backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

زەوی لەسەر پشتی نەهەنگ وەستاوە

اذهب الى الأسفل

زەوی لەسەر پشتی نەهەنگ وەستاوە Empty زەوی لەسەر پشتی نەهەنگ وەستاوە

مُساهمة من طرف admin الثلاثاء يونيو 25, 2024 10:23 pm

سەرەتا یاسایەک هەیە بیزانە ئەویش ئەوەیە:
لێکدانەوەی دەسەڵاتی الله بەعەقڵ ئەوپەڕی داماویە و تێکەوتنە نێو تەڵەشەیتانیەکانە🚨
جا ئێستا وەرە لەگەڵمبە:
  زەوی لەسەر پشتی نەهەنگێکە !

﴿نۤۚ وَٱلۡقَلَمِ وَمَا یَسۡطُرُونَ﴾
نون ، سوێند بە پێنوس و ئەوەی دەینوسێت . 

لەبابەتی پێشودا بەکورتی باسمان لە بابەتی پیتە بڕاوەکانی سەرەتای هەندێک لە سورەتەکانی قورئان کرد ، کە یەکێک لەئەو پیتانە بریتی بوو لە پیتی (ق) کە ئاماژەمان پێدا لە گێڕانەوەکانی هاوەڵان و هاوەڵی هاوەڵان و لە گێڕانەوەیەکی پێغەمبەردا (صل الله علیه وسلم) هاتووە کە ناوی شاخێکە کە پێچی زەویداوە ، جا یەکێک لەپیتە بڕاوەکانی دیکە بریتیە لە پیتی (ن) لەدەقی یەکەمی سورەتی (القلم) ، ئێستا بزانین پیتی (ن) کە بە (نون) دەخوێنرێتەوە بە واتای چی دێت !
سەرەتا بزانە کە (نون) لە زمانی عەرەبیدا بە واتای (الحوت) دێت واتە : (نەهەنگ) [بڕوانە تەواوی فەرهەنگەکانی زمانی عەرەبی] ، جا هەر لەبەر ئەم هۆکارە خودا لە قورئاندا بە پێغەمبەر یونسی فەرمووە [وَذَا ٱلنُّونِ] واتە : [هاوەڵی نەهەنگەکە] .
هەروەها لە پێغەمبەر و هاوەڵی بەڕێزییەوە (ابن عباس) و کۆمەڵێکی دیکە لە هاوەڵان گێڕدراوەتەوە کە (نون) لەسەرەتای ئەم سورەتە بریتیە لە ناوی نەهەنگێک کە جیهانی زەوی لەسەر پشتی دانراوە ! 
ئەمانەش گێڕانەوەكەی و سەرەتا لە گێڕانەوەکانی (ابن عباس) دەست پێ دەکەم : 

مجاهد و ابي ظبيان و مسلم بن صبيح لە (ابن عباس) دەگێڕنەوە کە لە شیکردنەوەی دەقەکەی سەرەتا ﴿نۤۚ وَٱلۡقَلَمِ وَمَا یَسۡطُرُونَ﴾ فەرمویەتی : (أَوَّلُ مَا خَلَقَ اللَّهُ تَعَالَى الْقَلَمَ ، فَجَرَى بِمَا هُوَ كَائِنٌ ، ثُمَّ رَفَعَ بُخَارَ الْمَاءِ ، فَخُلِقَتْ مِنْهُ السَّمَوَاتُ ، ثُمَّ خَلَقَ النُّونَ وَهوَ حُوت ، فَبُسِطَتِ الأَرْضُ عَلَى ظَهْرِ النُّونِ ، فَتَحَرَّكَ النُّونُ , فَمَادَتِ الأَرْضُ , فَأُثْبِتَتْ بِالْجِبَالِ ، فَإِنَّهَا الْجِبَالَ لَتَفْخَرُ عَلَى الأَرْضِ) .
واتە : (ئەوەی اللە سەرەتا دروستی کرد پێنوس بوو ، هەموو ئەوەی لەبوندایە نوسی ، پاشان دوکەڵی ئاو بەرزبۆیەوە ، لەئەم دوکەڵە ئاسمانەکان درووست بوون ، پاشان نونی درووست کرد کە نەهەنگێکە ، زەوی لەسەر پشتی ئەم نەهەنگە تەخت کرد ، پاشان نەهەنگەکە جوڵا و زەوی لەرزاند ، زەویش جێگیرکرا بە کێوەکان و بەڕاستی کێوەکان شانازی بەسەر زەویدا دەکەن بەهۆی ئەوەی زەویان جێگیر کردووە) . 

﴿سەرچاوە و شیکردنەوە﴾ : ئەم فەرمودەیە هاتووە لەئەم شوێنانەی خوارەوە :
تفسیر عبدالرزاق (۳۱۸٦) ، العرش للمروزي (٤) ، القدر للفريابي (٦٤) ، تاريخ الطبري (۷۲) ، الشريعة للآجري (۳۷۹) ، العظمة (۷۹۱) ، التوحيد لابن مندة (۱۳) ، المستدرك علی صحيحين (۳۷٦۸) ، الاسماء والصفات للبيهقي (۸۰۰) ، الابانة لابن بطة (۷۷۷) .
بەڕاست و دروستترین سەنەد کە سەنەدی البخاري و مسلم ـە ئەم فەرموودەیە گێڕدراوەتەوە وە پێشەوا (الحاکم) لە (المستدرك ۳۷٦۸) دا دەڵێت : (صحيح علی شرط الشيخين) واتە : (صحیحە لەسەر مەرجی دوو شێخەکە) و پێشەوا (الذهبي) لە پەراوێزی قسەکەی پێشەوا (الحاكم) دا دەڵێت : (علی شرط البخاري والمسلم) واتە : (لەسەر مەرجی البخاري و المسلم ـه) . 

هەروەها (السدي و مرة الهمداني) دەگێڕنەوە لە ابي مالك و ابن عباس و ابن مسعود و کۆمەڵێك لەهاوەڵانی دیکەی پێغەمبەر کە فەرموویانە : (خَلَقَ اللَّهُ الأَرْضَ عَلَى حُوتٍ ، وَالْحُوتُ هُوَ النُّونُ الَّذِي ذَكَرَ اللَّهُ فِي الْقُرْآنِ : ن وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ ، وَالْحُوتُ فِي الْمَاءِ ، وَالْمَاءُ عَلَى ظَهْرِ صَفَاةٍ ، وَالصَّفَاةُ عَلَى ظَهْرِ مَلَكٍ ، وَالْمَلَكُ عَلَى صَخْرَةٍ ، وَالصَّخْرَةُ فِي الرِّيحِ ، وَهِيَ الصَّخْرَةُ الَّتِي ذَكَرَ لُقْمَانُ لَيْسَتْ فِي السَّمَاءِ ، وَلا فِي الأَرْضِ) .
واتە : (اللە زەوی لەسەر نەهەنگێک درووست کرد ، نەهەنگەکەش ناوی نونە کە لەسورەتی (القلم) دا هاتووە ، نەهەنگەش لە ئاوێکدایە کە بنکی ئاوەکە خاکێکی بریقەداری لووسە ، کە هەموو ئەمانە فریشتەیەک هەڵی گرتووە و فریشتەکەش لەسەر تاوێرێکە ، ئەو تاوێرەی لوقمان بۆ کوڕەکەی باس کردووە کە خودا لەباسیاندا دەفەرمووێت کە لوقمان بە کوڕەکەی گوت : کوڕم ئەگەر هێندەی تۆوی خەردەلێك چاکە و باشەت هەبێت لەناو تاوێرەکەدا یان ئاسمانەکان یان زەوی ئەوە خودا پێی زانایە ، ئەم تاوێرەش ئەو تاوێرەیە کە نە لە ئاسمانە نە لە زەوی) . 

﴿سەرچاوە و شیکردنەوە﴾ : ئەم فەرمودە هاتووە لە : جامع البیان (۲٥۷۹۱) ، التوحید لابن خزیمة (٥۷٥) ، تفسير ابن ابي حاتم (۳۰٤) ، الاسماء والصفات (۸۰۳) ، بەشێکی زانایان گوتویانە بابەتێکی نامۆیە گێڕانەوەکەی السدي ، سەنەدەکەی صحیحە بەڵام کێ لای نامۆیە ئازادە ، ئیتر نامۆ بە مانای ئەوەی سەرسوڕهێنەرە یان بەمانای ئەوەی باوەڕپێنەکراوە .

بێگومان وەك زانایان کۆدەنگن لەسەر ئەوەی کە فەرمایشتی هاوەڵانی پێغەمبەر لەبابەتی پەنهانیدا (لە حکم الرفع) واتە وەك ئەوە وایە فەرمودەکە بەرزکرابێتەوە بۆ پێغەمبەر چونکە هاوەڵان بەبێ زانست قسە لەبابەتێکی پەنهانیدا ناکەن ، بەتایبەت هاوەڵێکی وەك (ابن عباس) کە پێغەمبەر نزای بۆ کردووە (اللهم فقە في الدين وعلمه التٲويل) واتە : (خودایە شارەزای بکە لە ئایندا و فێری واتاکردنی قورئانی بکە) ، نزای پێغەمبەریش گیرایەوە و هەرگیز (ابن عباس) لەشیکردنەوەی دەقدا هەڵە ناکات چ جای بابەتی دەقەکەش بابەتێکی پەنهانی بێت وەك ئەم بابەتە ، جا هاوەڵێکی وەك (ابن عباس) هاوەڵێکی دیکەی وەك (ابن مسعود) لەبارەیەوە دەفەرموێت : (نعم الترجمان القرآن) واتە : (ابن عباس باشترین وەرگێڕی قورئانە) ، وە هاوەڵی بەڕێز عبداللە کوڕی پێشەوا عمر بن خطاب دەفەرموێت : (هو ٲعلم الناس بما ٲنزل الله علی محمد) واتە : (ابن عباس زاناترینی خەڵك بوو بەئەوەی لەسەر محمد دابەزیوە) ، هەروەها خوێندکارەکانی خۆی وەك (مجاهد و عکرمة و سعید بن جبير و الاعمش و طاوس بن كيسان و محمد بن الحنفية و عطاء بن ابي رباح ..) لەبارەیەوە دەفەرمون کە ابن عباس کاتی شیکردنەوەی قورئان ڕوناکی لەسەرییەوە بەرزدەبۆیەوە هەروەها بە حەفتا هاوەڵی پێغەمبەر گەیشتون کە بڕیارو قسەیان بۆ ابن عباس گێڕاوەتەوە و هەروەها ڕۆژی مردنی کاتێك کفنیان کردووە باڵندەیەکی سپی لەئاسمان دابەزیوە چۆتە ناو کفنەکەوە [بڕوانە بەشی فضائل الصحابة لە پەڕتوکەکانی مێژووی هاوەڵان لە پێگەی ابن عباس دا] . 

هەروەها دوو گێڕانەوەمان لە پێغەمبەرەوە (صل الله عليه وسلم) لەئەم بارەیەوە : 

۱ـ عبداللە بن عمرو بن عاص دەفەرموێت : پێغەمبەری خودا فەرمووی : (إِنَّ الأَرَضِينَ بَيْنَ كُلِّ أَرْضٍ إِلَى الَّتِي تَلِيهَا مَسِيرَةُ خَمْسُمِائَةِ سَنَةٍ ، عَلَى ظَهْرِ حُوتٍ ، قَدِ التَّقَى طَرَفَاهُمَا فِي سَمَاءٍ ، وَالْحُوتُ عَلَى صَخْرَةٍ ، وَالصَّخْرَةُ بِيَدِ مَلَكٍ) .
واتە : (زەوییەکان نێوانی هەر زەوییەك پێنجسەد ساڵە لەسەر پشتی نەهەنگێك کە لایەکانی گەیشتوتەوە بە ئاسمان ، وە نەهەنگەکەش لەسەر تاوێرێکە [بێگومان نەهەنگە لە ئاودایە بنکی ئاوەکەی مەبەستە] کە ئەویش بەدەستی فریشتەیەکەوەیە) . 

﴿سەرچاوە و شیکردنەوە﴾ : ئەم فەرموودە گێڕدراوەتەوە لە لایەن : ابن مندة (التوحيد ٥۷) و الحاکم (المستدرك ۸۸٥۹) وە لەلایەن هەردووکیانەوە (تصحيح) کراوە لەهەمان سەرچاوەی نوسراودا ، کە ابن مندة دەڵێت : (اسناده متصل مشهور) واتە : (سەنەدەکە لکاو و بەناوبانگە) و الحاکم دەڵێت : (اسنادە صحيح) واتە : (سەنەدەکەی صحیح ـه) و السیوطيش دەڵێت : (اسناده حسن) واتە : (سەنەدەکەی حسن ـە) [شرح المواقف ۲] .
بەڵام هەندێکی دیکە لە زانایان وەك (ابن الملقن) فەرموودەکە بەلاواز دادەنێت بەهۆی هەبوونی کەسێک تێیدا بەناوی (عبدالله بن عياش) چونکە ئەم کەسە پێشەوا (ابو داود و النسائي) بە لاوازیان داناوە ، بەڵام لەڕاستیدا ئەم کەسە لەپاڵ بەلاوازدانانی لەلایەن ئەم دوو پێشەوایە هەردوو پێشەوا (مسلم و ابن حبان) بە متمانەپێکراویان داناوە [بڕوانە : صحیح مسلم ۱٦٤٤ و مشاهر علماء الامصار ۳۰۰] لە پێشەوا تازەکانیش پێشەوا الذهبي لەبارەیەوە دەڵێت کە ئەم کەسە پێشەوا و زانا و ڕاستگۆ بووە [بڕوانە : سیر اعلام النبلاء ۳۳۳/۷] ، بۆیە ئەم فەرموودەیە نابێت بە ضعیف لەسەر بڕیاری کۆدەنگی زانایان ، ئەگەر ضعیفیش بوایە بەکۆدەنگی زانایان ئەوا فەرموودەکە بەهێزدەبوو بەهۆی هاتنی ئەم زانیاریە لە هاوەڵەکانیەوە و ترفیع حکم دەبوو ڕاستەوخۆ ، چونکە ضعیف بوونەکەی بەهۆی پچڕان و شێواوی سەنەد و ناوەڕۆکی فەرموودەکە نیە . 

۲ـ هەروەها یەکێک لە پێشەوایانی ٲتباع التابعین بەناوی (مٶمل بن اسماعیل) هەمان فەرموودەی یەکەمی ابن عباس لەبارەی ئەم نەهەنگە بەرزدەکاتەوە بۆ پێغەمبەری خودا و پێی وابووە ابن عباس کاتێك بابەتەکەی گێڕاوەتەوە فەرموویەتی کە ئەوەی لە پێغەمبەرەوە بیستووە [المعجم الکبیر للطبراني ۱۲۰٦۷] . 

۳ـ هەروەها گێڕانەوەیەکی دیکەمان هەیە (السیوطي) دەیگێڕێتەوە لە ابن عباس ئەویش لەپێغەمبەری خوداوە کە فەرموویەتی : (النُّونُ السَّمَكَةُ الَّتِي عَلَيْها قَرارُ الأرَضِينَ ، والقَلَمُ الَّذِي خَطَّ بِهِ رَبُّنا عَزَّ وجَلَّ القَدَرَ ، خَيْرَهُ وشَرَّهُ ،ضَرَّهُ ونَفْعَهُ) .
واتە : (نون ئەو ماسیەیە کە زەوییەکانی لەسەر دانراوە و پێنوسیش ئەو پێنوسە بوو کە پەروەردگار چارەنوسی پێ نوسی ، باشە و خراپە ، زیان و سوود) .
السيوطي دەڵێت ئەم فەرموودە ابن مردویە گێڕاویەتیەوە کە گەڕام بینیم لایەکی پەڕتوکەکەی ابن مردویە بۆ شیکردنەوەی قورئان نەماوە و لابراوە ! وەك چۆن یەک تۆز گومانم نیە بە سەدان فەرموودە و دەق سڕاونەتەوە ! 

لەسەر تەواوی ئەم گێڕانەوانەی (ابن کثیر) دەڵێت : (وَمِنَ الْعَجِيبِ أَنَّ بَعْضَهُمْ حَمَلَ عَلَى هَذَا الْمَعْنَى الْحَدِيثَ الَّذِي رَوَاهُ الْإِمَامُ أَحْمَدُ : وَأَوَّلُ طَعَامٍ يَأْكُلُهُ أَهْلُ الْجَنَّةِ زيادةُ كَبِدِ حُوتٍ) .
واتە : (ئەوەی سەرسوڕهێنەرە ئەوەیە کە بەشێکیان واتای ئەم فەرموودەیەیان بەستوتەوە بەئەو گێڕانەوەیەی پێشەوا ٲحمد کە یەکەم خواردنی خەڵکی بەهەشت جگەری نەهەنگێکە) [تفسیر ابن کثیر ، القلم ۱] .
واتە ئەو نەهەنگەی پێغەمبەری خودا باسی کردووە کە لە بەهەشت جگەرەکەی دەخورێت وەک یەکەم خواردن بریتیە لە جگەری نون (ئەو نەهەنگەی جیهانی زەوی هەڵگرتووە) . 

خودا زاناترینە .

ژیانی ژێر زەوی,چینەکانی زەوی,گۆی زەوی,ئاوی ژێر زەوی,هێزی کێشکردنی زەوی,ئاوی سەر زەوی,هەسارەی زەوی,بورجی نەهەنگ,بینینی نەهەنگ لە خەودا,بورجی نەهەنگ20233
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى