backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

ڕووداوەکانی ناوچەکە

اذهب الى الأسفل

ڕووداوەکانی ناوچەکە Empty ڕووداوەکانی ناوچەکە

مُساهمة من طرف admin الثلاثاء يونيو 25, 2024 11:05 pm

کەمێ درێژە بەڵام ان شاءالله سودی ئەبێ:

ئەگەر سەرنج بدەینە ڕووداوەکانی ناوچەکە و بەدیاری کراوی شرقی ئەوسەت و دەوروبەری وە لاپەڕەکانی مێژوو هەڵدەینەوە هیچ گروپ و فرەقێک نەبوە وەکو ئەشعەریەتی بت پەرست و زەنادقەی بەناو مورجئە توانیبێتی خزمەتی داگیرکەران بکات.لەکاتی هەبوونی ئحتلال مورجئە بەفتواکانیان بانگیانداوە بەگوێی خەڵکا بەوەی گوایە ئەمانە ئەهلی کتابن و نابێ اهلی ذمە ئازاربدرێن چونکە لەلایەن وەلی ئەمرەکانەوە تآمین کراون.وە دوایی ئەوەی نەیانتوانیوە بەمەبەستەکانیان بگەن ئەوا ئەشاعرە هەمیشە سەربازێکی گوێڕایەڵ و فیدایی بۆ داگیرکەر لە پێناو کەمێک دەست شلکردن بۆیان.لەکاتێکا ئەوان وڵاتیان داگیرکراوە بەڵام ئامادەن رافزە ئاسا دووبارە بەغداد بدەنەوە دەس مەغۆل.

سەرنجی ڕەمەزان قادیرۆف باوکی لەلایەن ڕووسەکانەوە کوژرا وە ئەو هەموو خەڵکەی کە ڕووسیا کوشتنی لەناوچەی قوقازدا لەسەر بیروباوەڕیان.بەڵام وەک ئەوەی هیچ نەبوبێ لەئۆکرانیا شەڕێکی سەختی بۆ ئەکەن تەنانەت لە ڕووسەکان توندتر بۆی ئەجەنگن.ئەمەیە کەپێی ئەوترێ کۆیلەی ئەشعەری.

سەرنجێکی طالبان بدەیت زۆر جوان بۆت ڕوون ئەبێتەوە کەوا ئەمانە هەموو شتێکیان هەیە مەبدەئـ نەبێت.تەنها بە پێدانی کەمێ دەسەڵات لەلایەن ئەمریکاوە ئامادەبوون ببنە گەورەترین بەربەست لەبەردەم ڕێگەی ئاوریشمی چین و بۆمبێکی تەوقیتکراو بۆ رووسیا و ڕوسیاش وەک ئحتیادێک ڕەمەزانی داناوە لەدژیان.

لەباکوری عێراقیش ڕۆیشتنی ئەمریکا ئەگەرێکی کراوەیە بۆیە متمانەی بە بەکرێ گیراوەکانی تری نیە کە نەچنە باوەشی چینەوە یاخود وەک محمدی کوڕی سەلمان و عبدالفتاح سیسی لێی هەڵنەگەڕێنەوە ببنە بەشێک لە کۆمەڵەی برێکس بۆیە بەنزیکی ماوەی ساڵێکە برەو ئەدرێتە ئەشاعرەی کورد و مایکرۆفۆن و کۆر بەرناکەوێ لەبەرئەوان.چونکە بەرەی بەناو سەلەفیەت لاوازبوو وە متمانەیان پێ نەئەکرا بۆیە بەهەبوونی ئەشاعرە و بە ڕەقەم کردنیان و گەورەکردنیان هەم ئەتوانن خۆیان بسەلمێنن و هەمیش طالبان ئاسا ئەبنە سەربازێکی گوێرایەڵ ئاسا.

لەوەیە بپرسی باکوری عێراق چۆن ئەبێ ببێتە بەشێک لە برێکس؟
تەنها بەفرۆشتنی نەوت و کانزاکانی تر بە یوانی چینی وەک جێگرەوەی دۆلار لە کاتی ڕۆشتنی ئەمریکا و جێهێشتنی ناوچەکە ئەوا لەدەستدانێکی تر و فەزاحەتێکی تر دروست ئەبێ بۆ ئەمریکا.لاوازیەکی تر بەدەردەکەوێ لەبەرامبەر چینی مونافسدا.

هێنانە پێشەوەی ئەمانە تەنها بۆ دوو ئەگەر و حاڵەتە:
✓-بۆ ناسەقامگیری ناوچەکە لەدوایی ڕۆشتنی ئەمریکا ئەگەر جێگرەوە ئەسڵیەکان پشت بکەنە ئەمریکا و ڕووبکەنە چین،چونکە هیچ گروپێک لەگەڵ ئەمانەدا کۆک نین تەنانەت بە ماتوریدیەکانیشەوە.بەوشێوەیە ناوچەکە بە ناکۆکی ئەمێنێتەوە و ڕێک کردنەوەی ئاسان نابێت.

✓-جێبەجێکردنی ئامانجەکانی داگیرکەر لەدوورەوە بەبێ ئەوەی هەستی پێبکرێ وە جوڵە پێکردنیان لەکاتی جێهێشتنی ناوچەکە لەلایەن داگیرکەرەوە. وە پڕکردنی کاسەی خاڵی چەندین ساڵەیان.
بۆیە هەبوونی ئەمانە یان زۆری جموجوڵیان لە عقڵ و تێگەشتن و زۆریان نیە بەڵکو ئێستە عمالەتەکە بەوان نەبێ ناچێ بەڕێوە.وەکاتی خۆشی هات هەموویان گورگان خواردئەکرێن هەروەک چۆن عبدالعزیز ئال سعود بە مطێریەکانی وت کەستان نیە باوک یان برای بەدەسی من نەکوژرابێ و دوایش هەموویانی دایە دەم دەبابە و تۆپی فەرەنسیەکان.ئەمریکاش کەی بیەوێ جڵەویان لێ توندئەکات یان وەک هەموو جارێ کۆمەڵێکی دژ بەهێزئەکات لەدژیان.

ئەمان نەخاوەنی علم و زانستن وە نەخاوەنی هیچ جۆرە مەبدەئێکن.تەنها کۆمەڵێ عمامە بەسەرن و هەفتەی جارێ دووجار سەیران و سەفرەیەک ئەکەن لەسەرحسابی بۆ دراو.ئەگەرنا کاتێکیش ئەیاندوێنی نە خاوەنی کەسایەتین نەخاوەنی ڕێزن.
خۆ هەڵواسینیشیان بەوەی گوایە ئەشاعرە هەمیشە جهادیان کردوە هیچ بنەمایەکی راستی نیە وە داماننا ڕاستیش بێت ئەمان کامەبوە جهادیان دژبە ئحتلال؟؟
ئەمان کەسیان پێ کافر نیە تەنها ئەهلی ئسلامەکە نەبێت.
کاتێکیش کە پێیان نامێنێ کۆمەڵێ شتی بێزراو تۆمەتبارت ئەکەن کە یەکسەر بۆت دەرەکەوێ کە لەگەڵ مورجئەکاندا لەیەک شوێنەوە بەرمەجە ئەکرێن.وە ترسناکی ئەمانە لەسەر ئوممەت کەمتر نیە لەترسناکی رافزە گەر زیاتر نەبێت.
زۆرخۆنیشاندانیان بەوەی زۆرن لەڕووی ژمارەوە ئزعاجت نەکا.چونکە لەکۆتاییدا تەنها بڵقێکن و ئەتەقن.وەک چۆن بەناو سەلەفیەت تەقی لەکاتێکا هەموان واگومانمان ئەبرد کە ئتر تەواو جارێکی تر ئیسلامەکە دەرناکەوێتەوە.
ئەوەی لەسەرتۆیە سابت بوونە بە کتێبی سەلەفەوە و وابەستەبوونە بەفهمی صحابەو تابعینەوە.وە کەمێک شارەزابوون لەزمانی جەستە تابتوانی ڕووکاری ئەمانە بخوێنیتەوە بەوەی ئەهلی علمن یان نا.

عبداللطیف سەلەفی,عەبدوللەتیف سەلەفی,عەبدولەتیف سەلەفی,مەنهەجی سەلەفی,مانای سەلەفی,لەتیف سەلەفی,عبد اللطيف سەلەفی,وشەی سەلەفی,سەلەفیەت,بزوتنەوەی تاڵیبان,بزووتنەوەی تاڵیبان
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى