backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

جەهمیەکان کێن

اذهب الى الأسفل

جەهمیەکان کێن Empty جەهمیەکان کێن

مُساهمة من طرف admin الأربعاء يوليو 10, 2024 3:20 pm

✅ئەم گروپە لە غلاتی مورجیئەن موتەکەلمینن
✅پاڵ دەدرێنە پاڵ جهمی کوری صفوان کەلە 128 هیجری کوژرا لەبەر بیرکردنەوە سەقەتە کوفریەکانی.
✅لەکۆتایی سەدەی ئومەویەکانا دەرکەوت
✅جەهمی کوڕی صفوان خەڵکی سەمەرقەند بوو قوتابی جەعدی کوڕی درهەم بوو کەوا خالیدی کوری عبدالله ی قەیسری کوشتی بەهۆی کوفر و زەندەقەتیەکەی لە ساڵی 124 هیجری.
ئەم جەعدی کوری درهەمە قوتابی ئەبانی کوری سەمعانی یەهودی بوو.
الأنساب للسمعاني(3/437) تأريخ الدمشق لإبن عساكر(99/72) الملل والنحل للشهرستاني(1/86).

✅عبدالقاهری بەغدادی دەڵێ:جەهمی کوری صفوان بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ئیمان تەنها ناسینی خوایە نەزیاتر.وە کوفر تەنها جاهل بوونە پێی.
الفرق بین الفرق(1/199)

✅ابن تیمیة ئەڵێ: دەرکەوتنی جهم و قسە و فکرەکانی لە پەکخستنی سیفاتی الله تعالی و لە جبر و ئیرجائدا لە کۆتایی دەوڵەتی بنی ئومەییەوە بوو دوایی ڕوودان و دروست بوونی قەدەری و موعتەزیلە و غەیری ئەوانی تر.مجموع الفتاوی (8/460).
«ان شاءالله لەمجالێکا باسی جبریش دەکەین».

✅ئیمامی ئەحمەد ئەفەرموێ:
جهم و شوێنکەوتوانی خەڵکیان بانگ دەکرد بۆلای متشابهی قورئان و فەرموودە،خۆیان گومرابوون و خەڵکانێکی زۆریشیان گومراکرد بەقسەکانیان،کانێ کە حاڵی جهممان پێ گەشت ئەو لەخراسان بوو،لە ئەهلی ترمذ بوو(ترمذ شارێک بوە لەخراسان)،ئەو لەوانەبوە کەوا مناقەشەی کردوە و قسەی هەبوە،زۆربەی قسەکانیشی لەسەر الله تعالی بوە،گەشت بە کۆمەڵێ لە مشرکین کە پێیان ئەوترا (السُّمَنِيَّةُ) جهکیان ئەناسی بۆیە پێیان وت:قسەت لەگەڵ ئەکەین گەر بەڵگەکانمان بەسەرتا سەرکەوتن دێیتە ناودینەکەمانەوە گەر بەڵگەکانت بەسەرماندا سەرکەوتن دێینە ناو دینەکەتەوە،کاتێ قسەیان لەگەڵ جهما کرد و
وتیان:تۆ بانگەشەی ئەوە ناکەی کە خوایەکت هەیە؟ وتی:بەڵێ.
وتیان:ئایا خواکەتت بینیوە؟
وتی:نەخێر
وتیان:ئایا گوێت لە قسەی بوە؟
وتی:نەخێر
وتیان:بۆنت کردوە؟
وتی:نا
وتیان:خۆت لەهیچ مەجلیسێکی ئەودا بویت؟
وتی:نا
وتیان:ئەی چۆن هەست دەکەی ئەو خوایە؟!!!!!
ئەڵێ جهم سەری سورماوە لەقسەکانیان و تاوەکو 40 ڕۆژ نەیئەزانی چی ئەپەرستێ-واتە وازی لەعبادەت هێناوە-.
الرد على الجهمية والزنادقة(92-95).

دوایی ئەوەی 40 دانە ڕۆژ هیچی نەئەپەرست،کانێ دڵی خاڵی بوەوە لە خوا،پاشان شەیطان اعتقادێکی بۆ داتاشی،دوایی کەهاتە دەرەوە وتی:
خوا وجودی مطلقە(ئەم وشانەش دیارە لەم سەردەمە زیاتر لەدەمی تیک تۆک چیە ئەشعەریەکان و کابرای خانەنشین ئەبیسترێن)،وە هەموو سیفەتەکانی الله تعالی ی رەفز کردەوە وە پەیوەندی کرد بە جعدی کوری درهەمەوە.
شرح الطحاوي لإبن أبي العز(2/795)

✅دوایی ئەوان بشری مەریسی خراپترین شوێنکەوتەیان بوو تەنانەت لەسوجدەدا نەی ئەوت سبحان رب الاعلی بەڵکو ئەیوت سبحان رب الأسفل.تەنها لەبەر ئەوەی سیفەتی علوی الله جل جلاله ثابت نەکا.

✅ئەمانە تێکەڵەیەکن لە مورجیئە و ئەشاعرە و معتزلە لەباسی ئیماندا مورجئەن و ئیمان کەم دەکەنەوە لەوەی کەتەنها تۆ بزانی الله هەیە ئتر ئەوە ئیمانداری وە لەمسائلی صیفاتی الله جل جلاله دا معطلەن واتە سیفاتەکانی الله جل جلاله لەکارئەخەن و نەفی دەکەن کە متأثرن بە فلاسفەی یۆنان و زیاتر دین بەقیاسی ئەوان لێک ئەدەنەوە پێچەوانەی ئەهلی ئیسلام کە ئیسلام بە صحابە و تابعین لێک ئەدەنەوە.وە لەمسائلی زۆر لەگەڵ معتزلە یەک دەگرنەوە لەوەنە خلقیەتی قورئان و بڕوایان وایە کەوا قورئان دروستکراوی خوایە نەوەک کەلام و قسەی الله بێت.

✅بڕوایان وایە کەوا الله جل جلاله ئەو سیفاتانەی کە ئەوان بڕوایان پێیەتی محدثن وە ئەزەلی نین دوایی بەدیهێنانی دروست کراوەکان بۆ الله ئظافە بوون بۆ نمونە ئەڵێن الله تعالی عالم نیە بە عملی دروستکراوەکانی تاوەکو ئەو کاتەی دروستیان دەکات. وە ئەم بیربۆچونەیان لە مخلوقیەتی قورئاندا بەئاشکرا دەردەکەوێ.
ئەڵێن الله جل جلاله کار و کردەوە بەمرۆڤەکان ئەکات و مرۆڤەکان تەنها مجازێکن.وە بڕوایە وایە الله جل جلاله لەدوایی ئەوەی بەهەشتیەکان ئەچنە بەهەشت و ئەهلی ئاگر ئەچنە ئاگر ئەوا دۆزەخ و بەهەشت بۆ هەمیشە لەناو ئەبات.گەر سەرنجی خاوەنی تفسیری المنار بدەی بەئاشکرا بانگەشەی ئەو بیر و بۆچوونە دەکات.وە بڕواشیان بە تحریفی قورئان هەیە ئەوەتا ابن صالح ئەڵێ:
گەشتم بە جهمی کوری صفوان پێم وت:خوا قسە ئەکات؟
وتی:نەخێر
وتم:ئاخر ئەو قسە ئەکات
وتی:نەخێر.
وتم:باشە کێیە لەڕۆژی قیامەتا ئەڵێ(لمن الملک الیوم)؟وە کێیە جوابی ئەداتەوە لله الواحد القهار؟
وتی:ئەوەیان لەقورئاندا زیاد کردوە و لێیان کەمکردوە.
التسعینیة لابن تیمیة(1/241).

زۆربەی ئەوانەی شوێنی کەوتون وەک خۆی فصیح اللسانن واتە زمان پاراون هەر لەبەر ئەوەشە خەڵک شوێنیان ئەکەوێ.

✅لە زۆر سیفات و بیروبۆچوندا لەگەڵ ئەشاعرە یەک دەگرنەوە بۆیە زۆر ئاساییە تۆ ئەشعەریەک ببینی هەمان سیفاتی هەبێ.وەلە حوکمیشدا هەمان حوکمیان هەیە.

✅بڕیاردان لەلای ئەمان بە عەقڵ و تێگەشتنی ئەرستۆ و بیرکردنەوەی خۆیانە نەوەک بە نەقڵ(نەقڵ:واتە قورئان و سوننە فهمی سلفی ئوممەت).هەربۆیەش زۆربەی زۆری ئیسلامیان ئلغا کردۆتەوە.

⛔سلف ڕەزاو ڕەحمەتی الله یان لێبێت تەکفیری جهمیەکانیان کرد جملة وتفصیلا.

جەهمیەکان,عەقیدەی ئەشعەری,سەرباز ئەشعەری,ئەشعەری چیە,قورئان مەخلوقە,ئەشعەریەکان کێن,ئەشعەری چییە,ئەشعەری کافرن,موعتەزیلە,موعتەزیلەکان,موعتەزیلە pdf,موعتەزیلە چیە
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى