backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

سیفەتەکانی خوای گەورە

اذهب الى الأسفل

سیفەتەکانی خوای گەورە Empty سیفەتەکانی خوای گەورە

مُساهمة من طرف admin الثلاثاء يونيو 25, 2024 10:48 pm

۱ - تحریف :

- #تحریف : واتە گۆڕینی مانا ، یاخود گۆڕینی لەفزی سیفەتێڪە لە سیفاتی️ اللّٰه و لادانییەتی لە مەبەستی️ اللّٰه و پێغەمبەرەڪەی (️ﷺ)، جا ئەهلی سوننەت و جەماعەت ئیمانیان بەوەی️ اللّٰه وەسفی خۆی پێڪردووە ، یان پێغەمبەرەڪەی(️ﷺ) وەسفی پێڪردووە هەیە ، خاڵییە لە تحریف ، یانی لە گۆڕینی لەفز ، یاخود لە گۆڕینی مانا لە بابی سیفاتدا .

ئاگاداربە : هەندێڪ گۆڕینی مانا و واتایان ناوناوە تەئویل و بۆ خۆشیان ناوناوە ئەهلی تەئویل ، بەڵام ئەوە لە ڕاستیدا هەر تەحریفە ، چون هیچ بەڵگەیەڪی دروستی لەسەر نییە .

ڪەوابوو بەبێ تحریف ، واتە: بەبێ گۆڕینی مانا ، یاخود بەبێ گۆڕینی لەفزی سیفەتێڪ لە سیفاتی️ اللّٰه بۆ مانایەڪی دی بەبێ بەڵگەیەڪی دروست ڪە ئەو مانایە مەبەستی️ اللّٰه و پێغەمبەرەڪەی نەبێ(️ﷺ) ، وە ئەم گۆڕینی مانایە یان لەفزەڪەی ڪوفرە . 

۲ - تعطیل : 

- #تعطیل : واتە پەڪخستنی سیفاتەڪانی️ اللّٰه تعالی و ناوەڪانی️ اللّٰه تعالی ، هەموو ناوەڪان ، یاخود هەندێڪیان لە سیفەتەڪانیان ڪە خودی خۆی پێیان وەسف ڪردووە ، یاخود نەفی و ئینڪاریڪردنی هەموو ناوەڪان و سیفاتەڪان ، یاخود نەفی و ئینڪاریڪردنی هەندێڪ لە ناوەڪان و لە سیفاتەڪانی️ اللّٰه ڪە خۆی بۆ خۆی ئیسپاتی ڪردووە ، یاخود پێغەمبەرەڪەی(️ﷺ) بۆی ئیسپاتی ڪردووە . بێگومان (اهل التعطیل) ئەوانەی تەعطیلی ناوەڪان و سیفەتەڪانیان ڪردووە ، ڪوفر و گومڕاییان لە ڪوفر و گومڕایی (اهل التشبیه) گەورەترە ، وەڪ ئەوەی هەندێڪ لە سەلەف فەرموویەتی: (المعطل یعبد عدما ، والمشبه یعبد صنما ، والموحد یعبد الها واحدا فردا صمدا) .

واتە: ئەوەی سیفاتەڪانی️ اللّٰه نەفی دەڪات و پەڪدەخات نەبوو دەپەرستێت ، و ئەوەشی سیفاتەڪانی دەچوێنێت بەسیفاتەڪانی دروستڪراوەڪانەوە بت دەپەرستێت ، و موەحید(موسڵمان) یش یەڪ پەروەردگارو و پەرستراوێڪی تاڪ و تەنیا و مەزن دەپەرستێت .

ئەهلی سوننەت و جەماعەت هیچ ناوێڪ لە ناوەڪانی️ اللّٰه ، یاخود هیچ سیفەتێڪ لە سیفاتەڪانی️ اللّٰه نەفی و ئینڪاری ناڪەن ، بەڵڪو داندەنێن بەهەموو ناوەڪان و سیفاتەڪانیدا .

کەوابوو بەبێ تەعطیل ، واتە: بەبێ خاڵیڪردنی ناوەڪانی️ اللّٰه لە سیفاتەڪانیان و پەڪخستنیان و نەفیڪردنیان و ئینڪاریکردنیان .

۳ - تڪییف : 

- #تڪییف : ئەوەیە ڪە باسی چۆنییەتی سیفاتی️ اللّٰه بڪەیت ، یاخود چۆنیەتییان دیاری بڪەیت . 

ئەهلی سوننەت و جەماعەت باسی چۆنییەتی سیفاتی️ اللّٰه ناڪەن ، و دیاریشی ناڪەن ، بەڵکو زانستی چۆنییەتییەڪە دەگێڕنەوە بۆ️ اللّٰه ، لەبەر ئەوە هەندێڪ لە سەلەف فەرموویانە: ئەگەر ڪابرای جەهمی پێی ووتی: باشە️ اللّٰه دادەبەزێت بۆ ئاسمان ، بەڵام چۆن دادەبەزێت ؟ تۆش پێی بڵێ: بێگومان️ اللّٰه لەسەر زمانی پێغەمبەرەڪەیەوە(️ﷺ) هەواڵی پێمانداوە ڪە دادەبەزێ بۆ ئاسمان ، بەڵام هەواڵی پێمان نەداوە چۆن دادەبەزێ ، ئەمە بنەمایەڪی سودبەخشە ،️ اللّٰه چۆنی بوێ دادەبەزێت و بەو جۆرەی شیاوی خۆی بێت و لە هیچ یەڪێڪ لە دروستڪراوەڪانی ناچێت . 

ڪەوابوو بەبێ تڪییف ، واتە : بەبێ دیاریڪردن و باسڪردنی چۆنییەتی سیفاتی️ اللّٰه سبحانە وتعالی . 

بۆیە پرسیار لە سیفاتی️ اللّٰه ناڪرێت بە (ڪیف) و چۆن ، و هەروەها ناوترێ چۆنییەتییەڪەیان ئاوهایە ، بەڵڪو زانستی چۆنییەتییەڪەیان دەگێڕدرێتەوە بۆ️ اللّٰه سبحانە وتعالی .

٤ - تمثیل :

- #تمثیل : واتە ئیسپاتی هاووێنە بۆ️ اللّٰه بەچواندنی دروستڪراوەڪان پێیەوە لە هەموو ڕوویەڪەوە ، ئەمە (تمثیل) ـە ، و جائیز نییە بۆ️ اللّٰه ( لَيْسَ كَمِثْلِهِۦ شَىْءٌ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْبَصِيرُ ) [الشوری : ۱۱].
واتە: هیچ شتێڪ نیه‌ له‌ وێنه‌ی ئه‌وزاته‌، هیچ شتێڪ له‌و ناچێت هه‌ر ئه‌ویش بیسه‌رو بینایه‌.

هەر ڪەسێڪ اللّٰه بچوێنێ بە دروستڪراوەڪانی ئەوە ڪافرە . 

٥ - تشبیه :

- #تشبیە : واتە شوبهاندنی اللّٰه بەدروستڪراوەڪانەوە لە هەندێڪ ڕووەوە ، یان لە زۆر ڕووەوە ، بەوەی بگوترێت (ید️ اللّٰه) دەستی️ اللّٰه وەڪ دەستی ئێمەیە ، یاخود وەڪ دەستی هەر دروستڪراوێڪی ترە ، ئەمەش (تەشبیە) ـە ، و جائیز نییە بۆ️ اللّٰه .

جا ئەهلی سوننەت و جەماعەت هیچ سیفاتێڪی️ اللّٰه وەک (ید) و (وجە) و .. و .. و .. هەتا دوایی ناشوبهێنن بەسیفاتی دروستڪراوەڪانەوە ، و ناڵێن سیفاتی️ اللّٰه وەڪ سیفاتی هیچ دروستڪراوێڪە لە دروستڪراوەڪان ، هەروەڪ ئەوەی زاتیشی ناشوبهێنن بەزاتی دروستڪراوەڪانەوە و ناڵێن زاتی️ اللّٰه وەڪ زاتی هیچ دروست ڪراوێڪە لە دروستڪراوەڪان .

کەوابوو بەبێ (تمثیل) ، واتە: بەبێ ئیسپاتی هاووێنە و چواندنی️ اللّٰه و سیفاتی️ اللّٰه بە دروست ڪراوەڪان و سیفاتی دروست ڪراوەڪانەوە لە هیچ ڕوویەڪەوە .
ئەمما بەبێ (تشبیە) واتە: بەبێ شوبهاندنی اللّٰه و سیفاتی️ اللّٰه لە هەندێڪ ڕووەوە ، یان لە زۆر ڕووەوە بەهیچ یەڪێڪ لە دروست ڪراوەڪانی .

٦-مفویزە گروپێکن بڕوایان وایە کە مانای ناو و سیفەتەکانی الله تعالی هەر خۆی دەزانی وئێمە نایزانین وەکو الله تعالی لە قورئان دەستی بۆخۆی بریار داوە وە لە حەدیسیش هاتووە کەوا الله تعالی دەستی هەیە وهەر دوو دەستیشی ڕاستەن ئینجا لەلای ئەهلی سوننەت مانای دەست دەزانن چیە سابتی دەکەن بۆ الله تعالی بەلام چۆنیەتی دەستەکە دەلێن بەس الله تعالی خۆی دەزانێ چۆنە و ئێمە نایزانین، بەڵام مفویزە دەلێن ئێمە دەلێن دەستی هەیە بەڵام نازانین مەبەست لەدەست چیە کەوا لەلای ئەشعەریەکان دەلێن دەست بەمانای قودرەت دێت وتەئویلی وتەی الله تعالی دەکەن بۆ شتێک کەوا الله تعالی وای بریار نەداوە بۆ زاتی خۆی کەوا ئەمانەش هەمووی گومراییە دەرچوونە لە ڕاستە ڕێگای سلف کەوا چۆن ئەوان ناو و سیفەتەکانی الله تعالی یان بەو شێوەیە بریار دەدا کەوا الله تعالی و پێغەمبەرەکەی پێمانیان ڕاگەیاندووە. والله تعالی اعلم

ناو و سیفەتەکانی,سیفەتەکانی ئاو,سیفەتەکانی سەرکردە,سیفەتەکانی ئەسپ,سیفەتەکانی پشیلە,سیفەتەکانی پێغەمبەر,سیفەتەکانی مامۆستای سەرکەوتوو,سیفەتەکانی خوا,سیفەتەکانی گورگ,سیفەتەکانی هێز
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى