backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

فخر الدين الرازي

اذهب الى الأسفل

فخر الدين الرازي Empty فخر الدين الرازي

مُساهمة من طرف admin الثلاثاء يونيو 25, 2024 10:43 pm

⛔ناوی تەواوی:
أبو عبد الله محمد بن عمر بن الحسن بن الحسين بن علي الرازي

⛔خاوەنی تفسیری الرازیە لە شاری ڕەی لە ئێران لەدایک بوە و لەساری هیراتی ئەفغانستان مردوە.

⛔عقیدەی ئەشعەری بووە

Mad:ئەچینە سەر کوفر و شرکەکانی کەوەک باقی ئەشاعرە نەیتانتوانیوە لەنێو ئیسلام بمێننەوە:

🚨فخر الکفر الرازي ئیمامی گەورەی ئەشعەریەکان و موجەدیدی سەدەی شەشەم لەلای ئەشعەریە جەهمیەکان کە (٦٠٦ هــ بەهیلاک چووە) لە کتێبی 'المطالب العالية من العلم الألهي' بەرگی ٧ لاپەڕە ٣١ باسی بەشێک لە عەقیدەی خۆیان ئەکات و پاشان ئەڵێت : (ئیمام ئەفڵاتون هەمان قسەی ئەکرد!).

🚨▫فخر الکفر الرازي و حساب نەکردن بۆ قورئان و فەرموودە لە بابەتی ناسینی الله عز وجل !

ئەهلی سوننە و جەماعە قورئان و سوننەتیان کردووە بە سەرچاوەی سەرەکیان بۆ ناسینی الله عز وجل، لە زۆر شوێندا زانایانی سەلەف دەربارەی ئایەت و فەرموودەکانی سیفات ئەڵێن کە ئیمانمان پێیەتی و وەکو خۆی بەڕێی ئەکەین، بۆ نمونە البخاري کۆتا کتاب ــی سەحیحەکەی ناو ناوە کتاب التوحید، وە نزیکەی دووسەد فەرموودەی هێناوە کە باسی سیفەتەکانی الله عز وجل ئەکات، بەڵام ئەشعەریە جەهمیەکان(کافرەکان) ئەوەی حسابی بۆ نەکەن قورئان و فەرموودەیە، ئەسڵەن قورئان و سوننەت بە کوفر و تەشبیهــ ئەزانن بۆیە بۆ ناسینی الله عز وجل واز لە قورئان و سوننەت ئەهێنن و عیلمی کوفری کەلام ئەکەن بە سەرچاوەی سەرەکیان، رسول الله ﷺ بە هیچ شێوەیەک پێغەمبەری ئەشعەریە جەهمیەکان نییە، بەڵکو ئەرستۆتالیس و ئەفلاتون و تەواوی فەیلەسووفە کافرەکانی تر پێغەمبەر و ئیمامیانن .

فخر الکفر الرازي موجەدیدی سەدەی شەشەم لای ئەشعەریە جەهمیەکان لە تەفسیرە پڕ کوفریەکەیدا ئەڵێت :

- ئەمەش بەڵگەیە بۆ خراپی قسەی ئەوانەی کە ئەڵێن سوود لە وتەی پێغەمبەر وەرئەگرین بۆ ناسینی پەروەردگار !

- وە ئەمە خراپی قسەی الحشویة پیشان ئەدات ئەوانەی کە ئەڵێن سوود لە قورئان و سوننەت وەرئەگرین بۆ ناسینی الله و دین !

📚 تفسیر فخر الکفر الرازي، مجلد ٢١، دار الفکر .

- تەماشا بکە فخر الکفر چی ئەڵێت! ئێ باشە قورئانمان بۆ چییە کەواتە! ئەم هەموو فەرموودەیەمان بۆ چییە! ئەم هەموو زانای سەلەفە تەمەنی خۆیان لەچیدا بەفیڕۆدا ئەگەر قورئان و فەرموودە سوودی نەبێت بۆ ناسینی الله تعالی ! ئەگەر سوود لە قسەی ئەو پێغەمبەرە نەبینین کە الله تعالی خۆی ناردوویەتی سوود لە قسەی کێ ببینین!

- تەماشا بکە فخر الدین الرازي ئەڵێت : (وە ئەمە خراپی قسەی الحشویة پیشان ئەدات ئەوانەی کە ئەڵێن سوود لە قورئان و سوننەت وەرئەگرین بۆ ناسینی الله و دین). 

وە تەماشا بکە أبو حاتم و أبو زرعة رحمهم الله دەربارەی ئەو کەسەی کە بە ئەهلی سوننە ئەڵێن الحشویة ئەفەرموون : وعلامة الزنادقة تسمیتهم أهل الأثر حشویة، یریدون إبطال الآثار . 

وە نیشانەی زندیقەکان ئەوەیە : ئەهلی ئەثەر ناو دەنێن حشویة، دەیانەوێت ئەثەرەکان هەڵبوەشێننەوە .

📚 عقیدة الرازیین .

🚨لەبەرگی 27 لە تەفسیرە پڕ لە کوفر و جەهمیەتەکەی (کتاب التوحید في إثبات صفات عز وجل) ـی إبن خزیمة (٣١١ هـ) بە (کتاب الشرک) ناو ئەبات، وە ئەڵێت إبن خزیمة کەم عەقڵ و تێنەگەیشتوو بووە .

بێگومان تەعندان لە إبن خزیمة بەو جۆرە کارەساتە، بەڵام کارەساتی گەورەتر ئەوەیە ئەگەر تەعن لەو بدەیت بەوەی کە کتێبەکەی کتێبی شیرکە، ئەوە ئەبێت تەعن بدەیت لە هەموو ئەوانەی کە پێش إبن خزیمة هاتوون، چونکە إبن خزیمة لە کتێبەکەیدا لەڕێگەی ئایەت و فەرموودەکانی سیفاتەوە تەواوی ئەو سیفاتانەی بۆ الله عز وجل هاتووە جێگیری ئەکات، بۆ نمونە سیفەتی (العلو، الید، وجهــ، الکلام، السمع، النفس، العلم، صورة، العین، الرؤية، البصر، الرجل، الأصابع، النزول . . . هتد) .

جا ئەگەر تەماشای نووسراو و وتەکانی ئیمامەکانی سەلەف بکەیت وەکو مالک بن أنس، الشافعي، سفیان الثوري، سفیان بن عیینة، الأوزاعي، وکیع بن الجراح، الحمیدي، احمد بن حنبل، إسحاق بن راهویە، أبو حاتم و أبو زرعة الرازیان، البخاري، المسلم، الذهلي، الدارمي . . . هتد ئەبینیت وەکو إبن خزیمة هەمان سیفاتیان بۆ الله عز وجل جێگیر کردووە، ئەگەر کتاب التوحید ـی إبن خزیمة کتاب الشرک بێت ئەوە پێش هەموو شتێک صحیح البخاري و مسلم هەردووکیان کتاب الشرک ـن، لەبەر ئەوەی وەکو إبن خزیمة بەڵگە بە هەمان فەرموودە ئەهێننەوە بۆ جێگیرکردنی سیفاتەکانی الله تعالی، ئەگەر إبن خزیمة کەمعەقڵ و تێنەگەیشتوو بێت ئەوە ئەولاترە ئیمامەکانی إبن خزیمة ـش کەمعەقڵ و تێنەگەیشتوو بن .

🚨▫فخر الدين و بە کوفر دانانی ئایەت و فەرموودەکانی سیفات

- فخر الکـ ـفر الرازي لە کتێبی (تأسیس التقدیس لاپەڕە ٣٦٦) باسی مەنهەجی سەلەف لەبابەتی ئەسماء و سیفاتدا ئەکات و ئەڵێت : (ئەم موتەشابیهانە - واتە ئایەت و فەرموودەکانی سیفات - بێگومان الله مەبەستی پێی ڕووکەشەکەی نییە، وە ئەبێت تفویض ـی واتاکانی بکەین) .

ئەشعەریە جەهمیەکان کاتێک ئەڵێن ئەبێت تفویض ـی واتای سیفەتەکان بکەین هۆکارەکەی چییە؟

ئایا هەر بە ڕاستی واتای سیفەتەکە دیار نییە لەلایان؟ یان واتای سیفەتەکە وەکو ڕۆژی ڕووناک دیارە بەڵام واتای سیفەتەکەیان بەلاوە کوفر و تەشبیهـ و تەجسیمە؟

بێگومان دووەم ڕاستە، تەماشاکە فخر ئەڵێت کە ئەسماء و سیفاتەکان لە موتەشابیەکانن، بەمە ڕێگە بۆخۆی قیرتاو ئەکات بۆ تفویض یان تەحریف .

وە جەهمیەتە عەیارە ٢٤ ـیەکەی لەوکاتەدا بەجوانی دەرئەکەوێت کە ئەڵێت الله مەبەستی پێی ڕووکەش نییە! واتا کاتێک الله ئەفەرمووێت لەسەر عەرشم ئەوە مەبەستی ئەوە نییە لەسەر عەرش بێت، کاتێک ئەڵێت دەستم هەیە مەبەستی ئەوە نییە دەستی هەبێت . . . ئەمە جگە لەوەی کوفرە ڕێگا کردنەوەیەکیشە بۆ ئەو زەندیقە بەناو عەقڵانیانەی کە دێن هەر شتێک لەگەڵ مێشکە پووچەکەیان یان سەردەمدا یەک نەگرێتەوە تەحریفی ئەکەن و ماناکەی ئەگۆڕن .

کە تۆ وتت واتای سیفەتەکە دیار نییە هەر بۆیە تفویض ئەکەم، کەواتە بۆچی ئەڵێیت مەبەست پێی ڕووکەشەکە نییە! ئەم قسەیە واتا تێگەیشتووم لە مانای ئایەتەکە بەس بە تەشبیهی ئەزانم بۆیە تفویض ـی ئەکەم .

- وە الغززالي الأشعري الجهمي لەبارەی ئایەت و فەرموودەکانی سیفاتەوە لە (المستصفی : ٢٠٣/١) ئەڵێت : (بەو سیفەتانەی الله کە ڕووکەشەکەی شوێن بۆ الله جێگێر ئەکات یان ڕووکەشەکەی تەشبیهـە پێی ئەوترێت موتەشابیهــ، جا پێویستە تەئویل بکرێت) .

تەماشا بکە رحمک الله ئەم زەندیقە پێی وایە کە ئەو سیفەتانەی الله کە بە حسابی خۆی تەشبیهە ئەبێت تەئویلی بۆ بکرێت .

ئەشعەریەکان لە سەرەتادا تەشبیهــ ئەکەن، واتە موشەبیهەن، دواتر دێن تەحریفی ئەو ئایەت و فەرموودەیانە ئەکەن کە خۆیان تەشبیهیان بۆی کردووە .

شەیطانێک لە لاشەی مرۆڤێکدا... .

مەملەکەتی شەیتان,مەملەکەتی شەیتان pdf,بڕیار ڕزگار ڕازی دڵ,کتێبی ڕازی بیلال,ئیمامی ڕازی,کتێبی ڕازی دەروون,کتێبی ڕازی دەروون pdf,ئەبوبەکری ڕازی,ماوەیەکە ڕازی دڵم,کتێبی مەملەکەتی شەیتان
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى