پشکنینی شەکرەی سێ مانگی (HbA1c) چیە ؟
پشکنینی شەکرەی سێ مانگی (HbA1c) چیە ؟
پشکنینی شەکرەی سێ مانگی (HbA1c) چیە ؟
گرنگی چیە ؟
بۆچی وا ناونراوە ؟
️ نەخۆشی شەكرە یەكێكە لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان كە ئەگەر كۆنترۆڵ نەكرێت كاریگەری مەترسیداری هەیە ، یەكێك لەو پشكنینانەی دەكرێت و پزیشكان زیاتر پشتی پێ دەبەستن بۆ دڵنیابوون لە رێژەی مەترسیداری حاڵەتەكە و تووشبوونی مرۆڤ، پشكنینی سێ مانگی یان تەراكومییە(HbA1c).
️ گرنگی ئەو پشكنینە جیا لەوەی دڵنیایی دەداتە نەخۆش و پزیشك لەوەی كە ئەو كەسە تووشی شەكرە بووە یان مەترسی تووشبوونی لەسەرە یان نیەتی، یارمەتی كۆنترۆڵكردنی حاڵەتەكە دەدات لە رێگەی پشكنینی ماوە ماوە و گۆڕینی پێویستی دەرمان و چارەسەری، كە هەر دوو بۆ سێ مانگ دەكرێت، ئەگەر ئەنجامەكان باش بوون، دەكرێت شەش مانگ جارێك بكرێت.
️ بەو پێیەی تەمەنی خڕۆكە سوورەكانی خوێن سێ مانگە، پشكنینەكە ئاستی شەكرەی خوێن بۆ سێ مانگی رابردوو پێشان دەدات، كاتێك بڕێكی دیاریكراوی خوێنی نەخۆشەكە وەردەگیرێت،
ئەوەی گرنگە وەرگرتنی خوێنەكە پێویست ناكات لە كاتی خورینی بێت، واتە دەكرێت دوای نانخواردن ئەنجام بدرێت و جیاوازی نییە
🟢ئەگەر ڕێژەکەی لە نێوان (٪٤ - ٪٥٫٦) واتە کەسەکە شەکرەی نییە.
🟠ئەگەر ڕێژەکە لە (٪٥٫٧ - ٪٦٫٤) زیاتر بوو ئەوە نزیکە لەوەی توشی شەکرە بووبیتی، یان بەئەگەری زۆر توش بویت.
ئەگەر ڕێژەکە چووە سەروو (٪٦٫٥) ئەوە نەخۆشی شەکرەت هەیە.
نیشانەکانی بەرزی شەکرە
هەستكردنی بەردەوام بە تێنوێتی لێڵبینی سەرئێشە میزكردنی بەردەوام لەدەستدانی كێش وشەكەتی و ماندووبوون وشل بونەوەی پێست.پشکنینی شەکرە,پشکنینی شەکرەی دووگیانی,چارەسەری بەرزی شەکرە,هۆکاری بەرزی شەکرە,هۆکارەکانی بەرزی شەکرە,زیکرەکانی بەیانیان,بەرزی بەرزی,دەرزی شەکرە
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى