زیانەکانی سرکەی سێو
زیانەکانی سرکەی سێو
زیانەکانی سرکەی سێو
لەگەڵ ئەوەی سرکەی سێو سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە ، بەڵام ئەگەر بەبەردەوام بەکاری بێنی و ھاوسەنگیەک دروست نەکەیت لەبەکارھێنانی ئەوا سرکەی سێو زیانێکی زۆرت پێدەگەینێت .لەم بابەت بە کورتی تیشک دەخەینە سەر زیانەکانی زۆر بەکارھێنانی سرکەی سێو :
١.دەبێتە ھۆی لەکارکەوتنی گەدە ، چونکە دەبێتە ھۆی مانەوەی خواردن بۆ ماوەیەکی زۆر لەناو گەدە .
٢. دەبێتە ھۆی تێکچوونی مینای ددان ، ئەگەر بەرادەیەکی زۆر بەکاری بھێنی .
٣. دەبێتە ھۆی تێکچوونی کۆئەندامی ھەرس ، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە زۆر خواردنەوەی سرکەی سێو ھۆکارە بۆ تێکچوونی کرداری ھەرس کردن .
٤. سووتانەوەی قورگ ، بەھۆی ئەوەی سرکەی سێو رێژەیەکی زۆر لە ترشی ئەسیتیک لە خۆ دەگرێت ، ئەمەش دەبێتە ھۆی سووتانەوەی قورگ بەتایبەتی بۆ منداڵان .
٥. ئەگەر بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەسە پێستی دابنێ ، ئەوا دەبێتە ھۆی سووتانەوەی پێست .
٦. نابێت لەگەڵ ھەندێک جۆری دەرمان بەیەکەوە بخورێن ، بەتایبەتی ئەنسۆلین و ئەو دەرمانانەی تایبەتە بە میزڵدان و ئەو دەرمانانەی پۆتاسیۆمێکی زۆری تێدایە .
سودەکانی سرکەی سێو,دروستکردنی سرکەی سێو,چۆنیەتی بەکارهێنانی سرکەی سێو,سودەکانی سرکەی سێو بۆ پێست,درست کردنی سرکەی سێو,خواردنی سرکەی سێو,بەکارهێنانی سرکەی سێو,سرکەی سێوی س
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى