backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

ترس و لەرزی مانگی ڕەمەزان

اذهب الى الأسفل

ترس و لەرزی مانگی ڕەمەزان Empty ترس و لەرزی مانگی ڕەمەزان

مُساهمة من طرف admin السبت يوليو 06, 2024 3:20 pm

🔗هەرڪات ڕەمەزان نزیڪ دەبێتەوە ترس و دڵە ڕاوڪێت هەیە و مقۆمقۆتە بەشڪم بەیانیش ڕەمەزان نەبێ ، ئەوە بزانە خەلەلێڪ لە دڵتدا هەیە و شەیتان لە سووچێڪەوە زەفەرۍ پێ بردووۍ.
ئەمە ڪێشەۍ زۆربەۍ گەنجەڪانە بێتاقەت دەبن بە هاتنۍ ئەو مانگە پڕ خێرە ڪاتێڪ ڪە پێیشۍ تێدەخەن ڕۆژ دەژمێرن هەتا تەواو دەبێ ، ئەمما بە تەمەنەڪان الحمدللە دڵ خۆشن و ڕۆژ دەژمێرن هەتا عومریان باقۍ بێ بگەنە ڕەمەزان. 

✿ڪاتێڪ مانگۍ ڕەمەزان هاتووە ڕەسول اللە ﷺ زۆر بە گەرم گوڕۍ پێشوازۍ لێڪردووە ، چەندە عیبادەتۍ زۆر بووە لە ڕەمەزاندا زیاترۍ ڪرووە ، چەندە خێرۆمەند بووە لە ڕەمەزاند سەد قات زیادۍ ڪردووە ، هێندەۍ توندەبا خێرا بووە لە صەدەقە و بەخشیندا ، بەڵام بەداخەون خەڵڪۍ ئێستا پێشتر چەندە لاواز بووببن لە عیبادەت و دەست نوقاو بووببن لە خێردا ، لە هاتنۍ ئەو مانگەدا دوو هێندە بێغیرەت دەبن ، جا هەیە ڕاڪە ڕاڪەیەتۍ ڪۆتا دەرچوون و نان خواردنۍ دەرەوە بخوات ڕۆژێڪ پێش ڕەمەزان ڪەئەنەما ئیتر دوا ساتیەتۍ و دەمرێ! ئا لەمەدا لە توندە باۍ هەڵڪردوو خێراترن. 

✹عبداللە بن عباس رضي اللە عنھما دەڵێ : ڕەسول اللە ﷺ لە خێر ڪردندا بەخشندەترینۍ خەڵڪۍ بوو ، وە لە ڕەمەزاندا بەخشندەتر دەبوو ڪاتێڪ جبریل دەهاتە خزمەتۍ ، جبریل علیە السلام هەموو شەوێڪۍ ڕەمەزان دەهات بۆ خزمەتۍ هەتا مانگەڪە تەواو دەبوو قورئانۍ دەور دەڪردەوە بە ڕەسول اللە ﷺ ، هەرڪات جبریلۍ پێدەگەیشت هێندە بەخشندە دەبوو لە هەواۍ هەڵڪردوو خێراتر دەبوو.☟ 

🔹عَنْ عُبَيْدِاللَّه بْنِ عَبْدِاللەِ بْنِ عُتْبَةَ بْنِ مَسْعُودٍ ، أَنَّ ابْنَ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْھُمَا ، قَالَ:ڪَانَ النَّبِيُّ ﷺ أَجْوَدَ النَّاسِ بِالْخَيْرِ ، وَڪَانَ أَجْوَدُ مَا يَڪُونُ فِي رَمَضَانَ حِينَ يَلْقَاهُ جِبْرِيلُ ، وَڪَانَ جِبْرِيلُ عَلَيْهِ السَّلَامُ يَلْقَاهُ ڪُلَّ لَيْلَةٍ فِي رَمَضَانَ حَتَّۍ يَنْسَلِخَ ، يَعْرِضُ عَلَيْهِ النَّبِيُّ ﷺ الْقُرْآنَ ، فَإِذَا لَقِيَهُ جِبْرِيلُ عَلَيْهِ السَّلَامُ ڪَانَ أَجْوَدَ بِالْخَيْرِ مِنَ الرِّيحِ الْمُرْسَلَةِ.
📚 صحیح البخاري | ۱۹۰۲ صحیح مسلم | ٦۰۰۹ سنن النسائي | ۲۰۹٥ مسند ٲحمد | ۳٤۲٥ صحیح ابن خزیمة | ۱۸۸۹ 

◉←جا عاممەۍ خەڵڪۍ ئەم زەمانە ڪاتێڪیش دەگەنە دە شەوۍ ڪۆتایۍ ، ئەوە دە شەوۍ ئیسراحەت و خەوە ، زۆربەیان سەعات یانزە یان دوانزە دادەنیشن بۆ قەدر ، دواتر ڪە دەخەونەوە هەتا نزیڪ عەسر هەڵناسنەوە ، لەڪاتێڪدا ڕەسول الله ﷺ لەم دە شەوەۍ ڪۆتاییدا زۆرترین عیبادەتۍ ڪردووە. 

✹عائشة رضي اللە عنھا دەڵێ : ڕەسول الله ﷺ لە دە شەوۍ ڪۆتاییدا هەوڵ و ڪۆششێڪۍ زۆری دەڪرد ، ئەو هەوڵ و ڪۆششەۍ لە غەیرۍ ئەو شەوانەدا نەدەڪرد.☟ 

🔹عَنِ الْحَسَنِ بْنِ عُبَيْدِاللَّه ، قَالَ : سَمِعْتُ إِبْرَاهِيمَ يَقُولُ ، سَمِعْتُ الْأَسْوَدَ بْنَ يَزِيدَ ، يَقُولُ : قَالَتْ عَائِشَةُ رَضِيَ اللَّهُ عَنْھَا : ڪَانَ رَسُولُ اللەِ ﷺ يَجْتَھِدُ فِي الْعَشْرِ الْأَوَاخِرِ مَا لَا يَجْتَھِدُ فِي غَيْرِهِ.
📚 صحیح مسلم | ۲۷۸۸ مسند ٲحمد | ۲٦۱۸۸ المصنف لابن ٲبي شیبة | ۹٦۳۸ 

🍯مانگۍ ڕەمەزان مانگۍ خۆ قەڵەو ڪردن! خەڵڪۍ بە عام لەم مانگەدا زیاتر گرنگۍ بە خواردن و ماعیدەۍ دەدات ، هێندەۍ لە بیرۍ ورگ و ماعیدەیدایە هێندە گرنگۍ ناداتە پەروەردە ڪردنۍ نەفسۍ ، لەڪاتێڪدا سەلەف بە پێچەوانەوە بوون ، هەتا ڕەسول اللە ﷺ لە غەیرۍ ڕەمەزانیش برسۍ بووە چ بگات بە ڕەمەزان. 

✹دایە عائشة رضي اللە عنھا دەڵێ : ڕەسول اللە ﷺ لەگەڵ خێزانەڪانۍ لەو ڪاتەوەۍ هاتنە مەدینە هەتا وەفاتۍ ڪرد سێ ڕۆژ بەسەر یەڪەوە تێر نەبوو لە نانۍ گەنم.☟ 

🔹عَنِ الْأَسْوَدِ ، عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْھَا قَالَتْ : مَا شَبِعَ آلُ مُحَمَّدٍ ﷺ - مُنْذُ قَدِمَ الْمَدِينَةَ - مِنْ طَعَامِ بُرٍّ ثَلَاثَ لَيَالٍ تِبَاعًا ، حَتَّۍ قُبِضَ.
📚 رواە البخاري | ٥٤۱٦ ومسلم | ۷٤٤۳ وٲحمد | ۲٦۳٦۷ 

✹دایە عائشة رضي اللە عنھا دەڵێ : ڕەسول اللە ﷺ هەتا ئەو ڕۆژەۍ وەفاتۍ ڪرد لە ڕۆژێڪدا دوو جار تێر نەبوو لە نان و ڕۆن.☟ 

🔹عَنْ قُسَیْطٍ ، عَنْ عُرْوَةَ بْنِ الزُّبَیْرِ ، عَنْ عَائِشَةَ زَوْجِ النَّبِيِّ ﷺ قَالَتْ : لَقَدْ مَاتَ رَسُولُ اللەِ ﷺ وَمَا شَبِعَ مِنْ خُبْزٍ وَزَيْتٍ فِي يَوْمٍ وَاحِدٍ مَرَّتَيْنِ.
📚 رواە مسلم | ۷٤٥۳ 

✹دایە عائشة رضي اللە عنھا دەڵێ : ڕەسول اللە ﷺ لەگەڵ خێزانەڪانۍ دوو ڕۆژ تێر نەبوون لە نانۍ گەنم ، ئیللا یەڪێڪیان خورما بووە.☟ 

🔹عَنْ هِلَالِ بْنِ حُمَیْدٍ ، عَنْ عُرْوَةَ ، عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْھَا قَالَتْ : مَا شَبِعَ آلُ مُحَمَّدٍ ﷺ يَوْمَيْنِ مِنْ خُبْزِ بُرٍّ ، إِلَّا وَأَحَدُهُمَا تَمْرٌ.
📚 رواە البخاري | ٦٤٥٥ ومسلم | ۷٤٤۸ 

✹دایە عائشة رضي اللە عنھا دەڵێ : ڕەسول اللە ﷺ وەفاتۍ ڪرد لە ڕەفەڪانمدا هیچ شتێڪ نەبوو ڪەسۍ زیندوو خاوەن جگەر بیخوات ، ئیللا لە لەتێڪ نانۍ جۆ نەبێ ، ئەویشم خوارد هەتا تەواو بوو.☟ 

🔹حَدَّثَنَا ٲَبُو ٲُسَامَةَ ، عَنْ هِشَامٍ ، عَنْ أَبِيهِ ، عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْھَا قَالَتْ : تُوُفِّيَ رَسُولُ اللەِ ﷺ وَمَا فِي رَفِّي مِنْ شَيْءٍ يَأْڪُلُهُ ذُو ڪَبِدٍ ، إِلَّا شَطْرُ شَعِيرٍ فِي رَفٍّ لِي ، فَأَڪَلْتُ مِنْهُ حَتَّۍ طَالَ عَلَيَّ ، فَڪِلْتُهُ ، فَفَنِيَ.
📚 رواە البخاري | ۳۰۹۷ ومسلم | ۷٤٥۱ وٲحمد | ۲٤۷٦۸ 

✹ٲبو حازم الٲشجعي دەڵێ : ٲبو هریرة ـم بینۍ چەندین جار بە پەنجەڪانۍ ئیشارەتۍ دەڪرد دەیوت : سوێند بەو زاتەۍ گیانۍ ٲبو هریرة ـۍ بە دەستە ، ڕەسول اللە ﷺ لەگەڵ خێزانەڪانۍ سێ ڕۆژ بەسەر یەڪەوە تێر نەبوون لە نانۍ گەنم ، هەتا وەفاتۍ ڪرد.☟ 

🔹عَنْ أَبُو حَازِمٍ قَالَ : رَأَيْتُ أَبَا هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ يُشِيرُ بِإِصْبَعِهِ مِرَارًا ، يَقُولُ : وَالَّذِي نَفْسُ أَبِي هُرَيْرَةَ ، بِيَدِهِ مَا شَبِعَ نَبِيُّ اللەِ ﷺ وَأَهْلُهُ ثَلَاثَةَ أَيَّامٍ تِبَاعًا مِنْ خُبْزِ حِنْطَةٍ ، حَتَّۍ فَارَقَ الدُّنْيَا.
📚 رواە مسلم | ۷٤٥۸ وٲحمد | ۹٦۱۱ 

✹سماڪ بن حرب دەڵێ : لە نعمان بن بشیر ـم بیست دەیوت : ئایا ئێوە خۆتان نابینن لە وەزعێڪۍ باشدا دەژین خواردن و خواردنەوەتان هەیە؟ ڕەسولەڪەتانم دۍ ﷺ هێندە فەقیر بوو خورماۍ خراپۍ دەست نەدەڪەوت هەتا برسیەتۍ سڪۍ پێ تێر بڪات.☟ 

🔹عَنْ سِمَاڪٍ ، قَالَ : سَمِعْتُ النُّعْمَانَ بْنَ بَشِيرٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ يَقُولُ : أَلَسْتُمْ فِي طَعَامٍ وَشَرَابٍ مَا شِئْتُمْ؟ لَقَدْ رَأَيْتُ نَبِيَّڪُمْ ﷺ وَمَا يَجِدُ مِنَ الدَّقَلِ مَا يَمْلَأُ بِهِ بَطْنَهُ.
📚 رواە مسلم | ۷٤٥۹ 

✹دایە عائشة رضي اللە عنھا دەڵێ : ئێمەۍ ئال و بەیتۍ محمد ﷺ مانگ بەسەرماندا تێدەپەڕۍ ئاگر لە ماڵماندا نەدەڪرایەوە بۆ چێشت لێنان ، تەنھا خواردنمان خورما و ئاو بوو.☟ 

🔹حَدَّثَنَا یَحْیَی بْنُ یَمَانٍ ، عَنْ هِشَامٌ بْنِ عُرْوَة ، عَنْ أَبِيە‌ِ ، عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْھَا ، قَالَتْ : ٳِنْ ڪُنَّا آلَ مُحَمَّدٍ ﷺ لَنَمْڪُثُ شَھْرًا مَا نَسْتَوْقِدُ بِنَارٍ ، إِنْ هُوَ ٳِلَّا التَّمْرُ وَالْمَاءُ.
📚 رواە البخاري | ٦٤٥۸ ومسلم | ۷٤٤۹ وٲحمد | ۲٤۲۳۲ 

✹عروة بن زبیر دەڵێ : عائشة رضي اللە عنھا دەیوت : ئەۍ خوشڪەزام واللە ئێمە سەیرۍ مانگمان دەڪرد ، پاشان سەیرۍ مانگمان دەڪرد ، پاشان سەیرۍ مانگمان دەڪرد سێ مانگۍ یەڪ شەوە لە دوو مانگدا ، لە ماڵەڪانۍ ڕەسول اللە ـدا ﷺ ئاگر نەدەڪرایەوە بۆ چێشت لێنان. ووتم : پورێ ، ئەۍ بە چۍ دەژییان؟ وتۍ : خورما و ئاو ، بەڵام ڕەسول اللە ﷺ هەندێڪ دراوسێۍ هەبوو لە پشتیوانەڪان خاوەنۍ حوشتر بوون ، شیریان دەنارد بۆ ڕەسول الله ﷺ.☟ 

🔹عَنْ یَزِیدَ بْنِ رُومَانَ ، عَنْ عُرْوَةَ ، عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْھَا ، أَنَّھَا ڪَانَتْ تَقُولُ : وَاللَّهِ يَا ابْنَ أُخْتِي ، إِنْ ڪُنَّا لَنَنْظُرُ إِلَۍ الْھِلَالِ ، ثُمَّ الْھِلَالِ ، ثُمَّ الْھِلَالِ ثَلَاثَةَ أَهِلَّةٍ فِي شَھْرَيْنِ ، وَمَا أُوقِدَ فِي أَبْيَاتِ رَسُولِ اللەِ ﷺ نَارٌ. قَالَ : قُلْتُ : يَا خَالَةُ ، فَمَا ڪَانَ يُعَيِّشُڪُمْ؟ قَالَتِ : الْأَسْوَدَانِ ، التَّمْرُ وَالْمَاءُ ، إِلَّا أَنَّهُ قَدْ ڪَانَ لِرَسُولِ اللەِ ﷺ جِيرَانٌ مِنَ الْأَنْصَارِ ، وَڪَانَتْ لَھُمْ مَنَائِحُ ، فَڪَانُوا يُرْسِلُونَ إِلَۍ رَسُولِ اللەِ ﷺ مِنْ أَلْبَانِھَا ، فَيَسْقِينَاهُ.
📚 رواە البخاري | ۲٥٦۷ ومسلم | ۷٤٥۲ 

↑لەم حدیثەدا ڕستەیەۍ☚ « لَنَنْظُرُ إِلَۍ الْھِلَالِ ، ثُمَّ الْھِلَالِ ، ثُمَّ الْھِلَالِ ». زۆرێڪ غەڵەت لێۍ دەگەن پێیان وایە مەبەست لێۍ ❸ مانگە ، بە مانگۍ زایینۍ لێڪۍ دەدەنەوە ، ئەمە وانییە ، بەڵڪو دەڪاتە ❪45❫ ڕۆژ ، چونڪە مەبەست لە مانگ مانگۍ هیجرییە ، ئاشڪرایە مانگۍ هیجرۍ هەموو پانزە ڕۆژێ دەبێتە هیلال واتە یەڪ شەوە ، سەرەتاۍ مانگ و ڪۆتایۍ مانگ ، هەروەها سەرەتاۍ مانگۍ دووەم ، ئەمە ڪردییە ❪45❫ ڕۆژ.
بێجگە لەمە ڕستەۍ دواۍ خۆۍ ڪە ئەمەیە☚ « فِي شَھْرَيْنِ ». تەفسیرۍ ئەو سێ هیلالە دەڪات ڪە ❪45❫ ڕۆژ لە دوو مانگدا دروست دەبێ نەوەڪ لە سێ مانگدا ، چونڪە لە ماوەۍ سێ مانگدا شەش هیلال دروست دەبێ نەڪ سێ هیلال.

ناوەکانی مانگی کوردی,ئەیلول مانگی چەندە,ئایار مانگی چەندە,سێ مانگی دووەمی دووگیانی,حوزەیران مانگی چەندە,خواردنی مانگی یەکەمی دووگیانی,شەکرەی سێ مانگی,شوبات مانگی چەندە
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى