backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

جزء من کتاب السنة لإمام غلام خلال

اذهب الى الأسفل

جزء من کتاب السنة لإمام غلام خلال Empty جزء من کتاب السنة لإمام غلام خلال

مُساهمة من طرف admin الخميس يونيو 27, 2024 10:00 pm

📜جزء من کتاب السنة لإمام غلام خلال📜
 إِنْ شَاءَ اللّٰه جوزئێك لە کتێبی سنەی غلام خلال دائەنین پێک دێ لە 70ئەثەر....

📚وانەی یەکەم

مصنف یاخود نوسەری کتێبکەکە↓
#عبد_العزیز_بن_جعفر_بن_احمد_ین_یزداد_ابوبکر #ناسراوە_بەغولام_خلال.
ئەولەقەبەی بۆی هاتووە غلامی خلال هێندە لەگەڵ ئیمامی خلال بووە ژیاوە هەڵسوکەوتی کردووە لەقەبی غلامی خلال ـی وەرگرتووە لەساڵی 285هجری لەدایك بووە لەساڵی 363 هجری وەفاتی کردووە واتە تەمەنی 87ساڵ بووە رحمە ️ اللّٰه بەلام کتاب السنة غلام خلال بەشێکی کەمی ماوەتەووە بەشە زۆرەکەی ون بوو.

      📚نوسەر ئەفەرمێ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ 📚
.......باس لەوە ئەکا ڕێگری کراوە لە ئادەمیزاد لەوەی گفتوگۆ و مناقشە بکات لەزاتی ️ اللّٰه وەبیرکردنەووە لەزاتی ️ اللّٰه ئەمانە شتانێکن نەهی لێکراون بەڵکو ئەوەی فرمانمان پێ کراوە بیرکرنەووەیە لە مەخلوقات نەك لەذاتی ️ اللّٰه سبحان وتعالی..........هتد....

 
#ئەثری_ژمارە_یەك/ لەجعفەری کوڕی محمدی کوری سلێمان
وە لەویشەوە لە هارون،أبو اسامە،مجالد،وەلەویشەوە المحرر لە ابی هریرە رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ کە..️ رسول اللّٰه ﷺ فەرموویەتی:بەردەوام خەڵك پرسیار ئەکا پرسیار لەدوای پرسیار بەشێوەیك لەشتانێك ئەگەڕێت کەحەق نییە بگەڕێت بۆی وە پرسیاری دەربارەوە بکەن بەردەوام پرسیار ئەکەن تاکو ئەڵێن #هذا️_اللّٰه ئائەمە ️ اللّٰه یە ئەزانین ️ اللّٰه لەپێش هەموو شتێک بووە ئەی باشە کێ لەپێش ️ اللّٰه بووە؟...

کەوابوو سەرەنجامی ئەو پرسیارانە هەڵدێرانە ڕێگای ڕاستی بەزاند ️ اللّٰه تعالی سنورێکی بۆ ئادەمیزاد داناوە ئـادەمیزاد ناتوانی لەوسنورە تێپەڕێ.

#المحرر_ لەأبو هریرە ئەگێڕیتەووە ئەفەرمێ وتم بە ابی هریرە #هل_سألك_عنها_احد؟
ئەفەرمێ پرسیارم کرد ئەی ابو هریرە کەس ئەوپرسیارەی لەتۆکردووە قال; نعم..فەرمووی بەڵێ دووجار ئەم پرسیارەم لێ کراوە بەڕاستی ️ اللّٰه و ️ رسول اللّٰه ــەکەی ڕاستیان فەرموو کەبەردەوام خەڵکی پرسیار ئەکەن پرسیاری نابەجی پرسیارێك کە وەڵامەکەی دەست ناکەوی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#ئەثری_ژمارە_دوو/محمدی کوڕی سیرین ئەفەرمێ لای آبو هریرە بووم پیاوێك پرسیارێکی لێکرد بەڵام من تێنەگەیشتم
فقال ابو هریره ️'{ اللّٰه اكبر}دووکەس ئەم پرسیارەی لێ کردووم ئەمە سێیەمیانە من گوێم لێبوو ️ رسول اللّٰه ﷺ دەیفەرموو کۆمەڵێك هەن بەردەوام بابەتەکان قوڵ ئەکەنەووە مەسائیلەکان بەرزەکەنەووە بەدوای شتی زیاتر ئەگەڕێن لەکۆمەڵی بابەت ئەکۆڵنەووە تاوەکو ئەڵێن ️ اللّٰه هەموو شێتکی دروست کردووە ئەی کێ ️ اللّٰه دروست کردووە عیاذ باللە بەڕاستی ️ اللّٰه و️ رسول اللّٰه️ ﷺ ڕاستیان فەرموو.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
 #ئەثری_ژماره_سێ/ابی موسای ئەشعەری هاوەڵی ️ رسول اللّٰه ﷺ ئەفەرمێ..️ رسول اللّٰه ﷺ فەرموویەتی :
{,شرح الأثر}📜
 ئەوەی بەرامبەر ئینسان ئەکرێ بڕێك جار لەژیاندا زۆر بەئازارە زۆر نارەحەتە بۆنمونە تۆچاکە لەگەڵ کەسیك ئەکەی بەردەوام باش بووی بۆی زیانت لێی نەداوە لەدوای️ اللّٰه پشتی بەتۆ بەستووە بەڵام تۆ بێ سیفەت بووی بەرامبەری ئازارت داوە...

بەندە هەیە ️ اللّٰه ڕزقی دەدا چاکەی لەگەڵ ئەکا پشتی ئەگرێ لەناخۆشی بەس بەندە هێندە بێ ئەدەبە هاوبەشی بۆ ️ اللّٰه بڕیار دەدا لەکاتێکدا تەنها ️ اللّٰه ڕزقی ئەدا کەچی ئەچی عیبادەت بۆکەسیکی تر ئەکا ️ اللّٰه پێی ئەفەرمێ
[لَمْ يَلِدْ] ️ اللّٰه كه‌سی لێ نه‌بووه‌ [وَلَمْ يُولَدْ] وه‌ خۆیشی له‌ كه‌س نه‌بووه‌''.ئەڵێ نا ️ اللّٰه مناڵی هەیە بێ ئەدەبێ ئەکا بەرامبەر ️ اللّٰه ئەو هەموو چاکەی لەگەڵ کردووە بەڵام سپڵەیە و وەفایی نیە. ️ اللّٰه خۆی وەسفی خۆی ئەکا ئەبیستی ئەبینت ئەڵێت وانیە دیسان بێ ئەدەبی ئەکا تعطلی ئایەت ئەکا.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#ئەثری_ژمارە_چوار/
{شرح الاثر}📜
ئافرەتی هاتە لای ️ رسول اللّٰه ﷺ شکایەتی حاڵی خۆی کرد بەرامبەر بەمێردەکەی کەئەوترێ خویلەی کچی ثعلبە بووە لەگەڵ هاوسەرەکەی ئەوسی کوڕی صامت کە ئەوە بوو پێی وت تۆ وەکو دایكم وایت ئەوەش لەئیسلام حوکمەکەی ئەوەیە ئەبێ کۆیلە ئازاد بکەی یان ئەبێ دوومانگ بەڕۆژوو بیت یان ئەبێ خواردنی شەست فەقیر بەیت. 
ئەم پیاوە وای وت بەرامبەر خێزانەکەی وە خێزانەکەشی شەکوای حاڵی خۆی هێنابوو بۆلای ️ رسول اللّٰه ﷺ لەوکاتەدا ️ اللّٰه سبحان وتعالی ئایەتی دابەزاند فەرمووی:#قَدْ_سَمِعَ_اللَّهُ_قَوْلَ_الَّتِي_تُجَادِلُكَ_فِي_زَوْجِهَا
بەڕاستی ️ اللّٰه بیستی کە ئەوئافرەتە شکایەتی خۆی هێناوە شکایەتی خۆی کردووە لەهاوسەرەکەی لای ️ رسول اللّٰه ﷺ.
سوپاس بۆ ئەو ️ اللّٰه یی کە بیستنی هەموو دەنگەکانی گرتۆتەووە لەسەروی حەوت ئاسمانەوە لەسەر عەڕشەوە کە نێوان کورسی و ئاسمان هەزار ساڵە.
جا ️ اللّٰه بیستی قسەی ئەو ئافرەتە.عائیشە رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ ئەفەرمێ من لەتەنیشتیان بووم باش نەمبیست حاڵی نەبووم تێنەگەیشتم بەڵام ️ اللّٰه سبحان وتعالی لەسەروی ئاسمانی حەوتم لەسەر عەرش گوێ بیستی شکایەتی ئەوئافرەتە بوو لەهاوسەرکەی. 
کەوایە ️ اللّٰه ئەبیستی سیفەتی بیستنی هەیە بەڵام سیفەتی بیستنی ️ اللّٰه وەکو سیفەتی بیستنی مەخلوقات نیە.

چۆن ببم بە نوسەر,شاعیر و نوسەر,نوسەری بەناوبانگ,ناوی تەواوی ئیمامی ئەبوبەکر,وتەی ئیمامی عەلی,وتەکانی ئیمامی علی,وتەکانی ئیمامی علی pdf,وتەکانی ئیمامی عەلی,درامای ئیمامی ع
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى