backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

بەسەرهاتی پێغەمبەر موسا لەگەڵ فیرعەون

اذهب الى الأسفل

بەسەرهاتی پێغەمبەر موسا لەگەڵ فیرعەون Empty بەسەرهاتی پێغەمبەر موسا لەگەڵ فیرعەون

مُساهمة من طرف admin السبت يونيو 22, 2024 11:08 pm

ئەگەر تۆزێ بە وردی سەرنجی بەسەر هاتنی موسی پێغەمبەر بدەین لەگەڵ فرعون هەرگیز تووشی ڕەشبینی نابین ، چۆن ؟

بەڕێزان ئەوەی معلومە لای ئێوە دوای ئەوەی فرعون بەردەوام شکستی دەهێنا لەبەرامبەر موسی سلامی خوای لێبێ ، ئەوەبوو پێغەمبەر موسی وەحی بۆ هات لە لایەن خوا وە کە دەبێ ميصر بەجێ بێڵن لەگەڵ ئەوانەی باواڕیان پێی هێنابوو ، فرعون خۆی و لەشکرەکەی شوێن موسی و باوەڕداران کەوتن ، موسی و ئەوانەی باوەڕیان پێی هێنابوو گەیشتنە سەر بەحرەکە و زۆری نەبرد فرعون و لەشکرەکەی دەرکەوتن تاوەکو وای لێهات زۆر نزیکبوونەوە لە یەکتر، سەرنج بدەن موسی و هاوەڵانی پێشیان بەحرە و پشتەوەیان لەشکری فرعونە ، هەر چواردەوریان گیراوە ، ئەوەبوو هاوەڵانی موسی وتیان تەواو پێمان گەیشتن و ئێمە تیاچووین ، بەڵام موسی یەکسەر فەرمووی نەخێر ! وانیە من پەروەردگارم لەگەڵەو ڕێگای دەربازبوونم نیشاندەدا ، ئەوەبوو خوا وەحی نارد بۆ موسی و پێی فەرموو : گۆچانەکەت بدە لە بەحرەکە ، ئەویش گۆچانەکەی دەستی لە بەحرەکە داو دەریاکە جیابوویەوە بەجۆرێ هەر لەلایەی بە قەد شاخێک بەرز بوویەوە ، موسی و هاوەڵانی ڕزگاریان بوو ، وە فرعون و دارو دەستەشی کاتێ لە ناو ڕێگای بەحرەکە شوێنیان کەوتن ئاوەکە هاتەوە یەک و غەرق بوون و خنکان ، مەبەستەکەم لێرەوە دەست پێدەکات : 
سەرنج بدەن کاتێ فرعون و لەشکرەکەی نزیک دەبنەوە لە موسی و هاوەڵانی ، ئیمانداران پێشیان بە حرەو دواوەیان لەشکری فرعونە ، ئەوە لە ژیانی ئێمەش ڕوو دەدات ، جاری وا هەیە توشی کێشەیەک دەبین وا هەست دەکەین تەواو تیاچووین و هیچ ڕێگەیەکی نەجاتبوون نیە ، پرس و ڕاوێژ بە هەر کەسێک دەکەی دەڵێ منیش سەری خۆم لەو کێشانەی تۆ دەر ناکەم نازانم چت پێ بڵێم ، ناخۆشیەکان لە هەموو لاوە دەورت دەدەن ، بۆیە زانایان دەفەرموون کاتێ ئینسان خوا تاقیکردەوە بە ناخۆشی ، ئەگەر ئیمان و ئومیدی بە خوا هەبوو خوا ناخۆشیەکانی بۆ دەگۆڕێ بە سەر کەوتن ، وە ئەو کات خوا سەرکەوتنی خۆی دەنێرێ کە ئینسان هەستی کرد تەواو هەر چواردەوری گیراوە بە ناخۆشی و ڕێی نجاتبوونی نیە ، خوای گەورە بەجۆرێ نجاتی دەدات کە ئەسڵەن بە خەیاڵیشیدا نەهاتبێ ، هەر وەک چۆن بەحری بۆ موسی و هاوەڵانی شەقکرد ، بەڵام بەو مەرجەی وەک موسی پێغەمبەر گومانت لە دەسەڵاتی خوا نەبێ ، کەواتە بارودۆخ هەر چۆنێک بێت مەترسە ، ڕێی نجاتبوونیش باوەڕبوونو ئومێد بوونە بە خوا ، دەرسێکی تر لەو بەسەر هاتە ئەوەیە خوا لە ئەوپەڕی تەنگانە سەر کەوتنی خۆی ناردوو ترس و نارەحەتی بۆ گۆڕین بە خۆشیەک وەسف ناکرێ بە هێزو دەسەڵاتی خۆی ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەمری بە موسی کرد کرد گۆچانەکەی دەستی بدا لە ئاوەکە ، ئەوەی بەحرەکەی شەقکرد دەسەڵاتی خوا بوو نەک گۆچانەکەی موسی ، بەڵام خوا ویستی ئەوەیە ئێمەی مرۆڤ تێبگەین خوا سەرکەوتن دەنێرێ بەو مەرجەی دوای پشت بەستن بە خوا خۆشت جوڵەیەک و هەوڵێکت تێدابێ ، تۆ هەوڵی خۆت بدەو پشت بە خوا ببەستە ، خوا ڕێگای نەجاتبوونت نیشان دەدات ، دەرسێکی تر ئەوەیە ئەوانەی تازە باوەڕیان بە موسی هێنابوو وتیان ئێمە تەواو تیاچووین ئەوە پێمان گەیشتن فرعون و لەشکرەکەی ، بەڵام ئەو قسانە وایان لە موسی نەکرد یەقین و ئیرادەی لاوازبێ ، بەڵکو ڕەدی دانەوەو فەرمووی نەخێر خوا نجاتم دەدا ، تۆی بەڕێزیش کاتێ سیقەو متمانەت بە خۆت هەیە با قسەی دەورو بەر ساردت نەکەنەوە و ڕێی نجاتبوون و سەرکەوتن ون بکەی ، چەندین دەرس و وانەی تر لەو ڕووداوەدا هەیە کە خوا لە قورئان بۆ ئێمەی گیڕاوەتەوە هەدەف تیایدا پەند وەرگرتنە ، بۆیە لە کۆتایی چیرۆکەکە خوا دەفەرمووێ : ((إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ)).
واتە : بەڕاستی لەو ڕووداو بەسەرهاتانەدا بەڵگەو نیشانەی ڕون و ئاشکرا هەن لەسەر دەسەڵاتی خوا بەڵام هێشتا زۆرینەیان باوەڕ ناهێنن.

چیرۆک و بەسەرهاتی کاریگەر,بەسەرهاتی خۆش,بەسەرهاتی ئاینی,بەسەرهاتی پێغەمبەران,بەسەرهاتی ڕاستەقینە,بەسەرهاتی پێغەمبەر محمد,بەسەرهاتی پێغەمبەر یونس,بەسەرهاتی ئەنفال,بەسەرهاتی گوڵێک,وتەی بەنرخ
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى