سبحان اللە لە سوودەکانی ترشی سماق
سبحان اللە لە سوودەکانی ترشی سماق
سبحان اللە لە سوودەکانی ترشی سماق ! خوێنەربە زۆر گرنگە
سماق گیایەکی خۆجێی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوینە بەڵام لە زۆرینەی ناوچەکانی جیهانیش دەست دەکەوێت ، دوو جۆری هەیە: بەسوود و ژەهراوی جیاوازی ئەم دوو جۆرە لە رەنگەکەیاندایە ؛ سماقی ژەهراوی سپی و خۆڵەمێشییە و سماقی بەسوود سوورە .ترشی سماق وەکوو مادەیەکی تامدەر لە خۆراکەکان زیاد دەکرێت و رەنگێکی سوور و تامێکی ترررش و خۆشیان پێدەبەخشێت.
یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی سماق، کەمکردنەوەی شەکری خوێنە. بەپێی چەندین توێژینەوە کە لەسەر تووشبووانی شەکرەی جۆری ٢ ئەنجام درا دەرکەوت خواردنی سماق لەلایەن ئەم کەسانەوە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن و هەروەها کۆستڕۆڵی زیانبەخش (LDL) ، بەکارهێنانی سماق بە مەبەستی چارەسەریی نەخۆشیی شەکرە نەریتێکی کۆنە لە رۆژهەڵاتی ناوین .
یەکێکی دیکە لە سوودەکانی سماق تایبەتمەندیی ئەنتی ئۆکسیدەنتییەکەیەتی ، جەستەی مرۆڤ بۆ لەناوبردنی ئاسەواری رادیکاڵە ئازادەکان پێویستی بە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت هەیە ئەگینا تووشی چەندین جۆر نەخۆشی مەترسیدار دەبێت بۆ نموونە شێرپەنجە ، لە توێژینەوەیەکدا کە دەرئەنجامەکەی ساڵی 2014 لە گۆڤاری بایۆکیمیادا بڵاو بووەوە ، ئاستی تایبەتمەندیی ئەنتیئۆکسیدەنتی چەندین خۆراک خرایە بەر تاقیکاری . لەم نێوەندەدا سماق زیاترین تایبەتمەندی ئەنتی ئۆکسیدەنتی هەیە هەروەها هێل ، بیبەری رەش ، بیبەری سوور و زەردەچەوە بەشێک بوون لەو پێکهاتانەی تاقیکاریان لەسەر ئەنجامدرا و هەموویان تایبەتمەندی ئەنتی ئۆکسیدەنتیان هەیە
یەکێک لە گرنگترین سوودەکانی سماق تایبەتمەندیی دژە میکرۆبیەکەیەتی ، بەپێی توێژینەوەیەك لە دەرئەنجامەکانی ساڵی 2011 لە گۆڤاری زانستی ژینگەیی ئەڵمانیادا چاپ کرا ، دانەکانی سماق لەبەرانبەر "ئاسپرژیلوس فلاووس" کە جۆرێک میکرۆبی قارچکییە، وەکوو دژەمیکرۆبێک خۆی دەرخست .
بەرگیری لە رەقبوونی دەمارەکانیش یەکێکی دیکە لە تایبەتمەدنییەکانی ترشی سماقە کە دەیسەلمێنێت بۆ تەندروستیی دڵ و دەمارەکان زۆر بەسوودە
خواردنی سماق ڕێ له خوێنبه‌ربوون ده‌گرێت و وه‌ك چاره‌سه‌رێكی باشی كه‌مخوێنی به‌كار ده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها خواردنی له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كانی تر ڕێ له هه‌ڵمژینی چه‌ورییه‌كان ده‌گرێت و كالۆری جه‌سته داده‌به‌زێنێت.
به‌هۆی بوونی ماده‌ی ئهندۆسیتۆز له‌ناو سماق رێ له زۆرێك نه‌خۆشی ده‌گرێت، به‌خواردنی سماق ڕێ له برینی گه‌ده بگره و مه‌هێڵه گه‌ده‌ت ئازاری هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێ بڕێكی دیاریكراو بخۆیت ، ئه‌گه‌ر به سیسته‌مێكی باش بیخۆی ، خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كان له‌ناو ده‌بات.
هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی خوێن پاك ده‌كاته‌وه چه‌وری خوێنیش ناهێڵێت، رێ له سكچوون و خڵته‌ی خوێنی سینگ ده‌گرێت.
بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌سووده كه بەهۆی نەخۆشیەوە ئیشتیهایان گیراوە ، چونكه ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌كات ،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ به‌هێزبوونی پووك و ده‌م و ددانه‌كان به‌سووده و ناوده‌م پاك ده‌كاته‌وه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وە بۆ چاره‌سه‌ركردنی رۆماتیزمیش به‌سووده.
-پارێزگاری لە ( DNA ) خانەکان دەکات بە تایبەت خانەکانی جگەر و کۆڵۆن.
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی .
کۆلاجینی ناو جەستە زیاددەکات و یارمەتی پاراستنی تەندروستی پێست و جومگە و ئێسک دەدات و بۆ فەقەرات بەسودە .
یارمەتی پاراستنی تەندروستی دڵ و بۆریەکانی خوێن دەدات لەگەڵ کەمکردنەوەی ئەگەری جەڵتە و بەرزکردنەوەی کۆلستڕۆڵی باش و دابەزاندنی کۆلستڕۆڵی خراپ.
یارمەتی دانی خۆپاراستن لە کێشەکانی کۆئەندامی هەناسە وەک گیرانی لووت و پەتا و هەڵامەت و ئەنفلەوانزا و هەوکردنی سیەکان .
یارمەتی پڕۆسەی هەرس کردنی خۆراک و کەمکردنەوەی کێشەکانی کۆئەندامی هەرس و گەددە.
تەندروستی گورچیلە باشتر دەکات کە بەهۆی نەخۆشی شەکرەوە تووشی دەبێت
هەروەها یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی جەستە لە ماددە ژەهرەکان.
ترش خڕۆکە سپییەکانی خوێن زیاد دەکات و سیستمی بەرگری بەهێزدەکات کەواتە بۆ ئەوانە بەسودە کە توشی فێ یان توشی گەشکە دەبن کە دوو نەخۆشی جیاوازن
هەروەها چەندین سودی تری هەیه بۆ مرۆڤ وەک یارمەتی دانی توانەوەی بەردی گورچیلە ، هەوکردنی گوێ ، بەرگری کردن لە جەڵدە ، چارەسەری پەتا ….. هتد
لەبەر ئەوە پێویستە هەردەم ترشی سماق لە ماڵتاندا نەبڕێ.
باشترین کات بۆ خواردنی فۆلیک ئەسید,خواردنی کوردی,خواردنی شیرینی لە خەودا,خواردنی کۆری,خواردنی مردوو لە خەودا,خواردنی توو لە خەودا,خواردنی ترێ لە خەودا,خواردنی مریشک لە خە
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى