : فَمَا تَأْمُرُنِي إِنْ أَدْرَكَنِي ذَلِكَ. قَالَ : " تَلْزَمُ جَمَاعَةَ الْمُسْلِمِينَ وَإِمَامَهُمْ ". قُلْتُ : فَإِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُمْ جَمَاعَةٌ وَلَا إِمَامٌ ؟ قَالَ : " فَاعْتَزِلْ تِلْكَ الْفِرَقَ كُلَّهَا، وَلَوْ أَنْ تَعَضَّ بِأَصْلِ شَجَرَةٍ حَتَّى يُدْرِكَكَ الْمَوْتُ وَأَنْتَ عَلَى ذَلِكَ ".

(صحيح البخاري : ٣٦٠٦)

ئەم فەرموودەیەی حذيفة مەشهورە لەوانەیە زۆربەتان بیستووتانە، سەیری کۆتاییەکەی بکەن حذيفة بە رسول الله صلى الله عليه وسلم ئەڵێ: گەر گەیشتم بەو سەردەمە چی بکەم ؟ ئەویش ئەفەرمووێ: لەگەڵ کۆمەڵی موسڵمانان و پێشەوایەکەیان بە، حذيفة ئەڵێ: ئەی ئەگەر موسڵمانان کۆمەڵ و پێشەوایان نەبوو ؟ رسول الله صلى الله عليه وسلم ئەفەرمووێ: خۆت دابڕە لە هەموو فرقەکان.

سەیرکەن لە فەرموودەی یەکەم رسول الله صلى الله عليه وسلم فەرمووی: تاکو قیامەت کۆمەڵێک لە ئوممەتم لەسەر حەقن و ئەجەنگن، ئەی بۆ لە فەرموودەیەی دووەم بە حذيفة-ی نەفەرموو: لەگەڵ ئەو گروپە بە کە ئەجەنگن، کە حذيفة ووتی ئەی ئەگەر موسڵمانان کۆمەڵ و پێشەوایان نەبوو ؟ رسول الله صلى الله عليه وسلم نەیفەرموو: نەخێر بەردەوام کۆمەڵێک هەن دیارن و لەسەر حەقن ئەجەنگن بەداوایان بگەڕێ و شوێنیان بکەوە، وە کە حذيفة ئەڵێ ئەی ئەگەر موسڵمانان کۆمەڵ و پێشەوایان نەبوو ؟ رسول الله صلى الله علیه وسلم ئەفەرمووێ: خۆت لە هەموو فرقەکان دابڕە تاکو ئەمریت، واتا ئەوکاتیش کۆمەڵێک فرقە هەن بەڵام موسڵمانان یەک دەستە نین و پێشەوایان نیە.

ئادەمیزاد لە کۆمەڵی کوردەواریدا,لۆگۆی کۆمەڵی ئیسلامی,کۆمەڵی دادگەری کوردستان,کۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی,کۆمەڵی ڕزگاربوو,قەڵای موسڵمانان,دووەم خەلیفەی موسڵمانان,داهێنانی موسڵم
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى