backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

ئاگاداری گومانی خراپ بن، چونکە گومانی خراپ درۆترین قسە ولێکدانەوەیە

اذهب الى الأسفل

ئاگاداری گومانی خراپ بن، چونکە گومانی خراپ درۆترین قسە ولێکدانەوەیە Empty ئاگاداری گومانی خراپ بن، چونکە گومانی خراپ درۆترین قسە ولێکدانەوەیە

مُساهمة من طرف admin السبت أغسطس 10, 2024 2:27 pm

🔷عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «إيَّاكم والظنَّ، فإن الظنَّ أكذبُ الحديث».  

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئاگاداری گومانی خراپ بن، چونکە گومانی خراپ درۆترین قسە ولێکدانەوەیە، بەدوای هەڵە وكەموكورتی یەكتر مەگەڕێن، وسیخوڕی بەسەر یەكەوە مەكەن، وحەسووی بەیەكتر مەبەن، وپشت لەیەكتر مەكەن، وڕقتان لەیەكتر نەبێتەوە، ئەی بەندەكانی الله ؛ ببن بە برای یەكتر».  

📚صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری.

🔸شیکردنەوە :-

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی دەكات وهۆشداری دەدات لەهەندێك لەو شتانەی كە دەبنە هۆی ناكۆكی ودوژمنایەتی لەنێو مسوڵمانان، لەوانەش:

(گومانی خراپ): ئەمیش تۆمەت كردنی كەسێكە لە دڵدا بەبێ هیچ بەڵگەیەك، وڕوونیكردەوە كە ئەمە درۆترین قسە ولێكدانەوەیە.

(گەڕان بەدوای هەڵە وكەموكورتی خەڵكی) ؛ ئینجا بە چاو یان بە گوێ بێت.

(سیخوڕی كردن): ئەمیش بریتیە لە گەڕان بەدوای ئەو شتانەی شاراوەن و بەئاسانی نادۆزرێنەوە، زۆرجار لەچوارچێوەیەكی خراپدا ئەم دەستەواژەیە بەكاردەهێنرێت.

(حەسوودی): ئەمیش بریتیە لە حەز نەكردن بەوەی خەڵكانێك خودا نیعمەتی پێیان بەخشیووە.

(پشت لەیەكتر كردن): بریتیە لە دووركەوتنەوەی مسوڵمانان لە یەكتر، وسەلام لە یەكتر ناكەن وهەورەها سەردانی یەكتر ناكەن.

(ڕق لێبوونەوە): بریتیە لە كینە ودەربڕینی ڕق لە مسوڵمان بۆ ئازاردانی، وڕووگرژی وخراپ مامەڵە کردن لەگەڵیدا لەكاتی گەیشتن پێی.
پاشان ڕستەیەكی گشتگیری فەرموو كە بەهۆیەوە حاڵ وپەیوەندی نێوان مسوڵمانان چاك دەبێت، فەرمووی: (ئەی بەندەكانی الله ؛ ببن بە برای یەكتر)، برایەتی پەیوەندی نێوان مسوڵمانان چاك دەكات ویەكگرتوو دەبن، وخۆشەویستی وتەبایی لەنێوانیان زیاد دەكات.

من لەگەڵ گومانی بەندەکەمم,کتێبی گومانی باش بە خودا,حوکمی گومانی خراپ,بەد گومانی,گومانی خراپ,گومانی باش,گومانی باش بە خودا pdf,گومانی باش بە خودا,ئەشق لە قسە تێناگات,ئەتەک
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى