سوودە ناوازەکانی پەتاتە بۆ رووخسار
سوودە ناوازەکانی پەتاتە بۆ رووخسار
سوودە ناوازەکانی پەتاتە بۆ رووخسار
پەتاتە یەکێکە لە خواردنە خۆشەکان و لەسەرتاسەری جیھان مرۆڤ بەکاری دەھێنێت و رۆژانە لەسەر خوانی خەڵک دەبیندرێت ، لەگەڵ ئەوەی خۆراکێکی باشە ، لەھەندێک بەشی دیکەش بەکار دێت لەوانە بۆ جوانکاری .لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر گرنگترین سوودەکانی پەتاتە بۆ رووخسار
• پەتاتە رێگری لە دەرکەوتنی رەشایەتی پێش چاو دەکات ، ئەمەش دەکرێت ھەندێک پارچە پەتاتە لەسەر شوێنی رەش بووەکە دابنێی بۆ ماوەی دە خولەک و ئینجا بە ئاوی بیشۆیت.• تەندروستی پێست باشتر دەکات ، ئەمەش لە رێگەی تێکەڵ کردنی لەگەڵ شەربەتی سێو و شەربەتی پەتاتە لەیەک قاپ و ئینجا بە جوانی تێکەڵ یەکتری بکرێن ، ئینجا ئەم پێکھاتەیە لە رووخسارت بدەیت و بۆماوەی ٢٠ خولەک لەسەر شوێنەکە بیھێلیتەوە . ئینجا بە ئاو بیشۆ .
• پەتاتە پیسی و ژەھری سەر رووخسار لا دەبات . ئەمەش بەم پێکھاتەیە دەبێت خەیاری سپی کراو و نیو کوپ گیراوەی پەتاتە و یەک کوپ ماست و یەک کەوچک پیکنپاودەر لە خەڵاتێک بدە ، ئینجا پێکھاتەکە لەسەر رووخسارت دابنێ بۆ ماوەی دە خولەک و دواتر بە ئاو بیشۆ .
• رێگری لە وشک بوونی پێست دەکات ، ئەمەش بەم رێگەیە دەبێت ، دوو پەتاتەی کوڵاو لەگەڵ یەک کەوچکی گەورە زەیتی باوی و یەک کەوچکی گەورە لە شیری پۆدرە ، لە مەنجەڵێک بکە و ئینجا تێکەڵی یەکتریان بکە بۆ ئەوەی پێکھاتەیەکی باشت دەست کەوێت ، ئینجا بۆ ماوەی دە خولەک لەسەر رووخسارت بە جێی بھێلە ، دواتر رووخسارت بە ئاو بشۆ .
• دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی دەردانی چەوری لە رووخسار ، ئەمەش بەم پێکھاتەیە دەبێت ، کوپێک لە گیراوەی پەتاتە لەگەڵ کوپێک لە شەربەتی لیمۆ و یەک کەوچک لە ھەنگوین لە قاپێک بکە و ئینجا تێکەڵی یەکتریان بکە ، ئینجا ئەم پێکھاتەیە لە رووخسارت بدە بۆ ماوەی دە خولەک و دواتر بە ئاو بیشۆ .
چاندنی پەتاتە,سودەکانی پەتاتە,شفتەی پەتاتە,بینینی پەتاتە لە خەودا,شلەی پەتاتە,جبسی پەتاتە,سودی پەتاتە,کوبەی پەتاتە,سودی پەتاتە بۆ پێست,زیانەکانی پەتاتە,پەرتووکخانەی کوردی
مواضيع مماثلة
» سووودە ناوازەکانی لیمۆ بۆ رووخسار
» سوودە بێ هاوتاکانی سیر
» سوودە تەندروستیەکانی کەستانە
» سوودە تەندروستیەکانی هەنجیر
» سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی خواردنی هەنجیر
» سوودە بێ هاوتاکانی سیر
» سوودە تەندروستیەکانی کەستانە
» سوودە تەندروستیەکانی هەنجیر
» سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی خواردنی هەنجیر
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى