backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

نیظام بناسە

اذهب الى الأسفل

نیظام بناسە Empty نیظام بناسە

مُساهمة من طرف admin الثلاثاء يونيو 25, 2024 10:52 pm

نیظام بناسە

ناوی إبراهيم بن سيّار بن هانئ النظّام البصري ە، لە بەسڕە لەدایکبووە، سەبارەت بەساڵی لەدایکبوون ئیختیلافێکی زۆر هەیە لەنێوان ساڵەکانی ١٦٠ بۆ ١٨٥ لەدایکبوو، لەسەردەستی أبي الهذيل العلاف فێری ئیعتیزال بووە،، پاشان جیابووەوە لێی و مەزهەبێکی دروست بەناوی نظامية.

کتێبەکانی

هەرچەندە هیچ یەکێک لە کتێبەکانی نەماون الحمدلله، بەڵام لە عەقیدە و فەلسەفە و ئەدەب و شیعردا چەندین کتێبی داناوە.

هەندێک لە کتێبەکانی:

١ كتاب الجوابات
٢كتاب في المحال
٣كتاب في العدل
٤كتاب الوعيد
٥ كتاب المخلوق على المجبرة
٦ كتاب القدر
٧ كتاب المعرفة
٨ كتاب التعديل والتجويز
٩ كتاب الرد على الدهرية
١٠ كتاب الرد على أصحاب الاثنين
١١ كتاب الرد على أصناف الملحدين
١٢ كتاب حركات أهل الجنة
١٣ كتاب الرد على المرجئة

عەقیدەی نیظام

وەکو وتمان هیچ یەکێک لە کتێبەکانی نەماوە تاکو عەقیدەی بزانین، بەڵکو من لە کتێبی قوتابیەکانی یان موعتەزیلە نوێیەکان هەندێ لە عەقیدەی باس ئەکەم بەکورتی

١/ تانەدان لە ئیمامەتی أبوبكر و عمر و عثمان

لای نیظامیەکان ئیمامەتی تەنها بە نص و تعيين بۆیە بە بیروباوەڕی ئەوان أبوبكر و عمر و عثمان ئیمام نین تەنانەت دەڵێن ئیمامی عومەر ئەمەی زانیوە (کە ئیمامەتی بە نص و تعيين) ە بەڵام شاردویەتیەوە بۆئەوەی خەلافەت بگرێتە دەست، لای نیظامیەکان تەنها ئیمامی عەلی ئیمامە چونکە ئەو مەرجەی تێدابووە کە دەیڵێن.

٢/ طعن دان لە ئیمامی موعاویە

نیظامیەکان ئیمامی موعاویە بە کافر دەزانن وە طعنی لێ دەدەن

٣/ ڕەت کردنەوەی ئیجماع

یەکێکی تر لە بیروباوەڕی نیظام ڕەتکردنەوەی ئیجماعە، یانی لای نیظامیەکان ئیجماع حوججە نییە.

٤/ ڕەتکردنەوەی قياس

باوەڕیان بە قياس نییەو بە تەشریعی دەزانن (ابن حزم و هەندێک لە مەزهەبەکەی گاریگەر بوونە بە بۆچوونی نیظامیەوە ئەوانیش قياس ڕەت دەکەنەوە)

٥/ وتەی صەحابە لایان حوججە نییە

لای نیظامیە کافرەکان وتەی صەحابە بەڵگە نییە و هیچ قیمەتی نییە لایان و حیسابی بۆ ناکەن.

٦/ طعن دان لە فەرموودە

طعن دەدەن لە فەرموودەی صەحیح وە بەهەواو و ئارەزووی خۆیان تضعيف و تصحيح دەکان

٧/ ئینکاری کردنی عەرش

لای نیظامەکان الله عەرشی نییە، وە الله دەستی نییە و جوڵەی نییە، وە ئینکاری بینی الله دەکەن لە قیامەت

٨/ الله دەسەڵاتی سنوور دارە

یەکێکی تر لە کوفرەکانی نیظام ئەوەیە الله دەسەڵاتی بێ سنوور واتە دەڵێن الله تعالىٰ ناتوانێ شتی مەحاڵ بکات.

٩/ طعن دان لە تەفسیر

نیظام طعن ئەدا لە تەفسیری ئیبنو عەبباس و الشعبي و قتادة و مقاتل گوایە ئەمانە تەشریعیان کردووە و تأويلی ئایەتەکانیان کردووە.

١٠/ ئینکاری دابەزینی الله دەکەن بۆ ئاسمانی دونیا

نیظامیەکان ئینکاری دابەزینی الله دەکەن بۆ ئاسمانی دونیا

١١/ ڕەت کردنەوەی سمع و بصر

١٢/ ڕەتکردنەوەی ئیسرا و میعراج و بوراق ( ئەمەم لە کتێبەکانی موعتەزیلە بەرچاو نەکەوتووە بەڵکو لە نیظامیە نوێیەکان وەرم گرتووە)

١٣/ ڕەتکردنەوەی تواتر

هەندێ لە عەقیدەی نیظامیە نوێیەکان

١/ حەڵاڵکردنی مۆسیقا و گۆرانی

٢/ حەڵاڵکردنی تێکەڵی پیاو و ژن

ئەمەش یەکێکی تر لە کوفرەکانیان، مەلهاکان لە عەقیدەی ئەمانە باشترە

کەسێک تێکەڵی پیاو و ژن حەڵاڵ بکات کافرە ؟

قال أبو بكر العامري (ت ٥٣٠ هـ): «👈اتفقت علماء الأمة أن من اعتقد حِلَّ هذه المحظورات، وإباحة امتزاج الرجال بالنسوان الأجانب فقد كفر واستحق القتل بردته👉، وإن اعتقد تحريمه وفعله، وأقر عليه، ورضي به فقد فسق، لا يسمع له قول، ولا تقبل له شهادة»

الوليد المالكي لە کتێبی حلال و حرام هەر بەم شێوەیە دەفەرمووێت هەرکەسێک تێکەڵی پیاو و ژن حەڵاڵ بکات کافرە، (نصەکەییم لا نەماوە داینێم)

هەرکەسێک حەڵاڵی بکات یان بە حەڵاڵی بزانێت موڕتەدە

وقال هشام بن عمار: حدثنا صدقة بن خالد حدثنا عبدالرحمن بن يزيد بن جابر حدثنا عطية بن قيس الكلابي حدثني عبدالرحمن بن غنم الأشعري قال: حدثني أبو عامر أو أبو مالك الأشعري، والله ما كذبني، سمع النبي ﷺ يقول: ليكونن من أمتي أقوام يستحلون الحر والحرير والخمر والمعازف.

کتێبی عەقیدە,وانەکانی عەقیدە,پێناسەی عەقیدە,مانای عەقیدە,باسی عەقیدە,پرسیاری عەقیدە,عەقیدەی ئیسلامی,عەقیدەی تەحاوی,عەقیدەی ئەشعەری,عەقیدەی کوردی,عەقیدە pdf,عەقیدە بە کوردی
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى