backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

بزووتنەوەی حەقە

اذهب الى الأسفل

بزووتنەوەی حەقە Empty بزووتنەوەی حەقە

مُساهمة من طرف admin الخميس يونيو 27, 2024 11:09 pm

بزووتنەوەی حەقە

لە ساڵانی بیستەکاندا بزووتنەوەیەکی سۆفیگەری بەناوی بزووتنەوەی حەقە لەگوندی شەدەڵەی سەر بەناحییەی سورداش لەسەر دەستی شێخ عبدالکەریمی شەدەڵە دروستبوو. لە ساڵی ١٩٨١دا مستەفا عەسکەری برای عەلی عەسکەری کتبێکی لەسەر نووسین. محمدی مەلا کەریم لە پەراوێزی ئەو کتێبەکەدا ڕوونکردنەوەی داوە.
بزووتنەوەی حەقە سەر بە تەریقەتی نەقشبەندی بوو کە لەسەردەستی مەولانا خالید هاتووەتە کوردستان. مستەفا عەسکەری دەڵێ: لەناو بزووتنەوەی حەقە ژن و پیاو خوشک و برا بوون. لەجیاتی مزگەوت شوێنێکیان هەبوو پێیان دەووت پۆلیسخانە. لەوێدا شەوانە ژن و پیاوی حەقە کۆدەبوونەوە و، دوای زیکر و حاڵ لێهاتن، ڕووناکیان دەکوژاندەوە و، دەیانووت هەرکەسەو مەعشوقی خۆی بگرێت. بۆ ئەوەی ڕەبەن لەو کۆکوونەوانەدا بەشدار بێت، دەبوو ژنێکی حەقەی لە گەڵ خۆی ببردایە. مەرج نەبوو ئافرەتەکە ژن، کچ، دایک یان خوشکی بێت.
ژن و پیاوی حەقە پێکەوە دەخەوتن و دەیانووت حەوت کێو لە نێوانماندایە. پیاوانی حەقە گلی حەوت کێویان دەکردە ناو پریاسکەیەوە و، لە کاتی خەوتندا دەیانخستە نێوان خۆیانەوە.
بزووتنەوەی حەقە فراوان دەبێت و، مامە ڕەزای برای شێخ عبدالکەریم و ئاغایەکی پشدەری و هەندێک خەڵکی دؤ-ۆڵی مەرگە و بنگرد دەکەونە دوایان. دەڵێن ئەو ئاغایە بۆیە بووە بە حەقە لەبەرئەوەی حەزی لە کچێکی بزووتنەوەکە کردووە.
لە کۆتا کۆتاییەکانی ژیانی شێخ عبدولکەریمدا، بزووتنەوەکە پەل پەل دەبێت. مامە ڕەزا پەلێک دەبێت و، کابرایەک بەناوی حەمە سوری کڵاوقوت کە دەڵێن لە ئالان و حاسڵی لای سەردەشتەوە هاتووە پەلێک دەبێت.
ئێوارەیەک دوای نێوێژی شێوان شێخ عبدالکەریم لەناو داڵانی ماڵەکەی خۆیدا تەقەی لێدەکەن و گوللـەیەک بەر قاچی دەکەوێت و، لە کۆتاییدا پێی وەفات دەکات. پێش وەفاتکردنی وەسییەتنامەیەک دەنووسێت. لەو وەسێتنامەیەدا دەڵێ:
"من ئەم تەیقەتەم بەزنجیرە لە مەولانا خالیدەوە پێگەیشتووە. مەلاناو خالید وەسییەتی کردووە کە من کۆتا کەسی ئەم تەیقەتەم و، دوای من کەس ناتوانێت پێشەوایەتی بزووتنەوەکە بکات". بەو جۆرە شێخ ڕێگە لە مامە ڕەازی برای و حەمەسوری کڵاو قوت دەگرێت کە خۆیان بکەنە خاوەنی بزووتنەکە.
دوای وەفاتی شێخ، مامە ڕەزا دەگەڕێتەوە سەر موڵک و ماڵەکەی لە گوندی کەڵکە سماقی لای دوکان و، حەمە سوریش خۆی و موریدەکانی دەچنە گوندی کلاوقوت لای ئاغجەلەر. لە سالێ ١٩٧٤ فاخیر مێرگە سوری خوشکەزای مەلا مستەفا لە ئاغجەلەر دەبێت و، پێشمەرگەیەک دەنێرێت بۆ ئەوەی تراکتۆرێکی بدەنێ بۆ هەندێک ئیشوکاری خۆیان. خەڵکی ئاوایی پێی دەلێن: ئێمە شەوانە کارەکانی سبەینێمان دابەشک دەکەین. ئەگەر پێویستتان بەتراکتۆر بوو، شەو پێمان بڵێن.
فاخیر مێرگە سوری ئەوە لە نامەیەکدا بۆ دکتۆر عیززەددین مستەفا رسول لە بەغداد دەنووسێت و، پێی دەڵێ: کۆمەڵێکم دۆزیوەتەوە سۆشیالیستی تۆباوی پیادە دەکەن و، منداڵ بوون سنووردار دەکەن. دکتۆر عیززەددین دەچێ بۆ لایان و، لە ساڵانی دواییتردا دەڵێ لەبەر گواستنەوە بەڵگەکانم لێ ون بوون.
بەریتانییەکان لە کەرکوکەوە حوکمڕانی کوردستانیان کردووە. ڕۆژێک مامە ڕەزا دەگرن و بۆ شاری سەماوە لە باشوری عێراق دووری دەخەنەوە. ئەوانەی حەقە کە لە شەدەڵە ماون داوا دەکەن خەڵکی حەقە کەلوپەلەکانیان بفرۆشن و گونییەک لەبەر بکەن و کوڵە دارێک بگرن بەدەستەوە و، بچن بۆ کەرکوک و لەوێ دەجال بیکوژن. خەڵکی عەوامی بزووتنەوە نەیانزانیوە مەسەلەکە چییە، بەڵام سەرانی بزووتنەوەکە بەنیازبوون کە چوونە کەرکوک خۆپیشاندان بکەن بۆ ئەوەی مامە ڕەزایان بۆ بگێڕنەوە بۆ کوردستان.
لای ئاغجەلەر لە فڕۆکەخانەکەی یاروەلی ئینگلیزەکان سێ مانگ دەرویش و موردەکانی حەقە دەگێڕنەوە. تەنانەت لەوێ ژنانی حەقە منداڵیان دەبێت. لە کۆتاییدا بەشێکیان خۆیان دەگەیەننە کەرکوک. بەگەیشتنیان کۆمۆنیستەکان دەچبە پاڵیان و خۆپیشاندنی خۆیان دەکەن و، ئینگلیز ناچار دەکەن کە مامە ڕەزا بگێڕێتەوە بۆ هەڵەبجە.
لە باسی بنەچەی حەمە سوردا دەڵێن کە پیاوێکی کەڵەگەت و چاوشین بووە. لە ڕوسیاوە لەسەردەمی ستالیندا هاتووەتە کوردستان و لە شاری سەردەشت گیرساوەتەوە و فێری کوردی بووە. دوایی دێتە گوندی شەدەڵە و دەبێتە دارکێشی تەکییەکەی شێخ عبدالکەریم.
کاتی خۆی گۆرانییەک هەبوو دەڵێ: کەس نازانێ خەڵکی کوێم، خەڵکی شانەخسێ و مەروێم، وەک دەمانچە لەسەر پێم، دەستم لێبدەن دەتەقێم. ئەو گۆرانییە باسی حەمە سور دەکات.
بزووتنەوە حەقە دەیانووت: ئێمە یەقینمان پەیدا کردووە بۆیە نوێژ ناکەین. محمدی مەلا کەریم دەڵێ: ڕۆژێک مامە ڕەزا دێت بۆ لای باوکم و پێی دەڵێ بۆچی فەتوای داوە کە حەقە کافرن. باوکم پێی دەلێ: ئەی مەگەر یەقین مانای مردن نییە؟ خوای گەورە دەفەرمووێ: وأعبد ربك حتى يأتيك اليقين.

بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد,بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد pdf,بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بەرگی چوارەم,بارزانی و بزووتنەوەی pdf,کۆنگرەی بزووتن
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى