سودەکانی چەوەندەر
سودەکانی چەوەندەر
چەوەندەر بەوە جیادەکرێتەوە کە توانای پێدانی وزەی ھەیە بەلەش،ھەروەھا یارمەتیدەرە لە چالاکردنی سوڕی خوێندا، دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک کانزای وەک پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم،ئاسن،ھەروەھا ڤیتامین B٦،A،C ،ترشی فۆلیک، پڕۆتین و کاربۆھێدرات کە کۆمەڵێک سودی تەندروستیان ھەیە:١-یارمەتیدەرە لە ڕێکخستنی پەستانی خوێندا: شەربەتی چەوەندەر بەوە جیادەکرێتەوە کە توانای دابەزانی پەستانی خوێنی ھەیە،لێکۆڵەرەوان لە بەریتانیا ئەوەیان ئاشکرا کردوە ئەم توانایەی چەوەندەر دەگەڕێتەوە بۆ بوونی مادەی “Nitrate” تێیدا،لەگەڵ ئەمەشدا توانای بەھێزی ھەیە لە بەرگری کردنی لەش دژی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە.٢-پارێزگاری لە تەندروستی مێشک دەکات: بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە گرفتی لەبیرچونەوە یاخود خەڵەفانیان ھەیە ھەروەھا یارمەتیدەرە لە ڕۆشتنی خوێن بۆ مێشک.٣-بەھۆی بوونی مادەی ڕیشاڵی تێیدا،کرداری ھەرس ئاسان دەکات،وزەیەکی زۆر بە لەش دەبەخشێت.٤-دەوڵەمەندە بە ترشی فۆلیک،یارمەتی دروستبوونی خانەی نوێی مێشک دەدات،خواردنی لەماوەی دووگیانیدا بەسودە.٥-ڕێگری لە توشبوون بە کەمخوێنی دەکات ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی(ھیمۆگڵۆبین) تێیدا،بۆیە بەسودە بۆ ڕێگریکردن له توشبوون بە کەمخوێنی و نەخۆشی ئەنیمیا.٦-شەربەتی چەوەندەر بەسودە بۆ ڕزگاربوون لە ژەھراویبوونی جگەر،ھەروەھا بۆ پارێزگاریکردن لە خانەکانی جگەر بەسودە.
سودی چەوەندەر,زەڵاتەی چەوەندەر,شەربەتی چەوەندەر,زیانەکانی چەوەندەر,ترشیاتی چەوەندەر,سودەکانی ئاوی چەوەندەر,سوودی چەوەندەر,دروستکردنی شەربەتی چەوەندەر,خواردنی چەوەندەر
سودی چەوەندەر,زەڵاتەی چەوەندەر,شەربەتی چەوەندەر,زیانەکانی چەوەندەر,ترشیاتی چەوەندەر,سودەکانی ئاوی چەوەندەر,سوودی چەوەندەر,دروستکردنی شەربەتی چەوەندەر,خواردنی چەوەندەر
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى