backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

میوەی عەناب

اذهب الى الأسفل

میوەی عەناب Empty میوەی عەناب

مُساهمة من طرف admin الأحد يوليو 21, 2024 5:53 pm

عەناب میوەیەکی خۆراکیی ڕەنگ سووری توێکڵ ڕوونە، بە قەبارە وەک زەیتوون وایە و تامێکی شیرین و لینجی هەیە .داری عەناب بە ئەندازەی دار زەیتوونێک دەبێت و دوو تا هەشت مەتر بەرزە و لق و پۆپی دڕکاوی یان بێدڕک و بەزۆری لە ناوچە کوێستانەکان ئەڕوێت.

بەری داری عەناب دووجۆرە ، یەکێکیان خڕە و بە ئەندازەی بندوقێک ئەبێت و جۆرەکەی تریشی گەورە و بە ئەندازەی خورمایەک ئەبێت .

پێکهاتەی خۆراکی – دەرمانییەکانی عەناب

عەناب ڤیتامین (C) ، ماددەشەکرییەکان ، پرۆتین ، خوێ کانزاییەکانی تیایە و دارەکەشی ماددەی بەسوودی لێ دروست دەکرێت.

تایبەتمەندییە خۆراکی – دەرمانییەکانی عەناب

- عەنابی تازە گەیوو خواردنێکی خۆش و بەتامە و کاریگەری ڕەوانیی هەیە.
- عەنابی ووشک، لە عەنابی تازە و تەڕ باشترە و سروشتێکی ساردی هەیە و بە وشککراوی تا دوو ساڵ خۆی دەگرێت ئەمێنێتەوە.
- عەناب بە تەنیا یان لەگەڵ خواردنی تریشدا دەخورێت.
- تایبەتمەندی خۆراکی عەناب زۆر نییە ، بەڵام تایبەتمەندییەکی هەیە کە گەرمی لەش دائەبەزێنێت و سروشتێکی فێنکی هەیە.
- خوێن پاک دەکاتەوە گەش و جوانی دەکات.
- بۆ جگەر و بۆرییەکانی خوێن زۆر بەکەڵکە و (بەرد و خوێیە زیانبەخشەکانی ڕائەماڵێت).
- عەناب خواردن بۆ دابەزاندنی تای لەش بەکەڵکە.
- کەمپوت و مرەبای کەمشیرینی عەنابیش خواردنێکی زۆرخۆش و بەتامە و یارمەتی ساغ مانەوەی جگەرئەدات و گوشاری خوێن کەم دەکاتەوە.
- ئارام بەخش و هێورکەرەوەی برینی هەوکردووە و هەمان سوودیشی بۆ ماسولکە ڕەقبوون و ئازاری جگەر و میزەڵدان هەیە.
- بۆ چارەسەری ڕەوانی ٥ تا ١٠ دەنک عەنابی وشک بە دەنکەوە بکوتە و بیخۆ سوودی زۆری ئەبێت.
- بۆ نەخۆشی (سورێژە) ، ئەتوانرێت ئاوی کوڵاوی عەناب لەگەڵ عەرەقی کاسنی تێکەڵ بکرێت و ئەگەر نەخۆشەکە کۆکەی هەبوو، باشتر وایە عەرەقی گوڵە نیلۆفەری تێکەڵاوبکرێ و گیراوەکەی بخورێتەوە.
- بۆ ئەو کەسانەی تووشی خروی لەش بوون یان لەشیان قنچکەی سەرزەرد دەرئەکا ، ئەتوانن ئاوی ٣٠ دەنک عەناب لەگەڵ پیاڵەیەک عەرەقی کاسنی یان عەرەقی نیلۆفەر بکوڵێنرێت و لەسەریەک بۆ ماوەی چەند ڕۆژ ، رۆژانە نیوکاتژمێر بەر لەنان خواردن بخورێتەوە سوودی زۆری ئەبێت یان دەنکی وشکبووەی عەناب بهاڕن و بەتەنیا یان لەگەڵ کەمێک سکرنەدا تێکەڵی بکەن و لەشوینی خورانەکەی بدەن و خورووەکە ناهێڵێت.
- عەناب بۆ سنگ و قورگ نەرمکردن و چارەسەری کۆکە و حەساسیەت بەسوودە .
- ئاوی عەناب لە چارەسەری بەڵغەمی قورگ دا یارمەتی دەرەو هاوسەنگی لیکی ناودەم ڕائەگرێت .
- خواردنی هاڕاوەی عەناب بەناوکەوە ، بۆ چارەسەری برینی گەدە و ڕیخۆڵەکان زۆر بەکەڵکە.
- عەناب بۆ چارەسەری تەنگەنەفەسی و ئازاری سنگ و خیزە خیز و قوڕگ ئێشە و ئازاری کۆم و گورچیلە و میزەڵدان زۆر بە سوودە ئازارەکە ناهێڵێت .
- بۆ چارەسەر و پاککردنەوە و پاڵاوتنی خوێن و چارەسەری جگەر و وشکبوونەوەی پێست و کەڵک وەرگرتن لە کوڵاوەی عەناب و سوودبەخشە و بۆئەو مەبەستەش ئەبێت دوای ڕەچاوکردنی تەمەن و کێشی کەسەکان ١٠ تا ١٥ دەنک عەنابی وشک و کوتراو لەبڕێک ئاودا (پەرداخێک) بکوڵێنرێت و هەر ڕۆژە و بەر لەیەک کاتژمێر لەنانخواردن لێی بخورێتەوە.

تایبەتمەندی گەڵا و توێکڵی دار عەناب

- پێنج ڕۆژ لەسەریەک و هەر ڕۆژەی (نیولیتر) ئاوی کوڵاوی گەڵای دار عەناب بۆ لابردن و چارەسەرکردنی خروی لەش بەکەڵکە.
- کوتانی گەڵای وشکی عەناب بۆ چارەسەری برینی ئاوڵە و برینی خراپ بوو
(واتە لێدانی تۆزەکەی کە ووردبووە) زۆرباشە و مەترسیشی نییە ئەگەر ئەو برینانە لەناو دەمیش دابن و ئەو کوتراوەی لێبدرێت.
- توێکڵی دار عەناب باش باش بکوترێت و بە تەنیا یان لەگەڵ بڕێکی یەکسانی خوێ (سپیاو) تێکەڵاو بکرێت و بکرێتە ناو برینی هەوکردووەوە چارەسەری ئەکات و بەزوویی برینەکە ساڕێژ ئەبێتەوە .
- خواردنی ئاردی دار عەناب بۆ دڵ تێکهەڵهاتن و خروو بەسوودە.
- باشتروایە عەناب لەگەڵ مزرەسێودا بخورێت تا نەبێتە هۆی گیران.
- زیادەڕۆیی لە عەناب دا ئەبێتە هۆی باکردن و ئاوسانی سک.
- زیادەڕۆیی لە عەناب دا شەهوەت کەم ئەکاتەوە و ئارەزووی سێکسی کەم ئەکاتەوە.
- عەناب کەمێک دڕەنگ هەرس ئەبێت و (با) دروستکەرە ئەگەر بەرلەخواردنی بە هەرشێوەیەک ئارەزوو ئەکەین سەرەتا لە گوڵاو دا داینێ و دواتر ئەوسا ئاسانتر هەرس دەبێت.

متن کوردی کوتاه سنگین,خەونامەی کوردی,اسم دختر کردی,گورانی کوردی,کیبورد کوردی app,قورئان کوردی app,کتێبخانەی کوردی app,کتێبی کوردی apk,application کوردی,خەونامەی کوردی apk
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى