میوەی کێوی
صفحة 1 من اصل 1
میوەی کێوی
کێوی
Kiwifruitناوی زانستی :- Actinidia chinencis
لە خێزانی:- Actinidiaceae
درەختی کێوی درەختێکی هاوشیوەی درەختی مێوە خۆهەڵواس و گەڵا وەریوە ، نیشتمانی سەرەکی وڵاتی چین و ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیایە، لق و گەڵاکانی کوڵکنن. درەختێکی جوت ماڵەیە و نێرو مێی درەختەکە جیاوازە!
میوەی کێوی دەوڵەمەندە بە ڤیتامێن C بە ڕێژەیەک ١٠ هێندی لیمۆ! وە ڕێژەیەکی باش شەکرەکانی تێدایە لەگەڵ کەمێک پرۆتین، هەروەها توخمە خۆراکیەکانی وەکو کالیسێۆم،پۆتاسیۆم،مەگنیسیۆم و ئاسنی تێدایە.
زیاتر حەزی لە ژینگەیەکە نیمچە سێبەر و فێنک بێت . بەڵام هەستیارە بۆ بەستنی درەنگ وەخت کە لە مانگی ٢ دا ڕودەدات،وە پێویستی بە ٤٠٠-٨٠٠ سەعات سەرما هەیە بۆ کرانەوەی چاوەکان و چرۆکردن، سالانە ٣-١٠ مەتر بالا دەکات.
درەختی کێوی پێویستی بە خاکێکی بە پیت هەیە وە پلەی ترشێتی خاکەکەی PH وا باشە ٦-٧ بێت.
بە چەند ڕێگایەک زۆر دەکڕێت : بە تۆو کە لە مانگی(٢-٣ )دەچێنرێت ، بە قەڵەم و پێوەن (متربە) پالخستنیش زۆر دەکرێت.
ماوەی نێوان درەختەکان (٣*٤) مەترە .بە هەمان شێوەی درەختی مێو پەروەردە دەکرێت ، لە کۆتایی مانگی ئایار و حوزەیران گوڵ دەکات. هەر لەبەرئەوەی کە درەختێکی جوت ماڵەیە پێویستە لە هەردو ڕەگەزەکە (نێر و مێ) بەیەکەوە بڕوێنرێت. بۆ هار ٢ درەختێکی مێ پیویستی بە درەختێکی نێر هەیە بۆ ئەوەی کرداری پەڕین بە شێوەیەکی گونجاو ڕوو بدات.
ئەسپی کێوی,کەری کێوی,پشیلەی کێوی,کەڵە کێوی,کەرە کێوی,سودەکانی کێوی,سودی کێوی,زیانەکانی کێوی,داری کێوی,بزنی کێوی,ئاژەڵی کێوی,کێوی لە خەودا,کێوی نەکەرۆز,مریشکی کێوی,مراوی ک
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى