خضر کێیە - پێغەمبەر خضر
صفحة 1 من اصل 1
خضر کێیە - پێغەمبەر خضر
لەگەڵ ئێمە قورئان بەو شێوە بخوێنەوە کە دابەزیوە.ئێمە نایەیین هەڵیپروزێنین و لەکۆڵی بکەینەوە.ئێمە لێرە بەرپرسیاریەتی دونیا و قیامەت هەڵەگرین چونکە بڕوامان وایە لەسەر تۆ پرسیارمان لێ ئەکرێ،وەرن با سەیرێکی قورئان بکەین جیا لەوەی بۆت باسکراوە و لەکۆڵ کراوەتەوە لەلایەن حاخامە مشەخۆرەکانەوە:
🤍 مقاتلی کوری سليمان ئەڵێ: گەرانەوە و چیرۆکەکەیان گەراندەوە(تێبینی:مەبەستی موسی و یوشەعی کوری نونە-بەڵام یوشەع لە ئایەتەکەدا بە گەنجێکی نەناسراو ناوی هاتوە) ... تاوەکو گەشتن بە خضر علیەالسلام لەدوورگەیەک لەنێو دەریاکە، لەبەر ئەوە الله تعالی ئەفەرموێ: ﴿فوجدا عبدا من عبادنا﴾ نوێژی دەکرد ... وەلەسەر خضرەوە علیە السلام جوببەیەکی خوری هەبو، ناوی(واتە ناوی خضر): اليسع بوو، ناونرابوو بە: اليسع؛ چونکە زانستەکەی فراوان بوو هێندەی شەش ئاسمان و شەش زەویەکە، موسی و یوشەع لەدوایەوە هاتن، سڵاویان لێ کرد، خضر ڕەتی کردەوە کە لەزەوی موسادا سەلام هەبێ واتە جوابی نەدایەوە، وە ڕۆیشت، موساش بینی، ناسیەوە(کەیەکێکە لە پێغەمبەران)، وتی: وعليك السلام، ئەی پێغەمبەری بني إسرائيل. موسى وتی: کێ پێی وتی من پێغەمبەری بني إسرائيلم؟ ئەویش وتی: ئەو کەسە پێی وتم کەوا ڕێنوێنی کردی بۆلای من، وە پێت زانیم.(²)
🩷 يحيى کوڕی سلّام ئەڵێ لەتەفسیری: ﴿فارتدا على آثارهما قصصا﴾، یوشەعی کوڕی نون و موسا گەشتن بە خضر. وەبۆمان باسکراوە: کە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: «ناونراوە بە:خضر لەبەرئەوەی دانیشتبو لەسەر(هاوشێوەیەک لەبەرماڵ بەڵام لەزەوی بەرز بوە)سپی بووە و کەلەریوەتەوە دەوروبەرەکەی خۆی سەوزکردوە))....وە خضر ئیلیاسە علیەالسلام.(³).مەبەستی ئەوەیە کەوا پێغەمبەر ئیلیاس بوە پێی وتراوە خضر.
🩵لە عبد الله ی کوڕی عباسەوە، دەربارەی ئایەتی: ﴿آتيناه رحمة من عندنا﴾، ئەفەرموێ: هیدایەت و پێغەمبەرایەتیمان پێدا.(⁴)
🧡 مقاتلی کوری سليمان ئەڵێ: دەربارەی ئایەتی: ﴿آتيناه رحمة من عندنا﴾، دەڵێ: نعمەتمان پێ بەخشی کە ئەویش پێغەمبەرایەتیە.(⁵)
ابن عطیە قولی راجح دێنێ کە پێغەمبەر بوە.
لە أُبي ی کوڕی كعبەوە، کەوا پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: «کاتێ موسا گەشت بە خضر باڵندەیەک هات، دەنوکی خستە نێو ئاوەوە، خضر وتی بە موسا: ئەزانی ئەو باڵندەیە چی ئەڵێت؟ موسا وتی: چی دەڵێ؟ وتی: دەڵێ: زانستی تۆ و زانستی موسا لەچاو زانستی الله دا هیچ نیە تەنها بەوێنەی ئەوە نەبێت کەدەنوکی من چەند ئاوی بردوە.(⁶)
لە أبي هريرةوە الله لێی ڕازی بێت، لەپێغەمبەرەوە ﷺ، ئەفەرموێت: «ناونراوە بە خضر لەبەر ئەوەی لەسەر فەروەیەکی سپی دادەنیشت ، کاتێ کە ئەلەریەوە پشتەوەی سەوز دەکرد.(⁷)
🩷تێبینی:ئەم پیاوە بەڕێزەش وەفاتی کردوە وەک باقی پێغەمبەرانی تر سوی سیدنا عیسا علیهم وعلی نبینا الصلاةوالسلام.وە ئەوانەی بانگەشەی زیویەتی ئەکەن تەنها وەهمێکە دڵی خۆیانی پێ خۆش ئەکەن.
-----------------------
1-عزاه السيوطي إلى ابن أبي حاتم. وينظر: فتح الباري ٨/٤١٧.
2-تفسير مقاتل بن سليمان ٢/٥٩٤.
3-أورده يحيى بن سلام ١/١٩٧.
4-عزاه السيوطي إلى ابن أبي حاتم.
5-تفسير مقاتل بن سليمان ٢/٥٩٤.
6-أخرجه الحاكم ٢/٤٠٠ (٣٣٩٤).
7-أخرجه البخاري ٤/١٥٦ (٣٤٠٢)، وابن أبي حاتم ٧/٢٣٧٥ (١٢٨٧٩)، والثعلبي ٦/١٨٢.
ژیان نامەی پێغەمبەر محمد,ژیاننامەی پێغەمبەر,ڕاپۆرت لەسەر ژیانی پێغەمبەر,فەرموودەکانی پێغەمبەر,ژیاننامەی پێغەمبەر محەمەد pdf,ژیاننامەی پێغەمبەر محەمەد,ژیان نامەی پێغەمبەر
ناساندتێکی خێرایی ئەم پیاوە ئیماندارە
لە عكرمةی مولى ی ابن عباسەوە، ئەڵێ: ناونراوە بە خضر چونکە کاتێ دادەنیشت لەشوێنێک دەوروبەری سەوز دەبو، وە جلەکانی سەوز بوون.(¹)🤍 مقاتلی کوری سليمان ئەڵێ: گەرانەوە و چیرۆکەکەیان گەراندەوە(تێبینی:مەبەستی موسی و یوشەعی کوری نونە-بەڵام یوشەع لە ئایەتەکەدا بە گەنجێکی نەناسراو ناوی هاتوە) ... تاوەکو گەشتن بە خضر علیەالسلام لەدوورگەیەک لەنێو دەریاکە، لەبەر ئەوە الله تعالی ئەفەرموێ: ﴿فوجدا عبدا من عبادنا﴾ نوێژی دەکرد ... وەلەسەر خضرەوە علیە السلام جوببەیەکی خوری هەبو، ناوی(واتە ناوی خضر): اليسع بوو، ناونرابوو بە: اليسع؛ چونکە زانستەکەی فراوان بوو هێندەی شەش ئاسمان و شەش زەویەکە، موسی و یوشەع لەدوایەوە هاتن، سڵاویان لێ کرد، خضر ڕەتی کردەوە کە لەزەوی موسادا سەلام هەبێ واتە جوابی نەدایەوە، وە ڕۆیشت، موساش بینی، ناسیەوە(کەیەکێکە لە پێغەمبەران)، وتی: وعليك السلام، ئەی پێغەمبەری بني إسرائيل. موسى وتی: کێ پێی وتی من پێغەمبەری بني إسرائيلم؟ ئەویش وتی: ئەو کەسە پێی وتم کەوا ڕێنوێنی کردی بۆلای من، وە پێت زانیم.(²)
🩷 يحيى کوڕی سلّام ئەڵێ لەتەفسیری: ﴿فارتدا على آثارهما قصصا﴾، یوشەعی کوڕی نون و موسا گەشتن بە خضر. وەبۆمان باسکراوە: کە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: «ناونراوە بە:خضر لەبەرئەوەی دانیشتبو لەسەر(هاوشێوەیەک لەبەرماڵ بەڵام لەزەوی بەرز بوە)سپی بووە و کەلەریوەتەوە دەوروبەرەکەی خۆی سەوزکردوە))....وە خضر ئیلیاسە علیەالسلام.(³).مەبەستی ئەوەیە کەوا پێغەمبەر ئیلیاس بوە پێی وتراوە خضر.
🩵لە عبد الله ی کوڕی عباسەوە، دەربارەی ئایەتی: ﴿آتيناه رحمة من عندنا﴾، ئەفەرموێ: هیدایەت و پێغەمبەرایەتیمان پێدا.(⁴)
🧡 مقاتلی کوری سليمان ئەڵێ: دەربارەی ئایەتی: ﴿آتيناه رحمة من عندنا﴾، دەڵێ: نعمەتمان پێ بەخشی کە ئەویش پێغەمبەرایەتیە.(⁵)
ابن عطیە قولی راجح دێنێ کە پێغەمبەر بوە.
لە أُبي ی کوڕی كعبەوە، کەوا پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: «کاتێ موسا گەشت بە خضر باڵندەیەک هات، دەنوکی خستە نێو ئاوەوە، خضر وتی بە موسا: ئەزانی ئەو باڵندەیە چی ئەڵێت؟ موسا وتی: چی دەڵێ؟ وتی: دەڵێ: زانستی تۆ و زانستی موسا لەچاو زانستی الله دا هیچ نیە تەنها بەوێنەی ئەوە نەبێت کەدەنوکی من چەند ئاوی بردوە.(⁶)
لە أبي هريرةوە الله لێی ڕازی بێت، لەپێغەمبەرەوە ﷺ، ئەفەرموێت: «ناونراوە بە خضر لەبەر ئەوەی لەسەر فەروەیەکی سپی دادەنیشت ، کاتێ کە ئەلەریەوە پشتەوەی سەوز دەکرد.(⁷)
🩷تێبینی:ئەم پیاوە بەڕێزەش وەفاتی کردوە وەک باقی پێغەمبەرانی تر سوی سیدنا عیسا علیهم وعلی نبینا الصلاةوالسلام.وە ئەوانەی بانگەشەی زیویەتی ئەکەن تەنها وەهمێکە دڵی خۆیانی پێ خۆش ئەکەن.
-----------------------
1-عزاه السيوطي إلى ابن أبي حاتم. وينظر: فتح الباري ٨/٤١٧.
2-تفسير مقاتل بن سليمان ٢/٥٩٤.
3-أورده يحيى بن سلام ١/١٩٧.
4-عزاه السيوطي إلى ابن أبي حاتم.
5-تفسير مقاتل بن سليمان ٢/٥٩٤.
6-أخرجه الحاكم ٢/٤٠٠ (٣٣٩٤).
7-أخرجه البخاري ٤/١٥٦ (٣٤٠٢)، وابن أبي حاتم ٧/٢٣٧٥ (١٢٨٧٩)، والثعلبي ٦/١٨٢.
ژیان نامەی پێغەمبەر محمد,ژیاننامەی پێغەمبەر,ڕاپۆرت لەسەر ژیانی پێغەمبەر,فەرموودەکانی پێغەمبەر,ژیاننامەی پێغەمبەر محەمەد pdf,ژیاننامەی پێغەمبەر محەمەد,ژیان نامەی پێغەمبەر
مواضيع مماثلة
» کۆچی پێغەمبەر بۆ مەدینە - کۆچ بەمانای چی دێت
» لوقمانی حەکیم کێیە ؟ چی دەزانی دەربارەی
» قحطانی کێیە و لەچ سەردەمێک و زەمەنێک بەدەردەکەویت
» بەسەرهاتی پێغەمبەر موسا لەگەڵ فیرعەون
» لەدایک بونی عیسا - پێغەمبەر عیسا عليه السلام
» لوقمانی حەکیم کێیە ؟ چی دەزانی دەربارەی
» قحطانی کێیە و لەچ سەردەمێک و زەمەنێک بەدەردەکەویت
» بەسەرهاتی پێغەمبەر موسا لەگەڵ فیرعەون
» لەدایک بونی عیسا - پێغەمبەر عیسا عليه السلام
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى