backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

سیناریۆی سەدام و ملیاردێرە سعوديەکە

اذهب الى الأسفل

سیناریۆی سەدام و ملیاردێرە سعوديەکە Empty سیناریۆی سەدام و ملیاردێرە سعوديەکە

مُساهمة من طرف admin الثلاثاء يونيو 25, 2024 10:13 pm

کێشەی زۆرێک لەخەڵکی ئەوەیە دینیان لەباوباپیرانیانەوە وەردەگرن لەباتی ئەوەی لە قورئان و سوننەوە وەری بگرن،ئەوەش وادەکات کە هەر ڕۆژەو شوێن کەسێک و گروپێک بکەون.هەرچی باوباپیرانیان بە باشیان زانیبێت ئەوانیش بەباشی بزانن.درێژەی نادەمێ و ئەچمە ناو باس.
أسامە بن لادن لەدایک بووی 1957 ریازی پایتەختی سعودیە.
گەر سەرنجی ژیانی ئەم پیاوە بدەی یەکێک بوە لە(بەناو) زاناکانی سعودیە.وەک باقی ئەوانی تر وەک ابن باز و عثیمین و ربیع و .... .
بێگومان هەموو نان خواردنێک کە دەخورێ پێویستە لەبەردەم خۆتەوە بیخۆیت.وە جیهاد و تێکۆشانیش هەروایە تۆ تا دەوری خۆت پاک نەکەیتەوە نابێ پەل بهاوی بۆ شوێنانی تر.گەرنا توشی خذلان و تیاچوون ئەبیت.
هۆکاری دەرچوونی ئەم پیاوە و بەناوبانگ بوونی:
گەر ئێمە کەمێک بگەڕێینەوە بۆ دواوە ئەوا بۆمان دەردەکەوێ سیناریۆکان وابەستەن بەیەکەوە و هەموو ئەکتەرەکان بۆ دروست بوونی دوایی خۆیان هاتوون تاوەکو ئامانجێک بەدی بێن جا جیاوازی نیە لەنێوان ناوبانگ یان بەحساب ئەو ئامانجەی بانگەشەی بۆ ئەکەن.ئەم باسە و پیلانانە لە دروستکردنی کەسایەتیەکی وەک سەدام حسێنەوە سەرهەڵدەدا کەهەر لەمناڵیەوە خۆیان گۆشیان کرد و بیری نەتەوەییان لەمێشکدا چاند(هەرچەندە بیری نەتەوەییەکە تەنها بانگەشەیەک بوو گەرنا خودی سەدام بۆ شتێکی تر پەروەردەکرابوو کە ان شاءالله هەوڵەدەم لەخوارەوە باسی بکەین)پاشان بە فکری نەتەوەیی ئەیویست هەموو وڵاتانی عەرەبی بگرێت و خۆی سەرکردەیان بێت هەروەک چۆن ئێستە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەیە ئەویش ئەیویست ولایەتە یەکگرتوە عەرەبیەکان هەبن.(تەبعەن ئەمە تەنها بۆ قەناعەت پێ کردنی دەوروبەرەکەی بوو گەرنا سەدام تەنها ئەکتەرێک بوو کە ئەبوایە بکرایە بە گژ ئێرانی رافضەدا و بۆ ڕشتنی خوێنی هەزاران بێ تاوان.وە دوایش کە دووبارە رافضە بێتەوە خوێن بڕێژێتەوە بەناوی تیرۆر و وەهابیەت و ئەم ناوە دروست کراوانە)
هەر لەبەر سەدام ئەوەبوو کوەیتی داگیرکرد (کەبەدرێژایی مێژوو کوەیت بەشێک بوە لەعێراق و جیاکردنەوەشی بۆ هەمان مەبەستی سەرەوە بوو)پاشان ویستی هەڵبوکتێتە سەر سعودیە بەڵام ئەوەبوو ئوسامە داوای ئیزن و ڕێ پێ دانی لە ئال سعود کرد کە لەگەڵ 10 هەزار گەنجا ئەتوانێ ڕووبەڕووی سەدام بێتەوە بەڵام ڕێیان پێ نەدا بۆیە ئەویش لەسعودیە دەرچوو.
بەڵام دواوەی خۆی لەبیرکرد... .
ئەو کێشە عقیدیانەی توشی ئەم پیاوە بووە کەنەی توانیوە لێی دەربچێ:
⛔ئێمە هەموومان چاک ئەزانین دەوڵەتێکی وەک سعودیە لەسەر خوێن بنیات نراوە(ئەوانەی خوێنەری پۆستی کۆمەڵەی ئیخوان بوون کە کردم کەم تا زۆرێک ئاگادارن.)
وە کابرایەکی وەکو بن لادنیش زۆرچاک ڕاستیەکانی ئەزانی وە ئەیزانی بنەماڵەی ئال سعود خوێن ڕێژن.بەڵام چەندین ساڵ فزەی لێوە نەهات و بێ دەنگ بوو؟ئایا جیهاد لەدژی ئال سعود لە پێشتر نەبوو؟

⛔وە پاشان ئێمە هەموومان چاک ئەزانین کەسێکی وەک ئوسامە ئەشعەری بوو جاهیل بوو بەتەوحیدی الله جل جلاله کەسێک ئەشعەری بێت چۆن پێی ئەوترێ مجاهید؟

⛔کێشەی ئوسامە تەنها لەگەڵ سوپای ئەمریکی و ئیحتلالی ئەمریکی بوو وە هیچ کێشەی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوچەکان نەبوو وە هەموویانی بە موسڵمان زانیوە.بۆیە ئەمەش ئەچێتە بابی ئەوەی کە ئەم کەسە مدخلیەکی چەکدار بووە و بۆ ڕاکێشانی ئەمریکا بۆ ناوچەکە ئەم کارانەی کردوە.ئەوەی کە کردویەتی تەنها سیناریۆیەک بووە.

⛔کێشەی زەرقاوی و بن لادن کێشەیەکە تا قیامەت هەر ئەمێنێتەوە کە کەمێک نەبێ لێی بەئاگا نین کە کێشەی عقائدیان هەبوو.

⛔ئوسامە کەسێکی دەوڵەمەند بوو خاوەنی زیاتر 90 ملیار دۆلاربوو (کەئەوەش بۆخۆی پرسیارێکی ترە) ئەیتوانی زۆربەئاسانی لەناو دڵی ئەمریکابدا بەڵام نەیکرد چونکە ڕێ پێ دراو نەبوو بۆ ئەو وە ئامانجەکە لێی تەنها وروژاندنی ئەمریکیەکان بوو تاوەکو لەکوشتاری خەڵکی مەدەنی بەردەوام بن.

⛔گەر سەرنج بدەی لەهەرجێیەک ئەمریکا و غەرب پەکیان کەوتبێ قاعدە هاتوە بەدەمیانەوە بەنمونەی ئەوەی کە پاکستان ویستی تەولا بێت و ڕووبکاتە چین و ڕووسیا یەکسەر ئەیمەن زەواهیری دەستی کردە هەرەشە لە دەسەڵاتدارانی پاکستان.وە لەگەڵ هاتنی ڤاگنەر بۆ ئەفریقیا لەوێ دووبارە داعش زیندوو کرایەوە بە پەلە پەل و خێرا هێرشیان کردە سەر چەکدارانی ڤاگنەر. وەچەندان نمونەی تر.بەسیناریۆکەی ئەم دواییانەی ڕووسیاشەوە.

تۆ هەرگیز ئەم دامەزراوە خێرخوازیەت بیستوە(مؤسسة بن لادن الخيرية)؟بەڵێ ئەم ڕێکخراوە لەناو سعودیە و بزەبت لەحرمین خزمەت ئەکەن.
قسە زۆرە بکرێ بەڵام تۆ گەر بەرچاو ڕوونیت بوێ ئەمانە کافین.ئەوانەی چونەتە سعودیە ئەزانن چی ئەڵێم.

لەکۆتاییدا... .
بزانە کەوا مجاهید کەسێکە بە علمەوە و بە عقیدەی وەرگیراو لە قورئان و سوننە و فهمی سلفی ئوممەت و لەپێناو شەریعەتی ئیسلامیدا شەر ئەکات نەوەک لەدوایی خۆی کەسێک بێت بڕوای وابێت خوا نابیستێ نابینێ توڕە نابێ و ئیفلیجە و دەستی نیە.وە بۆ ڕاکێشانی دووژمن خۆی بخاتە پێش چاوان.
عطف نەتگرێ بڵێیت کاکە ئەو هەموو ناڕەحەتیەیی چەشت لەپێناو ئەم دینەدا و دەربەدەری چەشت و نەبوونی نازانم چی... .
ئەمەش باوەک کۆرۆناکەی لێ نەیە ڤیدۆیان دائەبزاند ئەیانوت ووهانی چین کەسی تیانەماوە هەمووی لەپر ئەمرێ.لەکاتێکا کەسیش شاری ووهانی نەدیبو خۆ پشتی عەربەتیشیان بەو خەڵکە پیشان بدایە خەڵک بڕوای ئەکرد.
چاو کراوەبە✅

عودەی سەدام,لەسێدارەدانی سەدام حسێن,ماڵەکەی سەدام,پلەی سەربازی سەدام,لە سێدارەدانی سەدام,وێنەی سەدام حسێن,ژیان نامەی سەدام حوسێن,فیلمی سەدام,ڕەسمی سەدام حسێن,وتەکانی سەدام حسێن
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى