backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

نیشاستە چیە

اذهب الى الأسفل

نیشاستە چیە Empty نیشاستە چیە

مُساهمة من طرف admin الأحد سبتمبر 15, 2024 9:28 pm

نیشاستە چییە؟

نیشاستە وشەیەكی وەرگیراوە لە زمانی فارسییەوە، كە بریتییە لە تێكەڵەیەك لە شەكر و كاربۆهیدراتە ئاڵۆزەكان وەك: گلوكۆز (Glucose) و ئامیلۆس (amylose)، كە گوڵەكان بەكاری دەهێنن بۆ هەڵگرتنی ڕێژەیەكی زۆر لە شەكرەكان، نیشاستە بە پێكهاتەی سەرەكی پەتاتە، برنج، مەعكەرۆنی و نان دادەنرێت، هەر 100 گرامێك لە نیشاستە 400 كالۆری لەخۆدەگرێت، لێرەدا باسی جۆرەكانی نیشاستە و بەكارهێنانەكانی دەكەین.

جۆرەكانی نیشاستە

  1. نیشاستەی گەنمەشامی
  2. نیشاستەی برنج
  3. نیشاستەی گەنم
  4. نیشاستەی پەتاتە

نیشاستەی گەنمەشامی لە هەموو جۆرەكانی تری نیشاستە زیاتر بەكاردەهێنرێت، گەنمەشامی سێهەم زۆرترین بەرهەمی كشتوكاڵی جیهانە لە دوای برنج و گەنمەوە، هەروەها یەكێكە لەو ڕووەكانەی كە بەكارهێنانی زۆرە، گەنمەشامی وەك پێكهاتەیەكی خۆراكی بەسوود دەخورێت پاش لێنانی بە چەندین شێواز، هەروەها وەك خۆراكێك دەدرێت بە ئاژەڵان پاش وشككردنەوە و هاڕینی كە پێیدەوترێت (عەلەف)، دەتوانرێت گەنمشامی ڕۆنی لێدروستبكرێت كە یەكێكە لە ڕۆنە بەناوبانگەكان، هەروەها دەكرێت نیشاستە لە تاقیگەكاندا بە شێوەیەكی كیمیایی دروستبكرێت.

چۆنییەتی دروستكردنی نیشاستە

نیشاستە تۆزێكی سپی وشكە كاتێك دەستی لێدەدیت نەرمە، لە ئاودا ناتوێتەوە، پاش تێپەڕنی نیشاستە بە چەندین قۆناغی پشكنین و شیكاری ئەنزیمیدا هاوكێشە كیمیاییەكەی بریتییە لە (n(C6H10O5)).

بەكارهێنانەكانی نیشاستە لە چارەسەركردندا

وەك پارێزەرێك وایە بۆ ئەو مەڵهەمانەی لە پێست دەدرێت.
ماددەیەكی پارێزەرە بۆ حەبە كەپسوولییەكان (گولاج).

بەكارهێنانی نیشاستە لە چارەسەركردندا

چارەسەركردنی زیپكەی تەمەنی پێگەیشتن (باڵغبوون): چونكە نیشاستە ڕێژەیەكی زۆر لە كاربۆهیدراتی تێدایە هەڵدەستێت بە وشككردنەوی زیپكە چەورییەكان، ئەمەش لەڕێگەی تێكەڵكردنی كەوچكێك نیشاستە لەگەڵ دوو كەوچك سركە پاشان بدرێت لە شوێنی زیپكەكە بۆ ماوەی 10 خوولەك و دواتر بشۆردرێت.
چارەسەركردنی هەستیاری پێست پاش لابردنی مووەكان: لەم حاڵەتەدا كەمێك لە نیشاستە لەگەڵ ئاوی سارددا تێكەڵبكە و پێستەكەی پێ مەساج بكە.
چارەسەركردنی هەوكردنی پێست كە لە منداڵی تازەلەدایكبوو ڕوودەدات: كەمێك لە نیشاستە لەگەڵ شیری دایكدا تێكەڵبكرێت و پاشان بخرێتە سەر شوێنی هەوكردنەكە بۆ ماوەی 5 خولەك.

بەكارهێنانەكانی تری نیشاستە

بەكاردێت لە دروستكردنی خواردنی منداڵاندا وەك تێكەڵكردنی كەمێك نیشاستە و شیر و شەكر.
بەكاردێت لە دروستكردنی جۆرە جیاوازەكانی شیرینییەكان، هەموو جۆرەكانی محەلەبی، تێرامیسیوو (Tiramisu)، كێكی پەنیر (Cheesecake).
بەكاردێت لە ئامادەكردنی مەعكەرۆنی بە كرێم بۆ زیادكردنی خەستییەكەی.
چۆنییەتی هەڵگرتنی نیشاستە

نیشاستە دەبێت لە شوێنێكی سارد و وشك و دوور لە شێ و تیشكی خۆر و لە دەفرێكی داخراودا هەڵبگیرێت.

* کاریگەری زیانبەخشی نیشاستەی گەنمەشامی

ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکات: نیشاستە کاربۆهیدراتی تێدایە، کە دەگۆڕێت بۆ شەکر کە ئەستەمە جەستە ڕزگاری بێت لێی ئەگەر بڕی خواردنی زۆر بێت. 
زیادبوونی کێش: نیشاستە کاربۆهیدراتە، وە ئەوەش زانراوە کە کاربۆهیدرات یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی قەڵەوی، بۆیە باشتر نییە بە ڕێژەیەکی زۆر و بە ماوەیەکی زۆر بیخورێت.

سودەکانی نیشاستە,ماسکی نیشاستە,سودی نیشاستە بۆ پێست,سودی نیشاستە,سودەکانی نیشاستە بۆ پێست,زیانەکانی نیشاستە,ماسکی ماست و نیشاستە,نیشاستە بۆ پێست,نیشاستە بە ئینگلیزی,نیشاس
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى