کەمخوێنی - anemia
کەمخوێنی - anemia
anemia - کەمخوێنی
کەم خوێنی یەکێکە لە نەخۆشیە زۆر باوەکان لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا لە دەرئەنجامی کۆمەڵێک هۆکاری وەک خۆراکی خێرا لەناو پێگەشتواندا و خواردنی دەرەوە لەناو منداڵاندا هۆکارە بۆ کەمبونەوەی خواردنە پڕ کانزاکان .گەشەی خێرای منداڵ کە زیاتر پێویستی بە ئاسن دەبێت و لە ئافرەتاندا بەهۆی سووڕی مانگانەوە و کەمی تەمەنی خرۆکە سوورەکان کە ۱۲۰ ڕۆژە وا دەکات کە مرۆڤ بە بەردەوامی پێویستی بە بڕێکی باش لە ئاسن هەبێ
چونکە یەک خرۆکەی سوور نزیکەی 250,000,000 هیمۆگلۆبین پێکدێت وە هەر هیمۆگلۆبینێک چوار گەردی ئاسنی تێدایە،ئەمەش واتە پێویستە بەبەردەوامی وەرگرتنی ئاسن دەبێ.
بڕی پێویستی ئاسنی ڕۆژانە 8mg بۆ پیاوێکی پێگەشتوو وە ئافرەتێکی تەمەن سەروو 50 ساڵ (یاخود لەدوای تەمەنی بێ هیوای) وە بڕی 18mg بۆ ئافرەتێکی پێگەشتوو کە سووڕی مانگانەی دەست پێ کردبێ.
دوو جوری ئاسن هەیە لەوخۆراکانەی ڕۆژانە دەخورێن
1-heme-iron
2-non heme-iron
جۆری یەکەمیان لە خۆراکە گیانەوەریەکاندا دەست دەکەوێ وەک گۆشتی سپی،سوور،ماسی،باڵندەکان و خۆراکە دەریاییەکان،
ئەم جۆرەیان ڕێژەی ٪۳۰ هەڵدەمژرێت لەلایەن جەستەوە و بەباشی ئاسنی جەستە دابین دەکات.
جۆری دووهەم لە خۆراکە ڕووەکییەکاندا دەست دەکەوێ وەک سەوزە و میوە و دانەوێلە وە بەرهەمە ڕووەکیەکان
کە ڕێژەی ٪۱۰ هەڵدەمژرێت .
ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ئاسن وەک/
سەوزە:
بەتایەتی ئەو سەزەواتانەی کە ڕەنگی سەوزیان زۆرە چونکە دەوڵەمەندن بە هەریەک لە
vitamin C,K and B12
وە ئاسن .
وەک؛
سپێناخ و برۆکلی ، کەرەوز .
وە بەشێوەیەکی گشتی جۆرەکانی دیکەی سەوزەش
بیرمان نەچێ تەماتە بڕێکی زۆرباش لە ئاسنی تێدایە!
وەپاقلەمەنیەکانی وەک نۆک ،نیسک،پاقلە،فاسۆلیا.
پاقلەی سۆیا(لە زمانی بازاڕیدا پێی دەوترێ گۆشتە وشکە)
میوە:
شاتو
شووتی
هەنجیر
خورما
گشمیش(ترێی پەنچەر هههه)
دانەوێڵە:
بەرهەمەکانی گەنمەشامی و گەنم وە برنج بە شێوەیەکی کەم وە زۆربەی جۆری چەرەساتەکان .
گۆشت: 🥩
گۆشتی سووری وەک گۆشتی مانگا-بەرخ و مەڕ و بزن وە گۆشتی مریشک و قەل و قاز و هاوشێوەکانی ...وە گۆشتی ماسی بەسەرجەم جۆرەکای کە لە بازاڕی کوردستانی خۆماندا هەیە بەتایبەتی سەلەمون و تونە.
جگەر و سپڵ
تێبینی/سپڵ لە هەندێ جۆری کەمخوێنیدا ڕاستەوخۆ سوودی دەبێ وەکhemolytic anemia بەڵام ئەو کەمخوێنیانەی لە ئەنجامی کەمی مادە خۆراکیەکانە زۆر سوودی نیە.نیشانەکانی کەمخوێنی,چارەسەری کەمخوێنی,هۆکارەکانی کەمخوێنی,کەمخوێنی مناڵ,کەمخوێنی دووگیانی,هۆکاری کەم خوێنی,کەم خوینی,نيشانه كانى خوين مه ين,من کێم؟,كةم خويني,خواردنى دايك
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى