backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

ئیلزاماتی نیظامیەکان - بەشی یەکەم

اذهب الى الأسفل

ئیلزاماتی نیظامیەکان - بەشی یەکەم Empty ئیلزاماتی نیظامیەکان - بەشی یەکەم

مُساهمة من طرف admin الأحد يوليو 07, 2024 3:50 pm

بسم اللە الرحمن الرحیم
والصلاة والسلام علی سید المرسلین
اما بعد.
بە پشتیوانی اللە تعالی دەست ئەکەین بە تێك شکاندنی
مەزهەبی نیظامیەکان کەوا زۆر بە جاهیلانە و بە زندیقانە هەڵساون بە دژایەتی دین و شەریعەتی اللە تعالی و تکفیر کردنی پێشین و پێشەوایانی ئومەت.

بە إذنی اللە تعالی بە بەڵگەی صحیح نیظامیەکان مولزەم ئەکەین بە کۆمەڵێك ئیلزامات کە کامەی هەڵبژێرن لەوەی تر تاڵ ترە.

مسئەلەکەی یەکەم بریتیە لە دەست بەرکەوتن بە ئافرەت

جا ئەمەی شوهرەتی پەیاکردوە لەم مسئەلە کە باسی لمسی ئافرەت ئەکەن ئەلین مەذهەبی شافعیە.

بەڵی ئەمە مەذهەبی ئیمامی شافعیە جا نیظامیەکان ئەڵێن: شافعی کافرە چونکە پێی وایە دەست بەرکەوتن لە ئافرەت دەست نویژ ئەشکینێت؛ ئەمەی وابڵێت کافرەو کوفری کردوە.

 راستە ئەمە مذهەبی ئیمامی شافعیە بە رحمەت بێت، بەڵام پێش ئەوەی قەولی ئیمامی شافعی بێت
استدلالی بە نصی ئایەت کردوە
کە اللە تعالی دەفەرمووێت(أو لامستم النساء)

جا ئەم مسئەلەیە هەر لە نیوان صحابە خلافی تیابوە نەوەک هەر تەنیا ئیمامی شافعی وتبێتی

بۆ نمون ئەمانەی ئەم ئایەتەیان بە جماع تفسیر کردوە
ابن منذر دەفەرمووێت: ئەمە قەولی ابن عباس و ئیمامی عەلیە.

وە ابن منذر دەفەرمووێت: ئەمانەی بە بەرکەوتن تفسیریان کردوە قەولی ئیمامی ابن عمر و عبداللەی کوڕی مسعودە.

📙کتاب الاوسط📙

ئیمامی شافعی لە کتێبی الأم حەدیثیك نەقڵ ئەکات
دەفەرمووێت: أخبرنا مالك، عن ابن شهاب، عن سالم بن عبداللە، عن ابیه قال: قُبلة الرجل امرأته وجسها بیده من الملامسة، فمن قبل امرأته أو جسها بیده فعلیە الوضوء.

واتا ئیمامی ابن عومەڕ دەفەرمووێت: ماچی پیاو بۆ خێزانی، یاخود دەست لێدانی بە دەستی لە الملامسةیە جا ئەوەی ئەم دووە بکات ئەوە لەسەریەتی دەست نویژ بگرێت.

📙کتاب الأم_ کتاب الطهارة_ باب الوضوء من الملامسة والغائط_ رقم الحدیث:٤١📙
 
وە هەروەها ئیمامی مالك بە رحمەت بێت بە هەمان سەنەد لە کتێبی الموطأ ریوایەتی ئەکات 

کە یحیی بن یحیی اللیثی دەفەرموویت: حدثني یحیی، عن مالك، عن ابن شهاب، عن سالم بن عبداللە، عن ابیه قال: قُبلة الرجل امرأته وجسها بیده من الملامسة، فمن قبل امرأته أو جسها بیده فعلیە الوضوء.

📙کتاب الموطأ_باب الوضوء من قبلة الرجل امرأته📙

کە وللە الحمد حدیثەکە لەو پەڕی صحە دایە و عالي ترین سەندی هەیە.
تەنانەت گەر وەک اصولی نیظامیەکان لە جرح وتعدیل سەیری سەنەدەکەی بکەین هەر صحیحە

❶_یەکم ڕاوی ئیمامی مالكە با بزانین ئیمامی مالك بۆ حفظ و متمانە و راستگۆیی چۆنە.
ابو حاتم دەفەرمووێت: ئیامی مالك ثقەیە، ئیمامی حجازە، لە ثابت ترین هاوڵەکانی زوهریە. وە کە ابن عیینە بەهیز ترە لە ریوایەتی حدیث لە زوهری، وە لە ابن عیننە کەمتر بە هەڵەیە. وە لە معمر و ابن ابی ذئب بە هیز ترە .

ئیمامی احمد فەرموویەتی: كان مالك ابن انس من أثبت الناس في الحديث.
واتا مالکی کوڕی ئەنەس لە ثابت ترین کەسەکان بوە لە حدیث.
📙جرح والتعدیل📙

عبد الرحمن کوڕی مهدي دەفەرمووێت:
هیچ کەسیك لە صحەتی حدیث دا پیش مالک نەکەوتوە
قال "ما أقدم على مالك في صحة الحديث أحدا.

📙الجرح والتعدیل لابن ابي حاتم📙
وە هەروەها کە ئەم ریوایەتە لە کتیبی الموطأ هاتوە 

ئیمامی شافعی دەفەرموویت: صحیح ترین کتێب لە دووای کتێبی اللە تعالی الموطأی ئیمامی مالکە.

❷_ دووەم ئیمامی ابن شهاب الزوهری شیخی ئیمامی مالکە
ابو حاتم دەفەرمووێت: ئیمامی مالك ثقەیە، ئیمامی حجازە، لە ثابت ترین هاوڵەکانی زوهریە. وە کە ابن عیینە بەهیز ترە لە ریوایەتی حدیث لە زوهری، وە لە ابن عیننە کەمتر بە هەڵەیە. وە لە معمر ٢ ابن ابی ذئب بە هیز ترە .
📙الجرح والتعدیل📙

ئیمامی مالک دەفەرموویت: ئەم زانستە دینە، بۆیە بزانن لە کێی وەرەگرن، من لە مزگەوتا ٧٠پیاون بینی لەوانەی دەیان وت : فڵانی وتی :رسول اللە وتی. وە هەر یەکیک لەمانە گەر بیت المالت لای ئامانەت کردبا ئەوا ئەمین ئەبوو بەسەری، گەرچی یەک حدیثیشم لێیان وەرنەگرد. لەبەر ئەوەی اهلی ئەم شتە نەبوون.وە زوهری ئەهات بەلامان،کە گەنجیش بوو لەبەردەم دەرگاکەی دەمان کردە قەڵەباڵغی.
📙الجرح والتعدیل📙
مەبەستی لە وەرگرتنی علمە لێی

مطرفی کوڕی عبداللە ئەڵێت :ئیمامی مالک ئەفەرموویت: لە مەدینە هیچ فەقیهیکی محدثم نەبینی تەنیا یەک کەس نەبێت.
پێیم وت: کێیە ئەو کەسە⸮
فەرمووی: ابن شهاب الزهریە.
📙طبقات الكبرى📙

ايوب فەرموویەتی: هیچ کەسیکم نەبینیوە لە زوهری بە علم تر بێت
📙طبقات الکبرا📙

محکول فەرموویەتی: هیچ کەسیك ناناسم لە زوهری شارەزاتر بێت لە سونتی پێشینان
 📙طبقات الکبری📙

ئیمامی ایوبی سختیانی دەفەرموویت: گەر لە کەسیک حدیثم بنوسیاتەوە ئەو لە ابن شهابم دەنوسیەوە.
ئیمامی احمد فەرموویەتی: زوهری باشترینی خەلكە لە حدیث،وە بە هیز ترین اسنادی هەیە

❸_ سالم بن عبداللە: کە کوڕی عبداللەی کوڕی ئیمامی عمرە.
کە لە زانایانی اهلی مدینەیە
أحمد بن حنبل دەفەرموویت : ثبت
أحمد بن صالح الجيلي دەفەرمووێت: ثقة

مالك بن أنس : لم يكن أحد في زمان سالم أشبه بمن مضى في الصالحين في الزهد والفضل والعيش منه
محمد بن سعد دەفەرمووێت : ثقەیە حدیثی زۆرە،کەسیکی بەرزە لە پیاووتی و وەرع دا.
.......

 الْحَمْدُ لِلّٰه ریجالەکانی حدیثەکە گشتی متمانە پێکراون 
اهلی علم و اهلی مدینەن و یەکیان دیوە

وە ئیمامی احمد دەربارەی ئەم سەندە دەفەرمووێت

قال أحمد بن حنبل: #أصح_الأسانيد_الزهري_عن_سالم_بن #عبد_الله_عن_أبيه.

واتا ڕاسترین سەنەدی زوهری بریتیە لەوەی لە سالم بن عبداللە و لە باوکیەوە دەیگێڕێتەوە.

کە الحمدللە ئەم ئەثەرەش ریک ئەم سەنەدەیە وللە الحمد.
وە هەروەها ئەم سەنەدە لە صحیحی بخاری و مسلم دا هاتوە لە فضائلی ابن عمر کە پیغمبەر ﷺ فەرموویەتی بەڕاستی ابن عمر پیاوێکی صالحە

3741 حَدَّثَنَا يَحْيَى بْنُ سُلَيْمَانَ ، حَدَّثَنَا ابْنُ وَهْبٍ ، عَنْ يُونُسَ ، عَنِ #الزُّهْرِيِّ ، عَنْ #سَالِمٍ ، عَنِ #ابْنِ_عُمَرَ ، عَنْ أُخْتِهِ حَفْصَةَ ، أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ لَهَا : " إِنَّ عَبْدَ اللَّهِ رَجُلٌ صَالِحٌ
📙صحیح البخاري📙

جا چەن ئیلزاماتێك دیتە بەردەم نیظامیەکان


❶_ یان ئەبێت دان بە هەڵەو زەندەقەی خۆیان بنێن و بڵێن اختلاف لە مسائلی فقهی ئاسایە تەوبە ئەکەین.

❷_ یان ئەوەتا ئەڵێن ئەم حدیثە مەوضوعە کەواتە ئەبێت یەکجاری وازی لە حدیث بێنن و بڵێن ئیمە بڕوامان بە حدیث نیە، چونکە صحیح ترین حدیثە لە احادیثی اهلی سونە کە ئەم سەنەدە لە کتێبی الموطأ و صحیحی بخاری و مسلم و مسندی شافعی و الاوسطی ابن منذر و مصنفی ابن ابی شیبە و عبدالرزاق و چەندین کتیبی تر هاتوە.
وەک ئیمامی احمد فەرموویەتی: ڕاسترین سەنەدی زوهری بریتیە لەوەی لە سالم بن عبداللە و لە باوکیەوە دەیگێڕێتەوە.

 بۆیە گەر ئەم حدیثە قبول ناکەن ئەبیت یەکجاری واز لە حدیث بێنن و ئیلحاد ڕابگەینن.

❸_ یان ئەبێت تکفیری ابن عمر و ابن مسعود بکەن، بەمەش ئەبێت تکفیری گشت صحابە بکەن و ببنە ڕافضەو وە ئەبێتە تکذیب بۆ رسول اللەﷺ؛ چونکە رسول اللە ﷺ بە ابن عمری وتوە پیاوێکی صالحە وەك لە صحیحی بخاری و مسلم و سنن الترمذي و مسند هاتوە

حفصەی خوشکی ابن عومەر دەفەرمووێت: پێغمبەر ﷺ پێی وتم: بەراستی عبداللەی برات پیاوێکی صـــالـــحـــە
3741 حَدَّثَنَا يَحْيَى بْنُ سُلَيْمَانَ ، حَدَّثَنَا ابْنُ وَهْبٍ ، عَنْ يُونُسَ ، عَنِ الزُّهْرِيِّ ، عَنْ سَالِمٍ ، عَنِ ابْنِ عُمَرَ ، عَنْ أُخْتِهِ حَفْصَةَ ، أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ لَهَا : " إِنَّ عَبْدَ اللَّهِ رَجُلٌ صَالِحٌ
📙صحیح بخاری📙

لە مسندی ئیمامی احمد هاتوە کە رسول اللە پێی وتوە براکەت پیاوێکی صالحە، یاخود عبداللە پیاویکی صالحە
4494 حَدَّثَنَا إِسْمَاعِيلُ ، حَدَّثَنَا أَيُّوبُ ، عَنْ نَافِعٍ ، قَالَ : قَالَ ابْنُ عُمَرَ : رَأَيْتُ فِي الْمَنَامِ كَأَنَّ بِيَدِي قِطْعَةَ إِسْتَبْرَقٍ، وَلَا أُشِيرُ بِهَا إِلَى مَكَانٍ مِنَ الْجَنَّةِ إِلَّا طَارَتْ بِي إِلَيْهِ، فَقَصَّتْهَا حَفْصَةُ عَلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ : " إِنَّ أَخَاكِ رَجُلٌ صَالِحٌ " أَوْ " إِنَّ عَبْدَ اللَّهِ رَجُلٌ صَالِحٌ ".
📙مسند📙

بۆیە گەر کەسیک کافر بێت رسول اللە چۆن لە خۆیەوە دەڵێت پیاویکی صالحە⸮ کە بیگومان رسول اللەﷺ لە خۆیەوە قسە ناکات وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَىٰ*إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَىٰ.

بۆیە ئەمە دەبێتە کوفرو تکذیبی پێغەمبەرﷺ.

❹_ یانیش ئەوەتا شافعی تکفیر دەکەن ابن عمر تکفیر ناکەن خۆیان کافر ئەبن چونکە وەک ئەڵێن ئەوەی تکفیری کافر نەکات کافر ئەبێت، بە پێی قسەی ئەمان ابن عمر کوفری کردوە ئەبی تکفیری بکەن گەرنا خۆیان کافر ئەبن.

بۆیە هەر کامەی هەڵبژێرن وەک ژهری مار تاڵە وللە الحمد سەلیمترینیان تەوبە کردنە لەو إلحاد و زندەقەیە
بۆیە ئەم پۆستە گەورەترین تحدایە بۆ نیظامیەکان گەر ئەتوانن ردی بدەنەوە

وصلی اللە علی محمد وآل محمد

والحمدللە رب العالمین

ابو محمد سنەی,قیبلەکەم شاری سنەی,محمد سنەیی,ابومحمد سنەیی,ئیبراهیم بێ شێخ,ابراهیم بێ شێخ,لێخۆشبوون,شێخ بن باز,شێخ باز,حوکمی مولحید,مولحید چیە,مولحید کێیە,مولحیدەکان,موليه
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى