سوودەكانی ئاوی ھەنجیری
سوودەكانی ئاوی ھەنجیری
ئاوی ھەنجیر
لەڕێی لەتکردنی بڕێک ھەنجیر بۆ چەند بەشێک و کردنییە نێو قاپێکی قوڵەوە ، و ئاوی گەرمی تێدەکەین بۆ ماوەی یەک ڕۆژ دایدەنێین ، پاشان جیای دەکەینەوە و ئەو ئاوی ھەنجیرەی کە دەمانەوێت بەدەستی دەھێنین، کە چەندین سوودی بۆ جەستە ھەیە.سوودەكانی ئاوی ھەنجیری
ئاوی ھەنجیر چەندین سوودی بۆ لاوازیی و قەڵەویی کێشی جەستە ھەیە، و کاردەکات بۆ بەخشینی ڤیتامینات بە جەستە، ھەروەھا بەسوودە بۆ ئافرەتانی دووگیان و منداڵان، دەکرێت سوود وەربگرین لە چەند گیراوەیەکی زۆر بەسوودی ئاوی ھەنجیر، بەم شێوەیەی خوارەوە:١- خواردنەوەی پیاڵەیەک لە ئاوی ھەنجیر، یەک جار بەیانیان و یەک جار ئێواران، کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسە، و چەند نەخۆشییەکی دیکەی کۆئەندامی ھەناسە.
٢- دەتوانین کەمێک گوێز بۆ ئاوی ھەنجیر زیاد بکەین، تا بمان پارێزێت لە سەرمای وەرزی زستان، ئەم گیراوەیە کالۆری بە جەستە دەبەخشێت، کە یارمەتیدەرە لە بەرزکردنەوە و پاراستنی پلەی گەرمی جەستە.
٣- ڕۆژانە خواردنەوەی سێ کوپ لە ئاوی ھەنجیر بە شێوەیەکی ڕێک، یارمەتیدەر دەبێت لە زیادکردنی کێشی جەستە.
٤- ئاوی ھەنجیر چارەسەری چەند جۆرێکی نەخۆشی دەکات، وەک کۆکەی توند و ڕیخۆڵەکان نەرم دەکاتەوە لەکاتی خواردنەوەی، ئازاری سنگ چارەسەر دەکات، ھەروەھا بۆ گورچیلەکان بەسوودە و یارمەتیدەرە لە چارەسەر کردنی ئەو نەخۆشییانەی تووشی دەبێت.
ھەروەھا دەتوانرێت ئاوی ھەنجیری وشککراو دروست بکرێت، ھەنجیرێکی وشککراو دەخەینە نێو کوپێک ئاوی گەرمەوە، بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە نێو ساردکەرەوەدا دایدەنێین، بەیانیان لەگەڵ دەستپێکردنی ڕۆژەکەدا دەیخۆینەوە، بوونی شەکری نێو گیراوەکە وزەی پێویست بە جەستە دەبەخشێت، ئەم ئاوە مەگنسیۆمی تێدایە کە یارمەتی جەستە دەدات لە کرداری ھەرسدا، و ھەستی تێربوون دەبەخشێت بەو کەسەی دەیخواتەوە، کاردەکات بۆ فراوان کردنی ملوولەکانی خوێن و لەناوبردنی بەکتریا، و ڤیتامین D بە جەستە دەبەخشێت.
بینینی ئاوی پاک لە خەودا,بە ئاوی تێگەیشتین ئێمە,ئاوی ڕووبار لە خەودا,ئاوی لێڵ لە خەودا,جۆرەکانی ئاوی ئافرەت,سەگی ئاوی,جۆرەکانی ئاوی پیاو,ئاوی قوڕاو لە خەودا,ئاوی پیس لە خ
مواضيع مماثلة
» سوودەکانی ئاوی زەعتەر بۆ قژ
» سودەکانی ئاوی پەتاتەی کاڵ
» 10 تایبەتمەندی ئاوی شوتی
» سودی ئاوی تور بۆ گورچیلە ئاشکرابوو
» خواردنەوەی كوپێك ئاوی شلەتێن لە بەیانیاندا
» سودەکانی ئاوی پەتاتەی کاڵ
» 10 تایبەتمەندی ئاوی شوتی
» سودی ئاوی تور بۆ گورچیلە ئاشکرابوو
» خواردنەوەی كوپێك ئاوی شلەتێن لە بەیانیاندا
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى