backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

مایەسیری (نیشانه‌و هۆكارو چاره‌سه‌ری)

اذهب الى الأسفل

مایەسیری (نیشانه‌و هۆكارو چاره‌سه‌ری) Empty مایەسیری (نیشانه‌و هۆكارو چاره‌سه‌ری)

مُساهمة من طرف admin الثلاثاء يوليو 23, 2024 10:25 pm

مایەسیری
بریتیه‌ له‌ هه‌وکردن و ئه‌ستوربوونی خوێنهێنه‌ره‌ له‌ ده‌رچه‌ی پیسایی یاخود خواره‌وه‌ی کۆم. له‌وایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌ زه‌خت کردن (په‌ستان کردن) له‌کاتی پیسایی کردن یاخود زیادبوونی په‌ستان له‌سه‌ر خوێنهێنه‌ره‌کان له‌کاتی دووگیانی، هه‌روه‌ها له‌ کاتی تریشدا.

هه‌ندێک جار بابه‌تێکی ڕووشکێنه‌، خه‌ڵکی هه‌ست به‌ شه‌رمه‌رزاربوون ده‌که‌ن له‌ کاتی باسکردنی. مایسیری یه‌کێک له‌ باوترین نه‌خۆشیه‌کانه‌، نیوه‌ی خه‌ڵكی دوای ته‌مه‌نی 50 ساڵی کێشه‌ی خوران و ناڕه‌حه‌تی و خوێنبه‌ربوونیان ده‌بێت که‌ نیشانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌یه‌.

به‌ڵام به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ گه‌لێک له‌ جۆری چاره‌سه‌ری هه‌یه‌ بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه‌، زۆربه‌ی خه‌ڵكی ده‌توانن ڕزگاریان ببێت له‌ نیشانه‌ بێزارکه‌ره‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ ڕێگایی چاره‌سه‌ری له‌ ماڵه‌وه‌.

نیشانه‌کانی

نیشانه‌کانی بریتین له‌؛

خوێنبه‌ربوونێکی بێ ئازار له‌کاتی ده‌رچوونی پیسایی.

خوران و زوورانه‌وه‌ له‌ده‌وروبه‌ری ده‌رچه‌ی پیسایی.

ئازار و ناڕه‌حه‌تی.

ئه‌ستووربوون له‌ ده‌وری ده‌رچه‌ی پیسایی.

گرێ له‌ ده‌وروبه‌ری ده‌رچه‌ی پیسایی.

به‌ڵام نیشانه‌کانی مایسیری ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر جێگای مایسیریکه‌، له‌وانه‌یه‌ له‌ڕووی ناوه‌وه‌ی کۆم بێت که‌ هه‌ستی پێناکه‌یت.

که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟

هه‌رکاتێک نیشانه‌کانی به‌دیارکه‌وتن پێویسته‌ پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشک بکرێت. باوترین نیشانه‌ بریتیه‌ له‌ خوێبه‌ربوون له‌ کاتی ده‌رچوونی پیسایی، به‌ڵام خوێنبه‌ربوون له‌وایه‌ له‌ باری تریش ڕووبدات.

خوێنبه‌ربوونێکی زۆرت تووشبوو، هه‌روه‌ها تووشی بوورانه‌وه‌ و گێژبوون بوویت، پێویسته‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتن بکرێت کت و پڕ.

هۆکاری دروستبوون

زه‌خت کردن له‌ کاتی ده‌رچوونی پیسایی.
دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له‌ توالێت.

زگچوونێکی یاخود قه‌بزیه‌کی درێژخایه‌ن.

قه‌ڵه‌وه‌ی.

دووگیانی.

جووتبوونی ده‌رچه‌ی پیسایی.

چاره‌سه‌ری له‌ ماڵه‌وه‌

ده‌توانیت به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی ناڕه‌حه‌تی و ئازاره‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ که‌م بکه‌یه‌وه‌ له‌ڕێگای؛

خاوێنکردنه‌وه‌ و شووشتنی ڕۆژانه‌، پێستی ده‌وروبه‌ری ده‌رچه‌ی پیسایی به‌ ئاوی گه‌رم بشۆ، پێویست به‌ صابون ناکات.

په‌ڕۆێکی سارد، یاخود به‌فر بخه‌ره‌ سه‌ر جێگای ئه‌ستووربوون بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌ستووربوونه‌که‌ .

ئازار شکێنک بخۆ وه‌ک پڕۆفین به‌شێوه‌یه‌کی کاتی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازار.

تێبینی؛ ئه‌م پێوه‌رانه‌ ته‌نها بۆ که‌م کردنه‌وی نیشانه‌ بێزارکه‌ره‌کانی نه‌خۆشیه‌که‌یه‌، ئه‌مانه‌ نابنه‌ هۆیه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشک بکرێت ئه‌گه‌ر ئازاره‌که‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکی که‌م نه‌ڕۆیشت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر خوێبه‌ربوونێکی سه‌ختت تووشبوو ده‌بێت کت و پڕ سه‌دانی پزیشک بکرێت.

خۆپاراستن

خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ ڕیشاڵ (فایبه‌ر) بخۆ. سه‌وزه‌و میوه‌ بخۆ واته‌ ڕوه‌كخۆربه‌

شله‌مه‌نی زۆر بخۆوه‌، ڕۆژانه‌ 6 په‌رداغ له‌ ئاو و شله‌ی تر بخۆوه‌ .

له‌کاتی پیسایی کردن زه‌خت مه‌که‌ .

به‌زووترین کات بڕۆ پیسایی بکه‌ ئه‌گه‌ر پیساییت هات.


وه‌رزش بکه‌ .

بۆ زانیاریت: زۆربه‌ی ڕوه‌كه‌كان فایبه‌ریان تێدایه‌ به‌ڵام ئه‌و خۆركانه‌ی زۆرترین فایبره‌یان تێدایه‌ بریتین له‌ :
ئوڤۆکادو
لۆبیا
جۆره‌كانی که‌له‌رم + برۆكلی
گێزه‌ر
نۆك
باینجان

نیشانەکانی مایەسیری,چارەسەری مایەسیری,نیشانەکانی نەخۆشی مایەسیری,باشترین چارەسەری مایەسیری,چارەسەری مایەسیری بە سروشتی,جۆرەکانی مایەسیری,چارەسەری مایەسیری بە سیر,نەشتەرگە
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى