backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

ئایە خۆر لە زەوی گەورەترە یان زەوی لە خۆر گەورەترە ؟

اذهب الى الأسفل

ئایە خۆر لە زەوی گەورەترە یان زەوی لە خۆر گەورەترە ؟ Empty ئایە خۆر لە زەوی گەورەترە یان زەوی لە خۆر گەورەترە ؟

مُساهمة من طرف admin الإثنين يونيو 24, 2024 11:20 pm

پرسیار؛ ئایە خۆر لە زەوی گەورەترە یان زەوی لە خۆر گەورەترە ؟
وە ئایە زەوی دەخولێتەوە یان جێگیرەو ناخولێتەوە ؟؟ لەقورئاندا چۆن باسکراوە ؟؟

#وەڵام؛

اللە عز وجل دەفەرمووێت؛
{{ أَمَّنْ جَعَلَ الْأَرْضَ قَرَارًا وَجَعَلَ خِلَالَهَا أَنْهَارًا وَجَعَلَ لَهَا رَوَاسِيَ وَجَعَلَ بَيْنَ الْبَحْرَيْنِ حَاجِزًا ۗ أَإِلَٰهٌ مَعَ اللَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ}}[سورة النمل:61]

كێیه‌ كه‌ ئه‌م زه‌ویه‌ی ڕاخستووه‌و جێگیر كردووه‌و ناجولێت و ناهه‌ژێت؟ وه‌ له‌ ناویشیدا ئه‌و هه‌موو ڕووبارو ئاوه‌ی داناوه‌؟ وه‌ شاخیشی وه‌كو مێخ به‌ زه‌ویدا داكوتیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌جوولێ و نه‌هه‌ژێ؟ وه‌ له‌ نێوان دوو ده‌ریاكه‌ یه‌كیان شۆره‌و یه‌كیان شیرینه‌(اللە) په‌رده‌ی داناوه‌ كه‌ به‌ چاو نابینرێ، یان زه‌وى داناوه‌و نایه‌لێ ئه‌و دوو ئاوه‌ تێكه‌ڵ بێت؟ ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌م الله یه‌ كه‌ ئه‌م تواناو ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه‌ ئیلاھێکی تر هه‌یه‌ كه‌ شایه‌نی په‌رستن بێت وه‌ بتوانێ ئه‌م شتانه‌ بكات تا ئێوه‌ بیكه‌ن به‌ شه‌ریک بۆ اللە؟(بێ گومان نەخێر).
{{ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ }}[61] 
به‌ڵام زۆربه‌ی زۆریان نازانن.

ئەمەش بەڵگە کە زەوی جێگرەو ناجوڵێت.

وە دەفەرمووێت: 
{{ اللَّهُ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ قَرَارًا وَالسَّمَاءَ بِنَاءً وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ وَرَزَقَكُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ ۚ ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ ۖ فَتَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ}}[سورة غافر:64] ئەوە اللەیە كه‌ زه‌وی بۆ ئێوه‌ جێگیر كردووه‌و ناهەژێت ناجولێ راخستووه‌ كه‌ له‌سه‌ری جێگیرو نیشته‌جێن، وه‌ ئاسمانیشی وه‌كو سه‌قفێكی پارێزراو داناوه‌، وه‌ وێنه‌ی كێشاون و دروستی كردوون به‌ جوانترین شێواز، وه‌ له‌ هه‌موو خواردنه‌ به‌تام و چێژه‌كان ڕزق و ڕۆزی داون، ئا ئه‌م (الله)یه‌ په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه‌، (الله)یه‌ كه‌ په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌و خێرو به‌ره‌كه‌تی یه‌كجار زۆره‌و هه‌موو كه‌س و شتێكی گرتۆته‌وه‌. 

جازەوی ناجولێ ناهەژێ ناڕوا ناسورێ خول ناخواتەوە . ئایەتەکان زۆر ڕوونن .
-----
بۆ ئەوانەی کە ئەڵێن زەوی بە دەوری خۆی دەسوڕێتەوە ئینجا شەو ڕۆژ دروست دەبێت..
یان دەڵێن بە دەوری خۆر دەسوڕێتەوە ساڵ دروست دەبێت(ئەو قسانەیان لە کوێ هێنا کوا بەلگەیان لە قورئاندا)، 
وە بۆ لەزەوی تەخت ڕوونادات شەو ڕۆژ ؟ دەیانجار وەڵامی ئەوە دراوەتەوە کە چیەو چۆنە،
ھەر بەلایەنی ئەقڵەکە بیربکەینەوە لەزەوی تەخت و ڕاخراودا ڕۆژ و شەو و وەرزەکان ڕێی تێدەچێت کە دروست دەبن(بەفەرمانی اللە)، بەس وەرە بزانین گەر زەوی وەک تۆپێکی خولاوە چۆن دروست دەبێت ئایە کامیان ئەقڵ دەیبڕێت و قبوڵی دەکات ؟؟
وە ئایە بن زەوی خڕەکەتان چۆن خۆر لێی دەدات ؟؟ 
بارانی چۆن لێ دەبارێت ؟؟
خۆ بن زەوی خڕ ئاسمانی دەکەوێتە بن و ژێرەوەی نەک لەسەری!!
وە چۆن زەوی دەخولێتەوە چۆناھی لەسەرەوە بۆخوارەوە یان لەخوارەوە بۆ سەرەوە ؟! لەلایی چەپەوە بۆڕاست یان ڕاستەوە بۆچەپ ؟!
ھەر لەو زانستە چەواشەکاریەی کە دەڵێ زەوی خڕ وگۆییەو دەخولێتەوە.. ھەر لەنێو ئەو زانستەدا ڕەدی ئەو شتانە ددرێتەوە.. وە زۆربەی گریمانەو بیردۆزە!!

جا ھەندێک کەس ئایەتێک دەکەنە بەڵگە بۆ خولانەوەی زەوی و گۆیی بوونی زەوی.. با بزانین ئایەتەکە چیە..
قال اللە عز وجل؛
{{ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ ۖ يُكَوِّرُ ٱلَّيْلَ عَلَى ٱلنَّهَارِ وَيُكَوِّرُ ٱلنَّهَارَ عَلَى ٱلَّيْلِ ۖ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ ۖل كُلٌّۭ يَجْرِى لِأَجَلٍۢ مُّسَمًّى ۗ أَلَا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْغَفَّٰرُ }}[سورة الزمر: 5]
اللە ئاسمانه‌کان و زه‌وی به‌هه‌ق دروست کردووه‌ شه‌و ده‌هێنێ به‌سه‌ر ڕۆژدا و ڕۆژ ده‌هێنێ به‌سه‌ر شه‌ودا و خۆر و مانگی ڕام هێناوه‌ هه‌ر یه‌کیان تا ماوه‌ی دیاری کراو (بۆیان) ده‌گه‌ڕێن بێدار به‌ هه‌ر ئه‌و (اللە) زاڵی لێبوردووه‌.

جا دەڵێن ئەم ئایەتە بەڵگەیە کە زەوی گۆییە !!! 
لەکوێدا باسی ئەوەی تیاکراوە ؟ 
ئەمەش ئایەتەکە وەک خۆی بێ زیاد و کەم... وە باسی ئەوەیە کە شەو ڕۆژ بەشێوازی کەوانەیی دێن بەسەر یەکداو لەسەرەوەی زەویدا وایەو وا دەچن بەناویەکداوئەوانە.. کوا باسی زەوی تیاکراوە !؟

وە بەپێی تێگەشتنی ئەوان بێت بێت شەو و ڕۆژ بەپلەبەندی دروست نابێ لەسەر زەوی تەخت پێیان وایە گەر زەوی تەخت بێت ئەوکات دیاردەکە لەناکاو ڕووئەدا واتە گشت سەر زەوی یان ڕۆژ ئەبێ یان شەو !

{{ أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ یُولِجُ ٱلَّیۡلَ فِی ٱلنَّهَارِ وَیُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِی ٱلَّیۡلِ ...}}
[سورة لقمان:29]

یان کە ئەفەرموێت: 
{{خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَ ٰ⁠تِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّۖ یُكَوِّرُ ٱلَّیۡلَ عَلَى ٱلنَّهَارِ وَیُكَوِّرُ ٱلنَّهَارَ عَلَى ٱلَّیۡلِۖ ...}} [سورة الزمر:5]

جا خۆ ڕوونە لەسەر نموونەی زەوی تەختیش دیاردەی شەو و ڕۆژ هەر بە پلەبەندی ئەبێ، ئێمە نەهاتووین بڵێین گشت سەر زەوی رۆژ بێت یان شەو لەیەک ساتدا !
بەڵکو پێمان وایە خۆر زۆر بچووکترەو بەسەر زەویا ئەسوڕێتەوە!
خۆگەر لایی خەڵک پێیان وابێ خۆر ملیۆنێک و سێ سەد هەزار جار لەزەوی گەورەتربێت.. نابێت ئەوان بێت ئەمە لەسەر زەوی تەخت بکەنە نموونەو لەسەر ئەو دایبنێن!
ئەمە جگە لەتێگەشتنێکی سەقەت و سەرەتایی بە هیچی تری نابینم..

بەڵگەشمان بۆ شێوازی دیاردەکە لەسەر زەوی تەخت هەمان ئەو ئایەتەیە کە ئەوان دەیھێنن، کە تێیدا باس لەجوڵەو خولگەی خۆر و مانگ ئەکا.
-----

((جاخۆر و مانگ و ئەو ئەستێرانە ھەریەک لەخولگەکانی خۆیەتیان،

اللە تعالی دەفەرمووێت : 
{{ ٱلشَّمْسُ وَٱلْقَمَرُ بِحُسْبَانٍۢ }}[5]
ڕۆژو مانگ به‌ حسابێکی زۆر ورد دێن و ده‌چن.

{{ وَٱلنَّجْمُ وَٱلشَّجَرُ يَسْجُدَانِ }}[6]
ئەستێرەو گژوگیا و دره‌خت (بۆ اللە) سوژده‌ ده‌به‌ن.

{{ وَٱلسَّمَآءَ رَفَعَهَا وَوَضَعَ ٱلْمِيزَانَ }}[7]
وه‌ ئاسمانی بڵندو به‌رز کردۆته‌وه‌ وه‌ ته‌رازو (ی عه‌داله‌تی) داناوه‌.

{{ أَلَّا تَطْغَوْا۟ فِى ٱلْمِيزَانِ }}[8]
وه‌ فه‌رمانی داوه‌ که‌ هه‌رگیز زیاده‌ ڕه‌وی له‌ ته‌رازودا نه‌که‌ن.

{{ وَأَقِيمُوا۟ ٱلْوَزْنَ بِٱلْقِسْطِ وَلَا تُخْسِرُوا۟ ٱلْمِيزَانَ }}[9]
وه‌ کێشانه‌تان ڕێك بکێشن له‌ ته‌رازودا که‌م و کووڕی مه‌که‌ن واته‌ سووك مه‌یکێشن.

{{ وَٱلْأَرْضَ وَضَعَهَا لِلْأَنَامِ }}[10]
وه‌ زه‌وی بۆ خه‌ڵکی ڕاخستووه‌.
- سورة الرحمن - 
جا جوان لێی ورد بەرەوە ھەریەکەو لەخولگەکەی خۆیانن و دێودەچن،
--------------

{{ وَهُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ ۖ كُلٌّۭ فِى فَلَكٍۢ يَسْبَحُونَ }}[سورة الأنبياء 33]
وه‌ هه‌ر ئه‌و (اللە) یه‌ که‌ شه‌وو ڕۆژی دروست کردووه‌ وه‌ خۆرو مانگیش (ی دروست کردووه‌)
👈🏻هه‌ریه‌ک له‌وان له‌ خولگه‌یه‌کدا ده‌سوڕێنه‌وه‌(مەلەدەکەن) .

اللە تعالی دەفەرمووێت : 
{{ أَلَمْ تَرَوْا۟ كَيْفَ خَلَقَ ٱللَّهُ سَبْعَ سَمَٰوَٰتٍۢ طِبَاقًۭا }}[15]
ئایا سه‌رنجتان نه‌داوه‌ چۆن اللە حه‌وت چین ئاسمانی دروست کردووه‌؟!

{{ وَجَعَلَ ٱلْقَمَرَ فِيهِنَّ نُورًۭا وَجَعَلَ ٱلشَّمْسَ سِرَاجًۭا }}[سورة النور:16] 
مانگی کردۆته‌ هۆی ڕوناکی تیایانداو خۆریشی داگیرساندووه‌.

{{ وَجَعَلْنَا نَوْمَكُمْ سُبَاتًۭا }}[9]
وه‌ نوستنمان نه‌کردووه‌ به‌هۆی حه‌سانه‌وه‌تان.

{{ وَجَعَلْنَا ٱلَّيْلَ لِبَاسًۭا }}[10]
(ئایا)شه‌وگارمان بۆ نه‌کردوون به‌داپۆشه‌ر وه‌ک پۆشاک، تاتیایدا بشاردرێنه‌وه‌..

{{ وَجَعَلْنَا ٱلنَّهَارَ مَعَاشًۭا }}[11]
وه‌ ڕۆژمان نه‌گێڕاوه‌ به‌کاتی ژیان و هه‌ڵسوڕان و په‌یداکردنی ژیوار.

{{ وَبَنَيْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعًۭا شِدَادًۭا }}[12]
وه‌ حه‌وت ئاسمانی به‌هێزمان دروست نه‌کردوه‌ له‌ سه‌رتانه‌وه‌ ؟.

{{ وَجَعَلْنَا سِرَاجًۭا وَهَّاجًۭا }}[13]
وه‌ دروستمان نه‌کردوه‌ چرایه‌کی دره‌وشاوه‌ (که‌ ڕۆژه‌). -سورة النبإ- .

{{ أَلَمْ تَرَوْا۟ كَيْفَ خَلَقَ ٱللَّهُ سَبْعَ سَمَٰوَٰتٍۢ طِبَاقًۭا }}[15]
ئایا سه‌رنجتان نه‌داوه(نایبینن) چۆن اللە حه‌وت چین ئاسمانی دروست کردووه‌؟!

{{ وَجَعَلَ ٱلْقَمَرَ فِيهِنَّ نُورًۭا وَجَعَلَ ٱلشَّمْسَ سِرَاجًۭا }}[سورة نوح:16]
وە مانگی کردۆته هۆی ڕوناکی تیایانداو(گێڕاوە لەناویاندا بە ڕووناک) وە خۆریشی داگیرساندووه‌(گێڕاوە بە چرا).

👈🏻((وجعلنا الشمس سراجا))

👈🏻((وجعلنا سراجا وهاجا))

ئەوەی کە لێی تێ ئەگەین لە ڕووی زمانەوانی و دەستەواژەوە..

-سراج واتە چرا یان مۆم یان فانۆس یان هەر سەرچاوەیەکی تری رووناکی کە شوێنێک یان ژورێک یان جادەیەک یان یاریگایەک رووناک دەکاتەوە..هتد. 
باشە.
*پرسیار لێرەدایە؛ئایا کەسێکتان بیستووتانە چرایەک کە ژورێک یان یارێگایەک یان جادەیەک رووناک بکاتەوە
کە چراکە لە قەبارەی ئەو شوێنەی رووناکی ئەکاتەوە گەورە تر بێت؟یان لە قەبارەی یاریگایەک یان جادەیەک؟!

👈🏻 مەبەست لێرەدا قەبارەی سراجە لە چاو ئەو شوێنەی رووناکی ئەکاتەوە!!

-لەڕووە زانستیەکەیەوە سراج لە چاو ئەو شوێنەی رووناکی دەکاتەوە زۆر زۆر بچووکترە وایە یان نا؟
یان ئەوەتا ئێمە لە خەیاڵدا ئەژین؟ کەوابوو بەو جۆرە نیە کە ئەوان دەڵێن خۆر زۆر گەورەو دوورە لە زەوی!
((بۆچی اللە تعالی بە سیراج وەسفی کردووە،سیراجیش ئەوە سیفاتیەتی کە لەسەرەوە باسمان کرد کە قەبارەی بچووکترە لە شوێنەکە!! یان ئەوەتا ئێمە باش لێی تێناگەین لە ووشەیە!!
بۆیە ڕوونە..

دەی کە بەقسەی زانست و ئەوانە بێت کە خۆر زۆۆر گەورەترە لەزەوی ئەی باشە بۆ کە خۆر وا زۆر گەورەیە و زەویش لەچاوی خۆردا زۆر بچوک باشە چۆن زەوی بەرگەی ئەو خۆرە گەورەیە دەگرێت و نابێت بە پارچە ئاگرێک؟؟
ئەمەش پرسیارێکە بۆ ئەوان..
جا دادەنیشن دێن بە فیزیاو ئەوانە لێکی دەدەنەوە نازانم چیوچی..جوابێکیان پێ نیە کە ئەقڵ قبوڵی بکات..

بۆیە..قەبارەی خۆری حەقیقی ئەو قەبارەیە کەچاوت دەیبینیێت و دیارە کەچیە.

وە اللەی بەھێز و دەسەڵات لە ئایەتێکدا دەفەرموووێت؛ {{ .. ئاسمانی دونیامان ڕازاندۆتەوە ..}} 

واتە هەرچی ڕوناکی ببەخشێت لە ئاسمان بۆ رازاندنەوەی ئاسمانە تەنھا ئاسمانی دونیا. 
ئێستا پرسیارێک دێتە ئاراوە لە شوێنکەوتوانی گۆیی و زانستی چەواشەکار..
کە چۆن دەبێت من هەنێک گلۆپی سەقفی ژووری میوان بکڕم کە گلۆپێک یان گلۆپەکان دووجار گەورەتر بێت لە ژووری میوانەکەم نەک سەد ملیۆن جار. نەک ٣٥٠ملیۆن جار !!!
-----------
واللە تعالی اعلم.

درامای مانگ و خۆر,درامای نەوەی خۆر,هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر,دژە خۆر,کچەکانی خۆر,وزەی خۆر,ژیانی ژێر زەوی,چینەکانی زەوی,ئاوی ژێر زەوی,هێزی کێشکردنی زەوی,ئاوی سەر زەوی,تێنسی س
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى