backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

فەزڵی مەعاوییەی کوری ئەبو سوفیان لە فەرموودەکانی پێغەمبەری خودا

اذهب الى الأسفل

فەزڵی مەعاوییەی کوری ئەبو سوفیان لە فەرموودەکانی پێغەمبەری خودا Empty فەزڵی مەعاوییەی کوری ئەبو سوفیان لە فەرموودەکانی پێغەمبەری خودا

مُساهمة من طرف admin الثلاثاء يوليو 16, 2024 11:06 am

فەزڵی مەعاوییەی کوری ئەبو سوفیان لە فەرموودەکانی پێغەمبەری خودا ﷺ و ئەقوالی زانایانی سەلەف

بابێین بزانین پێغەمبەر چۆن باسی هاوەڵانی خۆی خۆی کردووە

عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (لَا تَسُبُّوا أَصْحَابِي، فَلَوْ أَنَّ أَحَدَكُمْ أَنْفَقَ مِثْلَ أُحُدٍ ذَهَبًا مَا بَلَغَ مُدَّ أَحَدِهِمْ وَلَا نَصِيفَهُ). رواه البخاري (3673) ، ومسلم (2540).

واتە: جوێن مەدەن بە هاوەڵانم, خۆ ئەگەر یەكێك لە ئێوە بە وێنەی شاخی ئوحد ئاڵتون ببەخشێت, ناگاتە ئەندازەی مشتێكی ئەوان و نیو مشتی ئەوان. 

روى الحافظ الطبراني بإسناده إلى عائشة رضي الله عنها قالت: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: (لاتسبوا أصحابي, لعن الله من سب أصحابي). أورده الهيثمي في مجمع الزوائد (10/21) و رجاله رجال الصحيح . وحسنه الألباني بفظ: (لعن الله من سب أصحابي) عن ابن عمر, أنظر صحيح الجامع(5111).

واتە: جوێن مەدەن بە هاوەڵەكانم..نەفرەتی خوا لە هەركەسێك جوێن دەدات بە هاوەڵانم.

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (خَيْرُ النَّاسِ قَرْنِي ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ....الحديث). البخاري (2652) ومسلم (2533) . 

واتە: چاكترین كەسانی چەرخەكان ئەوانەی سەردەم و چەرخی منە پاشان ئەوانەی دوای ئەوان دێن, پاشان ئەوانەی دوای ئەوان دێن

*پێغەمبەری خوا چۆن باسی معاویەی کردووە


پێغەمبەر دەفەرموێ فەرموودەی "اللهم علم معاوية الحساب و قِهِ العذاب" أخرجە البخاری. واتە؛ ئەی خودایە مەعاویە فێری ئەژماریی بکە و بیپارێزە لە سزای خۆت! 

وروى أيضاً بإسناده إلى ابن عباس رضي الله عنهما أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: (من سب أصحابي فعليه لعنة الله و الملائكة والناس أجمعين). أورده السيوطي في الجامع الصغير، وحسن إسناده الألباني في صحيح الجامع(6285) . 

واتە: هەر كەسێك جوێنی دا بە هاوەڵانم لەعنەتی خواو مەلائیكەتو هەموو خەڵكی لەسەر بێت. 


*پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) دوعای هیدایەتی بۆ كردووە


عن عبد الرحمن بن أبي عميرة وكان من أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم: عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال لمعاوية: (اللهم اجعله هاديا مهديا واهد به). رواه الترمذي ( 3842 ) صححه الألباني :المشكاة ( 623 ) ، الصحيحة ( 1969 ) 

واتە: پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) بە موعاویەیەی فەرموو: خوایە بیگێڕە لە هیدایەتدراوی هیدایەتدەر و هیدایەتی خەڵكی پێ بدە. 

2- پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) دوعای بۆ كردووە خوا لە سزا بیپارێزێت: 

عن العِرباض بن سارية السلمي رضي الله عنه قال: سمعتُ رسول الله صلى الله عليه وسلّم يقول: "اللهم علّم معاوية الكتاب والحساب، وقِهِ العذاب "رواه أحمد ( 17202 )، وصححه بشواهده الألباني في السلسلة الصحيحة ( 3227 ). 

واتە: بیستم پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) دەیفەرموو: خوایە موعاویە فێرە قورئان و حیساب بكەو لە سزا بیپارێزە. 

3- پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) مژدەی بەهەشتی پێ داوە:  

عَنْ خَالِدِ بْنِ مَعْدَانَ أَنَّ عُمَيْرَ بْنَ الْأَسْوَدِ الْعَنْسِيَّ حَدَّثَهُ أَنَّهُ أَتَى عُبَادَةَ بْنَ الصَّامِتِ، وَهُوَ نَازِلٌ فِي سَاحَةِ حِمْصَ، وَهُوَ فِي بِنَاءٍ لَهُ وَمَعَهُ، أُمُّ حَرَامٍ ، قَالَ عُمَيْرٌ: فَحَدَّثَتْنَا أُمُّ حَرَامٍ أَنَّهَا سَمِعَتْ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: أَوَّلُ جَيْشٍ مِنْ أُمَّتِي يَغْزُونَ الْبَحْرَ قَدْ أَوْجَبُوا، قَالَتْ أُمُّ حَرَامٍ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ أَنَا فِيهِمْ، قَالَ أَنْتِ فِيهِمْ، ثُمَّ قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: أَوَّلُ جَيْشٍ مِنْ أُمَّتِي يَغْزُونَ مَدِينَةَ قَيْصَرَ مَغْفُورٌ لَهُمْ، فَقُلْتُ: أَنَا فِيهِمْ يَا رَسُولَ اللَّهِ ، قَالَ: لَا. رواه البخاري (2924) . 

واتە: یەكەم سوپایەك لە ئومەتەكەم كە غەزای دەریا دەكەن بەهەشتیان بۆ واجب بوو, ئوم حەرام فەرموی: ئەی پێغەمبەری خوا من لەناویاندام؟ فەرموی: تۆ لە ناویاندای. پاشان فەرموی: یەكەم سوپایەك لە ئوممەتەكەم غەزای شاری قەیصەر (واتە قوستەنتینییە) دەكەن خوای گەورە لێیان خۆش بووە, ووتم: من لەناویاندام ئەی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم)؟ فەرموی: نەخێر. 

ووتەی زانایان دەربارەی موعاویە(ڕەزای خوای لێ بێت)


1-سئل عبد الله بن المبارك، أيهما أفضل: معاوية بن أبي سفيان، أم عمر بن عبد العزيز؟ فقال: و الله إن الغبار الذي دخل في أنف معاوية مع رسول الله صلى الله عليه وسلم أفضل من عمر بألف مرة، صلى معاوية خلف رسول الله صلى الله عليه وسلم، فقال: سمع الله لمن حمده، فقال معاوية: ربنا ولك الحمد. فما بعد هذا؟ أخرجه ابن خلكان في " وفيات الأعيان " (3 /33) ، و بلفظ قريب منه عند الآجري في " الشريعة " (5/2466) . 

واتە: پرسیار كرا لە عبدالله ی كوری موبارەك: كامیان باشترن: موعاویەی كوری ئەبی سوفیان یان عومەری كوری عبدالعزیز؟ ئەویش فەرموی: سوێند بە خوا ئەو تۆزەی چۆتە لوتی موعاویەوە لەگەڵ پێغەمبەری خوادا(صلی الله علیه وسلم) هەزار جار باشترە لە عومەر, موعاویە لە پشت پێغەمبەری خواوە(صلی الله علیه وسلم) نوێژی كردووەو پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) فەرمویەتی: سمع الله لمن حمده, موعاویەیەش فەرمویەتی: ربنا ولك الحمد, چی تر هەیە دوای ئەمەو لەمە باشتر بێت؟ 

2 – عن الجراح الموصلي قال: سمعت رجلاً يسأل المعافى بن عمران فقال: يا أبا مسعود؛ أين عمر بن عبد العزيز من معاوية بن أبي سفيان؟! فرأيته غضب غضباً شديداً و قال: لا يقاس بأصحاب محمد صلى الله عليه وسلم أحد، معاوية رضي الله عنه كاتبه و صاحبه و صهره و أمينه على وحيه عز وجل . أخرجه الآجري في " الشريعة " (5/2466) ، واللالكائي في " شرح السنة " (2785) وسنده صحيح  

واتە: گوێم لە پیاوێك بوو پرسیاری لە المعافی بن عمران دەكردو دەیووت: ئەی باوكی مەسعود پلەی عومەری كوری عبدالعزیز لە چاو موعاویەیەی كوری ئەبی سوفیاندا لە كوێدایە؟ بینیم زۆر توڕە بوو فەرموی: هاوەڵانی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) قیاس ناكرێن بە هیچ كەس, موعاویە(ڕەزای خوای لێ بێت) نوسەری وەحی و هاوەڵ و خزم و نزیك و ئەمینی پێغەمبەر بووە(صلی الله علیه وسلم) بۆ نوسینەوەی وەحی خوای گەورە. 

هەمان پرسیاریش لە ئەبی ئوسامە كراو ئەویش فەرموی: هاوەڵانی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) قیاس ناكرێن بە هیچ كەس/ أخرجه اڵاجری فی " الشریعە " (5/2465) ، والخلال فی " السنە " (666) بسند صحیح .

3 - سئل الإمام أحمد: ما تقول رحمك الله فيمن قال: لا أقول إن معاوية كاتب الوحي، ولا أقول إنه خال المؤمنين فإنه أخذها بالسيف غصباً؟ قال أبو عبد الله: هذا قول سوء رديء، يجانبون هؤلاء القوم، ولا يجالسون، و نبين أمرهم للناس. أخرجه الخلال في " السنة " (2/434) بسند صحيح . 

واتە: پرسیار كرا لە ئیمامی ئەحمەد: ڕەحمەتی خوات لێ بێت چی دەڵیت دەربارەی كەسێك ئەڵێت: من ناڵێم موعاویە نوسەری وەحی بووە و ناڵێم ئەو خاڵی ئیمانادرانە, چونكە ئەو بە زۆرو شمشێر دەستەڵاتی گرتووە؟ ئەبو عبدالله فەرموی: ئەمە قسەیەكی یەجگار خراپ و بۆگەنە, دەبێت ئەو جۆرە كەسانە خۆیان لێ بە دوور بگیرێت و لەگەڵیان دانەنیشن و ئەو سیفاتەشیان بۆ خەڵك ڕوون بكرێتەوە.

4-یەكێكی تر لە تایبەتمەندییەكانی موعاویە بەسەر خەلیفەكانی دواتردا ئەوەیە چەندان هاوەڵی پێغەمبەری خوا(رەزای خوایان لێ بێت) بەیعەتیان پێ داوە:

ابن حزم دەڵێ : ( فكلهم أولهم عن آخرهم بايع معاوية ورأى إمامته). الفصل5/6. 

واتە: سەرجەمیان یەكەمیان تا كۆتا كەسیان بەیعەتیان بە موعاویە داو پێیان وا بوو پێشەوای موسڵمانانە.

ئیبن تەیمییە دەڵی : (فإِنَّ مُعَاوِيَةَ ثَبَتَ بِالتَّوَاتُرِ أَنَّهُ أَمَرَهُ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَمَا أَمَرَ غَيْرَهُ وَجَاهَدَ مَعَهُ وَكَانَ أَمِينًا عِنْدَهُ يَكْتُبُ لَهُ الْوَحْيَ وَمَا اتَّهَمَهُ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي كِتَابَةِ الْوَحْيِ. وَوَلَّاهُ عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ الَّذِي كَانَ مِنْ أَخْبَرِ النَّاسِ بِالرِّجَالِ وَقَدْ ضَرَبَ اللَّهُ الْحَقَّ عَلَى لِسَانِهِ وَقَلْبِهِ وَلَمْ يَتَّهِمْهُ فِي وِلَايَتِهِ). مجموع الفتاوى4/472.

واتە: چەسپاوە كە موعاویە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) كردویەتییە ئەمیر وەك چۆن غەیری ئەوی كردووە, وە جیهادی كردووە لەگەڵیدا, وە ئەمیندار بووە لە لای پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) و نوسەری وەحی بووەو هەرگیز پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) گومانی نەیبووە لێی لە نوسینەوەی وەحیدا, داتریش ئیمامی عومەر(ڕەزای خوای لێ بێت) كردویەتییە والی كە شارەزاترین كەس بووە بە پیاوان و خاوی گەورە حەقی لەسەر زمان و دڵی داناوەو ئەویش بە گومان نەبووە لە ویلایەتەكەی. 

أبو نعیم اڵاصبهانی لە باسی ژیانی موعاویەدا(ڕەزای خوای لێ بێت) دەڵێ : (كان من الكتبة الحسبة الفصحة، أسلم قبيل الفتح، وقيل عام القضية وهو ابن ثمان عشرة، وعده ابن عباس من الفقهاء، قال: كان فقيهاً ..) معرفة الصحابة5/2496.

واتە: یەكێك بووە لە كاتب و فەرمان بەچاكەكارە زمان پاراوەكان, پێش فەتحی مەككە موسڵمان بووە, وە وتراوە ساڵی (القضیة) موسڵمان بووەو ئەو كات تەمەنی هەژدە ساڵان بووە, ئیبن عەباسیش بە یەكێك لە فەقیهەكانی داناوەو فەرمویەتی: موعاویە فەقیهـ بووە..

ابن حجر الهیتمی دەڵێ : (ومنه فوزه بمصاهرته صلى الله عليه وسلم، فإن أم حبيبة أم المؤمنين رضي الله عنها أخته ..). تطهير الجنان ( ص 17 - 18 )

واتە: لە فەزڵەكانی موعاویە بریتییە لەوەی پلەی خزمایەتی نزیكی پێغەمبەری خوای(صلی الله علیه وسلم) پێ بڕاوە, چونكە ئوم حەبیبەی دایكی ئیمانداران خوشكی موعاویەیە.

ابن قودامەی مەقدیسی ئەڵێت : (ومعاوية خال المؤمنين، وكاتب وحي الله، وأحد خلفاء المسلمين رضي الله تعالى عنهم). لمعة الاعتقاد ( ص 33 ) ..

واتە: موعاویە خاڵی ئیماندارانە, وە نوسەری وەحی خوایە, وە یەكێكە لە خەلیفەكانی موسڵمانان(ڕەزای خوا لە هەموویان بێت).

ئیبن تەیمییە دەڵێت : (واتفق العلماء على أن معاوية أفضل ملوك هذه الأمة، فإن الأربعة قبله كانوا خلفاء نبوة، وهو أول الملوك، كان ملكه ملكاً ورحمة). مجموع الفتاوى4/478.

واتە: زانایان یەكدەنگن لەسەر ئەوەی موعاویەیە چاكترین پاشایانی ئەم ئوممەتەیە, چونكە چوار خەلیفەكەی پێش ئەو خەلیفەكانی پێغەمبەر بوون(صلی الله علیه وسلم), ئەویش یەكەمین پاشایە, پاشایەتییەكەشی ڕاستەقینەو پڕ لە سۆز و بەزەیی بووە.

وە ئیبن كثیریش وتویەتی : (وأجمعت الرعايا على بيعته في سنة إحدى وأربعين .. فلم يزل مستقلاً بالأمر في هذه المدة إلى هذه السنة التي كانت فيها وفاته، والجهاد في بلاد العدو قائم وكلمة الله عالية، والغنائم ترد إليه من أطراف الأرض، والمسلمون معه في راحة وعدل وصفح وعفو). البداية والنهاية ( 8 / 119 ) .

واتە: سەرجەم خەڵك و ژێر دەستەكانی یەكدەنگ بوون لەسەر بەیعەت دان پێی لە ساڵی 41دا..بەردەوام هەمو ئەو ماوەیە بە تەنها خۆی كاربەدەست بوو تا ئەو ساڵەی تیایدا وەفاتی كرد, جیهادیش لە شارو وڵاتانی دوژمنیش بەردەوام بوو ووشەی الله بەرز ڕادەگیراو غەنیمەتەكان لە هەموو لایەكی زەوییەوە دەگەڕێنرایەوە بۆ و موسڵمانانیش لەگەڵی لە خۆش و دادپەروەری و لێبوردەیی و چاوپۆشیدا بوون.

وە دەڵێت : (كان حليماً وقوراً رئيساً سيداً في الناس، كريماً عادلاً شهماً). البداية8/118. 

ئەو زۆر بە حیلم و خاوەن هەیبەت و سەردار و سەرۆك بوو لە ناو خەڵكدا, بەخشندەو دادپەروەر و بوێرو ئازا بوو.

ابن أبی العز الحنفی ئەڵێت : (وأول ملوك المسلمين معاوية وهو خير ملوك المسلمين). شرح العقيدة الطحاوية ( ص 722 ) . 

واتە: یەكەم پاشای موسڵمانان موعاویەیە بوو كە چاكترین پاشای موسڵمانانە

ئیمامی الذهبی ئەڵێت : أمير المؤمنين ملك الإسلام). السير ( 3 / 120 ) . 

واتە: ئەمیری ئیمانداران و پاشای ئیسلام بوو.
لە كۆتاییدا.. 
هاوەڵانی خۆشەویست(ڕەزای خوایان لێ بێت) سۆمای چاوانمانن و ئەبێت لای هەموومان هێڵی سوور بن..پێویستە خۆشویستن و بەرگری كردن.

یەزیدی کوڕی موعاویە,موعاویەی کوڕی ئەبو سوفیان,ناسینی هاوەڵان pdf,ژیانی هاوەڵان,ناسینی هاوەڵان,چیرۆکی هاوەڵان,خۆشەویستی هاوەڵان بۆ پێغەمبەر,معاویە,ناوی هاوەڵان,هاوەڵانی پێ
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى