جۆرەکانی سوجدە
صفحة 1 من اصل 1
جۆرەکانی سوجدە
جۆره‌كانی سوجدە، ئایا شارەزایت چەند جۆرە و چۆنە؟
سوجدە، جگە لە سوجدەی ناو نوێژەكان، سێ جۆری هەیە:1- سوجدەی تیلاوە
2- سوجدەی سەهو
3- سوجدەی شوكر
1- سوجده‌ى (التلاوة)، سوجدەی قورئانخوێندن:
ئه‌م سوجده‌یه له كاتى قورئانخوێندندا ده‌برێت له هه‌ندێك شوێندا خه‌تێك دراوه له‌ژێر وشه‌یه‌ك، هه‌ركات گه‌شتیته ئه‌و شوێنه و ئه‌و ئایه‌ته‌ت ته‌واوكرد ده‌بێت سوجده‌ى تیلاوه به‌ریت.
چۆنیەتی كردنى ئه‌وه‌یه كه یه‌ك سوجده به‌ریت و له سه‌ره‌تادا پێویست ناكات بڵێیت (الله اكبر) وه نابێت له دواى سوجدهكهش سەلام بده‌یته‌وه وه‌كو سه‌لامى نوێژ، به‌ڵكو یه‌كسه‌ر ده‌چیت بۆ سوجده و دوعاكه ده‌خوێنیت و یه‌كسه‌ر هه‌ڵده‌سیته‌وه و ده‌ست ده‌كه‌یته‌وه به قورئانخوێندن.
ئه‌مه‌ش دوعاى سوجده‌ى تیلاوه‌یه:
((سجد وجهی للذی خلقه، وشق سمعه وبصره بحوله وقوته، فتبارك الله احسن الخالقین))
واتە: (ڕووى كڕنۆشم برد بۆ ئه‌و خوایه‌ى كه دروستى كردوم، بینین و بیستنى بۆ داڕشتووم و پێ به‌خشیوم به‌توانا و به‌ویستى خۆى، پاكى و بێگه‌ردیی و بێ كهموكورتىی بۆ ئه‌و خوایه‌یه كه چاكترینى بهدیھێنەرانە).
2- سوجده‌ى سه‌هو:
ئه‌مه تایبه‌ته به‌نوێژه‌وه (الله اكبرا ده‌كه‌یت و ده‌چیته سوجده دووجار، دواتریش سه‌لام ده‌ده‌یته‌وه و له سوجده‌كه‌دا ده‌ڵێت:
(سبحان الله الذي لايسهو ولاينام) یان دەڵێیت: (سبحان ربی الاعلی وبحمدە)
تێبینى/
ئه‌م سوجده‌یه له‌كاتى دروستبوونى گومان له‌كاتى نوێژدا ده‌برێت، ئه‌گه‌ر به‌گومانى خۆت نوێژه‌كه‌ت ركعاتى كه‌مت كردووه ئه‌وه پێش ئه‌وه‌ى سه‌لام بده‌یته‌وه ئه‌م كڕنوشە ده‌به‌یت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گومانت بردِ ڕكعاتى زیادت كردووه ئه‌وه دواى ته‌واوكردنى ته‌حیات و سه‌لام دانه‌وه ئه‌م سوجده‌یه ده‌به‌یت.
3- سوجده‌ى شكور:
ئه‌مه تایبه‌ته به بیستنى هه‌واڵێكى خۆش یان ئه‌نجامدانى كارێكى باش یان سه‌ركه‌وتنت لهئیشێكدا
یه‌ك سوجده ده‌به‌یت و سێ جار ده‌ڵێت:
(سبحان ربی الاعلى)
له‌سه‌ره‌تادا (الله اكبر)ى ناوێت و له‌دواتریشدا سه‌لام دانه‌وه‌ى ناوێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر دووعایهكى تریش كه ده‌یزانیت و تایبەته به سوپاسكردنى خواى گه‌وره‌وه ئه‌وه ده‌توانیت بیخوێنیت.
دوعای سوجدە,سورەتی سوجدە,چۆنیەتی سوجدە بردن,چەند سوجدە هەیە لە قورئان,سوجدەی تیلاوە,سوجدەی سەهو,بینینی سوجدە لە خەودا,زیکری سوجدە,دوعای ناو سوجدە,سوجدەی سەهوو,سوجدە لە خەودا
مواضيع مماثلة
» جۆرەکانی دڵ لە قورئاندا
» جۆرەکانی تاغوت
» چاودار یان شالام یەکێکە لە جۆرەکانی دانەوێڵە-Rye grain
» جۆرەکانی بالوکە - چارەسەری بالوکە
» جۆرەکانی تاغوت
» چاودار یان شالام یەکێکە لە جۆرەکانی دانەوێڵە-Rye grain
» جۆرەکانی بالوکە - چارەسەری بالوکە
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى