backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

کە تۆ نەتخوێندەوە بە ئاسانی ئەبیتە نێچیر گورگەکان

اذهب الى الأسفل

کە تۆ نەتخوێندەوە بە ئاسانی ئەبیتە نێچیر گورگەکان Empty کە تۆ نەتخوێندەوە بە ئاسانی ئەبیتە نێچیر گورگەکان

مُساهمة من طرف admin الأربعاء يونيو 26, 2024 8:00 pm

کە تۆ نەتخوێندەوە بە ئاسانی ئەبیتە نێچیر گورگەکان.جا ئەوکات وەک ئەو مەرەت لێ دێت کە لەرانەکەی دائەبرێت.ئێمە بەش بەحاڵی خۆمان تەجروبەیەکمان هەیە لەئەهلی فرەق وە ئەزانین چۆن گومان دروست ئەکەن هەرلەبەر ئەوەشە زۆر تەئکید لەوخاڵە ئەکەینەوە کەوا ئەبێت تۆ بخوێنیتەوە چونکە نەخوێنیتەوە تێدەکەوی و خاوەن تەڵەش بەناوی هەرشتێکەوە بێت تۆ رائەکێشێ بۆلای ئامانحەکەی خۆی.جا چ رافضەیەک بێت کە خەصمەکانی بەنەواصب بناسێنێ لەکاتێکا ڕەنگە تۆ نەزانی نواصب چیە و بەکێ ئەوترێ یان نەخوێنەوارێکی ئەشعەری یان خوارجێک کە بۆ بەرژەوەندی هلالی شیعی کارئەکات جابزانێ یان نا.

بەرێزێک پرسیاری کرد ئایا ئەبوهورەیرە هیچی وەرگرتوە لەسیدنا معاویە تا بێدەنگ بێت کاتێ لێم پرسی پۆستی رافضەیەکی بۆ هێنام کەپێشتر ناساندنێکم بۆ کردبوون ان شاءالله ئێستە ڕوونکردنەوەش لەسەر ئەم پەتی جاڵجاڵۆکەیە ئەدەین تا تۆش بەرچاو ڕوون بیت و بزانی لاوازی گومانەکە چەنێکە:

لەکتێبی سیر اعلام النبلاءدا لەبەرگی 2 لاپەرە 615 دا ئەم نەصە هاتوە:

((يحيى بن سعيد ، عن ابن المسيب ، قال : كان أبو هريرة إذا أعطاه معاوية سكت ، فإذا أمسك عنه ، تكلم))
.
واتە:
ئەبو هورەیرە ئەگەر معاویە پێی بدایە بێ دەنگ ئەبو ئەگەر لێی بگرتایەتەوە ئەوا قسەی دەکرد.

جا کۆپی پەیستی تەرجومەی کابرای رافضە بۆ من نێردرا بەم شێوە تەرجومەی کردوە:
⛔⛔⛔⛔⛔
((لە یحیی بن سعید ئەویش لە ابن المسیب کە دەکاتە سعیدی کوری مسیب دەڵێ:
(( ابو هوڕەیرە ئەگەر معاویە سەروەت و سامانی پێبدابا بێدەنگ دەبوو. ئەگەر بیگرتایەتەوە و پێینەدابا قسەی دەکرد)).!!!!!!
⛔⛔⛔⛔⛔
جالەخوارەوە هەندێ شتی هۆنیوەتەوە گوایە ئەبوهورەیرە هەرکاتێ معاویە پارەی پێ نەدابێت ئنجا قسەی کردوە و بە پارە لەحەق بێدەنگ بوە و ئەم خوزەعبەلاتە.ئەم نەصەی هێناوە وەک ئەوەی هەنگوینی لە کلۆرە دارا دۆزیبێتەوە و ئتر کۆمێنتێ بۆ ڕۆشتوە.

بزانین هەر بەراستی وایە؟
✅پێش بریاردان ئەبێ سەیری پێش و پاشی ئەو قەولە بکەین تابزانین رافضە چۆن خۆیان لەشتێک گیرۆدە کردوە بە درێژایی سەدەکان نەخوێندنەوەی خەڵکیان قۆستۆتەوە سەرنج بدەن پێش ئەم قولە باسەکە چۆنە:
ئەم باسە باسی ئەبو هورەیرەیە کەلەناوبازاردا کاری کردوە و داری پێ بوە بۆ فرۆشتن:

عمرو بن الحارث: عن يزيد بن زياد القرظي، حدثني ثعلبة بن أبي مالك القرظي، قال:
أقبل أبو هريرة في السوق يحمل حزمة حطب، وهو يومئذ خليفة لمروان، فقال: أوسع الطريق للأمير.

پاشان
لەدوایی ئەو قولەی هێنراوە ئەمە هەیە:
هشام بن عروة: عن رجل، عن أبي هريرة، قال:

درهم يكون من هذا - وكأنه يمسح العرق عن جبينه - أتصدق به، أحب إلي من مائة ألف، ومائة ألف، ومائة ألف، من مال فلان.
ئەمە دەرخەری ئەوەیە کەوا مروانی کوری معاویە داری لە ئەبوهورەیرە کریوە معاویەش حەقەکەی داوەتێ،هەرکاتێکیش پێی نەدرابێت قسەی کردوە و داوای کردوە.
ئتر نازانم کەسێک داوای حەقی خۆی بکا لای رافضە ذم کراوە یان ئەمە تەنها بۆ طعندانە لە ئەبوهورەیرە.

گەر سەرنج بدەیتە نەصەکان دیارە کەوا ئەوەی دراوە بە ئەبوهورەیرە حەقی کاری خۆی بوە نەک ئەوەی کەوا پارەی درابێتێ تاوەکو بێدەنگ بێت لە وتنی حەق(وەک ئەوەی رافضە بانگەشەی بۆ ئەکات)پاشانیش ئەوەی بۆمان دەرئەکەوێ لەتەرجومەکەی سەرەوەی رافضە تەنها حقدێکە گەرنا قەولەکە نەیوتوە معاویە سەروەت و سامانی داوەتە ئەبوهورەیرە بەڵکو ئەوە زیادکراوی خۆیەتی و بۆ قولەکەی زیاد کردوە تاوەکو خۆڵ بکاتە چاوی خوێنەرەوە #چونکە ئەزانێ خوێنەرەکانی ئامادەنین بچن بەشوێن ئەو باسانەیا کە ئەیانکا هەروەک چۆن کاتی خۆی ئەیوت معاویە دیموکراسیەتی داهێنا.

گۆرانی شیعە,مەزهەبی شیعە,جیاوازی نێوان شیعە و سونە,نوێژی شیعە,ئیمامەکانی شیعە,خۆشترین گۆرانی شیعە,زیارەتکارانی شیعە,بانگی شیعە,جۆرەکانی شیعە,کتێبی شیعە,شیعە و سونە,شیعە و سوننە
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى