توێژینەوەیەک: زەیتی ماسی کارکردنی مێشک باشتر دەکات
توێژینەوەیەک: زەیتی ماسی کارکردنی مێشک باشتر دەکات
توێژینەوەیەک: زەیتی ماسی کارکردنی مێشک باشتر دەکات
لە توێژینەوەیەکی زانکۆی ویلایەتی ئۆریگۆندا، ئاماژە بەوە کراوە ئەو کەسانەی ئەگەری تووشبوونیان بە زەهایمەر هەیە لەوانە سوودمەند بن لە خواردنی تەواوکەری زەیتی ماسی.بەگوێرەی ماڵپەڕی " Medical express" توێژینەوەکە باس لەوە دەکات تەواوکەری زەیتی ماسی کارکردنی مێشک باشتر دەکات بەتایبەت لەو کەسانەی کێشەی بیرەوەرییان هەیە زۆر بە سوودە.
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی کێشەی بیرەوەریان هەیە یان ئەگەری تووشبوونیان بە زەهایمەر هەیە دەتوانن سوودمەند بن لە خواردنی زەیتی ماسی چونکە یارمەتی پاراستنی تەندروستی مێشک دەدات.
توێژینەوەکە ١٠٢ بەشداربووی لەخۆگرتووە کە تەمەنیان ٧٥ ساڵ یان زیاتر بووە، ڕێژەی ئۆمیگا سێ لە خوێنیاندا تاڕادەیەک کەم بووە، کە لە زەیتی ماسی و تەواوکەرەکانیدا هەیە.
بەشداربووان سەرەتا لە سەرەتای تاقیکردنەوەکەدا پشکنینی MRIی مێشکیان بۆ کراوە، پاشان دووبارە لە کۆتایی توێژینەوەکەدا پشکنینیان بۆ ئەنجامدراوەتەوە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە گرنگی زیاتریان داوە بە زەیتی ماسی تەندروستی مێشکیان باشتر بووە و مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی زەهایمەر کەمبووەتەوە.
ئەنجامی توێژینەوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە زەیتی ماسی سوودبەخشە بۆ ئەوە کەسانەی هەڵگری جینی APOE4ن، کە ئاماژەیە بۆ مەترسی زۆر بۆ تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر بەڵام مەرج نییە بۆ هەموو کەسانی بەساڵاچوو بەو شێوەیە بێت.
سودەکانی زەیتی زەیتون,سودەکانی زەیتی زەیتون بۆ قژ,سودەکانی زەیتی ڕەشکە,سودەکانی زەیتی زەیتون بۆ پێست,چۆنیەتی بەکارهێنانی زەیتی زەیتون,سودەکانی زەیتی گوێزی هیندی,سودەکانی
مواضيع مماثلة
» سودەکانی زەیتی ڕەشکە
» زەیتی تۆی کەتان - بذرة الكتان
» سودەکانی کاهو سەرسامت دەکات !
» سودەکانی زەیتی گەرچەک
» سودەکانی زەیتی ڕەشکە
» زەیتی تۆی کەتان - بذرة الكتان
» سودەکانی کاهو سەرسامت دەکات !
» سودەکانی زەیتی گەرچەک
» سودەکانی زەیتی ڕەشکە
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى