backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

گەر دەتەوێ ببیت بە بیرمەند و ڕۆشنبیری گەورەی کورد

اذهب الى الأسفل

گەر دەتەوێ ببیت بە بیرمەند و ڕۆشنبیری گەورەی کورد Empty گەر دەتەوێ ببیت بە بیرمەند و ڕۆشنبیری گەورەی کورد

مُساهمة من طرف admin الأحد أغسطس 11, 2024 10:28 pm

گەر دەتەوێ ببیت بە بیرمەند و ڕۆشنبیری گەورەی کورد، ئەم خاڵانەت دەبێ تێدا بێت:
١. سەر و ڕیشت درێژ بکە، قژت دامەهێنە با ئاڵۆز و تێکەڵ بێ، ڕیشیشت تەعدیلاتی بۆ بکە گەر ماش و برنج بێ جوانترە، گەر ڕیشت نەبوو سەکسوک هەر ئەبێ هەتبێ.وەک ئەم بەڕێزەی وێنەکە تقریبەن

٢. عەینەکێکی پەتکدار با بەسەر سینگت شۆڕ بێتەوە خوارەوە هەر بۆ پۆز جوانە.

٣. هەوڵدە جل و بەرگی سەیرو سەمەرە لەبەر بکەیت، جیا بێت لەگەڵ خەڵکی شارەکەت و هاو تەمەنەکانت.

٤. چەند کتێبێکی ئینگلیزی لە کتێبخانەکەت دانێ هەر بۆ جوانی.

٥. باسی ووتەی نوسەرە ئەوروپیەکان و ڕۆمانەکانیان بکە بڵێ من زۆر سەرسامم پێیان، خۆم ئەدۆزمەوە لە کتێبەکانیاندا.

٦. ئینجا ئێستا کاتەکەی گونجاوە بۆ نوسینی ڕۆمانەکەت، ئینجا ناوێکی لێ بنێ زۆر قۆڕ بێ، وەکو: دەفرە شکاوەکە ، بەرمیلە سوورەکە ، دواین کۆڵانی گەڕەک ، ئاسکە برسیەکان ، درەختە تاڵەکان ، تا ناوەکە قۆڕتر بێ موهیمتری.

٧. گەر حەزت لێبوو زەخمتر دەرکەوی لە کۆمەڵگای کوردیدا، بڵێ دەستم هەیە لە کێشانی وێنە، تابلۆم هەیە جا وەکو مناڵی سەرەتایی کە نازانێت قەلەم بگرێت بە دەستەوە شەرە پشیلەیەک دروست بکە چەند خەتێک بەناو یەکتردا بهێنە بڵێ ئەمە تابلۆکەمە، بەداخەوە زۆربەی خەڵک بەهۆی کەمی رۆشنبیریان لەم تابلۆیانەی من تێناگەن، ئەم خەتانەی ناو تابلۆکە باسی ئازاری شوانێک دەکات کە گورک مەڕەکانی خواردووە، هەر بۆیەش ناوم لە تابلۆکە ناوە ئاسنە نەرمەکان.

٨. خاڵی کۆتایی گەر لەگەڵ هەموو ئەمانەی سەرەوە دوو سێ شیعری بێ مانا بنوسی کە خۆشت نەزانی باسی چی ئەکەیت، ئەوکات شایستەی ئەوەی ببیتە پرۆفیسۆر و بیرمەند و رۆشنبیر و رووناکبیر و مەززەی کوردستان.

لەوانە پێکەنینتان بەم پۆستە بێت
بەڵام بەڕاستی جێگای داخە میللەتێک ئەم جۆرە کەسانە بە ڕۆشنبیر و تێگەیشتوو بزانێ، سەیرکە بزانە شتەکان چۆن پێچەوانە بوونەتەوە، کێ بۆتە ڕیش سپی ئەم خەڵکە !!!

قوتابخانەی بیرمەند,پێناسەی ڕۆشنبیر,ڕۆشنبیری گشتی,بیرمەند چییە,ڕۆشنبیری تاک,کەسی ڕۆشنبیر,ڕۆشنبیری سلێمانی,ڕۆشنبیری pdf,ڕۆشنبیری پەروەردەیی,ڕۆشنبیری چیە,ڕۆشنبیری سیاسی,ڕۆشن
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى