پێگەی ئافرەت لە ئاینی ئیسلامدا
صفحة 1 من اصل 1
پێگەی ئافرەت لە ئاینی ئیسلامدا
پێگەی ئافرەت لە ئاینی ئیسلامدا
ئاینی ئیسلام بۆ ئەوە ھاتووە تا ئاشتی لەسەر تاسەری جیھان بەرپابکات و سەرجەم مرۆڤەکان بە ئاسوودەیی و بەختەوەری بژین و خودای گەورە لەرێگەی ئەو پەیامانەی ناردوویەتی رێزێکی زۆری لە ئافرەت ناوە و بەھەموو شێوەیەک پارێزگاری لە کەڕامەتی کردوە و پێگەی و مافەکانی پاراستووە و بەھیچ شێوەیەک رێگەی نەداوە زوڵمی لێ بکرێت و دەستدرێژی بکرێتە سەر (ئەوەی ئەمڕۆش لە ھەندێک کۆمەڵگە و ھەندێک کەس بەرامبەر ئافرەت ئەنجامی دەدەن پەیوەندی بە ئیسلام نییە بەڵکو زیاتر نەریتە و خەڵکەکە خۆیان وابەستە کردوە)، پێش ھاتنی ئیسلام قورەیشیەکان زۆرینەی مافەکانی ئافرەتانیان پێشێل دەکرد و زوڵمێکی زۆریان لێدەکردن و لەھەندێک شوێن دوای لە دایک بوونیان زیندە بەچاڵیان دەکردن و ھەندێکیان بێ بەشیان دەکردن لە میرات.لەدوای ھاتنی ئاینی ئیسلام پێگەی ئافرەت لە ناو کۆمەڵگە زۆر بەھێز بوو و خودای لەرێگەی قورئان و پێغەمبەرمان (درودی خوای لەسەر بێت) لەرێگەی فەرموودەکانی پێگەی ئافرەتیان پتەوتر کرد لە ناو کۆمەڵگەی ئیسلام.
ئافرەت بە شێوەیەک گشتی رێزێکی زۆری لێندراوە لە ناو ئاینی ئیسلام و لەوانەش :
ئاینی ئیسلام نوێژی جەماعەت و نوێژی نیوەرۆی ھەینی لەسەر ئافرەت فەرز نەکردوە بۆ ئەوەی ناچاری نەکات لە ماڵەوە بێتە دەرەوە بۆ ئەنجامدانی نوێژەکان.
لە ئاینی ئیسلام ئافرەت لەسەری واجی نییە خەرجی دایک و باوکی بکێشێت و ھەروەھا خەرجی ئەویشی خستووتە سەر باوک و براکانی و ھاوسەرەکەی بۆ ئەوەی ناچار نەبێت رووبکاتە بازاڕەکان بۆ کارکردن.
لەکاتی ھاوسەرگیری ئیسلام مارەیی بۆ ئافرەت داناوە وەک رێزێک لە پێگەی ئەو لە ناو کۆمەڵگە.
ئاینی ئیسلام لە ھەندێک حاڵەت شایەتیدانی لەسەر ئافرەت ھەڵگرتووە وەک کوشتن، چونکە ھەستی ناسکە و بەم حاڵەتانە تێک دەچێت.
کاتێک ئافرەت دەبێتە دایک، ئاینی ئیسلام پێگەیەکی زۆر بەرزی بە ئافرەت بە خشیووە ئەمەش فەرموودەی پێغەمبەرمان دەردەکەوێت کاتێک ئامۆژگاری یەکێک لە هاوەڵەکانی دەکا و پێی دەڵێت "دەست بە پێیەکانی بگرە بەھەشت لە ژێر پێیەکانیەتی".
ئاینی ئیسلام فەریزەی جیھاد کردنی لەسەر ئافرەت ھەڵگرتووە.
لە ئاینی ئیسلام نابێت پیاو ئافرەت تەڵاق بدات کاتێک ئافرەتەکە لە سووڕی مانگانەیە ئەمەش وەک موراعاتێک بۆ لایەنی دەروونی ئەو ئافرەتە.
ئاینی ئیسلام بەشی ئافرەتی لە میرات بەشێوەیەکی شەرعی جێگیر کردوە و بەشە میراتی ھەیە لە سەروەت و سامانی باوک و ھاوسەر و براکانی .
لە ئاینی ئیسلام ھەر کەسێک بوهتانێک بۆ ئافرەتێک ھەڵبەستێت سزاکەی ٨٠ جەڵدە بۆ ئەوەی مافی ئافرەت بپارێزێت و کەس بوێری ئەوە نەکات بوختان بۆ ئافرەتان ھەڵبەستێت.
ئاینی ئیسلام رێگەی بە ئافرەت داوە لە ھاوسەرەکەی جیا ببێتەوە ئەگەر ھاتوو پیاوەکەی لەگەڵ خراپ بوو و رێزی نەدەگرت .
شیری ئافرەت لە خەودا,غوسل دەرکردن بۆ ئافرەت,لێدان لە ئافرەت لە خەودا,بینینی ئافرەت لە خەودا,جۆرەکانی ئاوی ئافرەت,مافی ئافرەت,ئافرەت لە ئیسلامدا,هێلکەدانی ئافرەت,رەحمی ئاف
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى